کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کاتێ که‌ چیا نزمتره‌ له‌ بیابان

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1825 بینراوە








هاتنه‌وه‌.... .... .... .....
هاتنه‌وه‌ ڕۆله‌کانی حه‌ججاج
به‌ڵام ئه‌مجاره‌ نه‌ک وه‌ک داگیرکه‌ر
به‌ڵکوو وه‌ک خاوه‌ن ماڵ
به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌
هێدی هێدی، به‌ شێنه‌یی
ئه‌لف قه‌ره‌ته‌په‌
بێ خانه‌قین
تێ که‌رکووک
ئاوی سیروان شووی کرد به‌ بیابان
که‌چی نه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێمان دی
نه‌ گوێمان بوو له‌ ده‌هۆڵ
ده‌رکه‌وت که‌ ڕه‌دووبوونبوو!
بۆیه‌ هه‌ر زاوا دیار بوو
نه‌ک که‌ژاوه‌ی بووک!
* * *
هاته‌وه‌ عه‌بدولمه‌لیک کوڕی مه‌ڕوان
به‌بێ شمشێر به‌بێ قه‌ڵغان
چونکه‌ ئه‌مجاره‌
نه‌ ئه‌سپ پێویستبوو نه‌ کاروان
ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌
چیا ئاوها سه‌رشۆڕبێ
سه‌رشۆڕبێ له‌مه‌ڕ بیابان!
* * *
هاته‌وه‌................
هاته‌وه‌ شمشێره‌که‌ی یه‌زدان
به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ته‌نیا نا
به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵلای سیستان!
ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌
مێزه‌ری ڕه‌ش و سپی
پێکه‌وه‌ ببن به‌ پشتێن
ببن به‌ ماری ڕه‌شوسپی!
* * *
هاتنه‌وه‌ مار و مێرده‌زمه‌ و ئه‌ژدیها
دیسانه‌وه‌ ده‌بن به‌ خه‌لیفه‌ و شا
ئه‌وانه‌ی دوێنێ
گورگ بوون له‌ به‌رگی مه‌ڕ
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ
سه‌گن له‌ پێستی گا!
* * *
مرۆڤ به‌گشتی یه‌کجار ده‌ژێ
یه‌ک جاریش ده‌مرێ
که‌چی ئێمه‌ی کورد
هه‌موو ڕۆژێک ده‌مرین
به‌ڕاست چی به‌رسه‌رهات
"یان کوردستان یان نه‌مان"
که‌وته‌ کام شیوه‌وه‌
"یا حه‌مرین یا ئه‌مرین"
قسه‌ی جوامێر بوو ئه‌مه‌
یان زایه‌ڵه‌ی زه‌ڕین!
* * *
ئاخ کوردستانم
هیچ نییه‌ پێت ببه‌خشم
مه‌گه‌ر ڕه‌ڤه‌نی ژیانم
تۆ بۆ کورد هه‌موو شتێکی
ئه‌گه‌ر چی نازانم
تۆ کانیاوی کێشه‌که‌ی
یا من تاوانبارم!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)