ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له ریزی پیاوه‌کانی جه‌لال ده‌ستیپێکرد.
Monday, 27/04/2009, 12:00
1821 بینراوە
ئومید مام ره‌سول ناسراو به ئومێد بلباس ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ده‌بێت ده‌ستی له کارکێشایه‌وه ، ناوبراو جیگری عه‌زیز سه‌رسپی که به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری و زانیاری فه‌رمانده‌ییه.
ئومید بڵباس ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای پێگه‌یاندنی کاری هه‌واڵگرییه‌و و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای پلانی ستراتیژیش بوو.
به‌ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ناوبراو گورزیکی گه‌وره‌یه به جه‌سته‌ی جه‌لالییه‌کان درا.
ده‌بێ بووترێت عه‌زیز سه‌رسپی وێرای ناسراوی به که‌سێکی گه‌نده‌ل و دز ، له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌کو که‌سیکی خیانه‌تکار و جاش بۆ میت ده‌ناسریت. سه‌رسپی جه‌ندینجار چۆته تورکیا له ده‌وره‌ی'میت" به‌شداری کردووه و رۆلی گه‌وره‌ی هه‌بووه و هه‌یه له دژایه‌تیکردنی PKK له قه‌ندیل و یه‌کیکیش بووه له پلاندارێژه‌رانی پلانی "میت" بۆ ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌کانی گریلا له قه‌ندیل ، که کوردستانپۆست پیلانه‌که‌ی بۆ رای گشتی ئاشکراکرد پاش ئه‌وه‌ی "میت" ویستبووی هه‌لیکۆپته‌رێک بۆ پایگای 'میت" له چوارقورنه بگوازێته‌وه.