کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەل و دەسەڵات

Wednesday, 01/07/2009, 12:00


ساڵانێكە تەنها گوێمان لە ووتارو بە ڵێنی بریقەدارو پرۆپاگەندەی ڕازاوەو وپرۆژەی نایاب و خەیاڵی دەبێت ، بە تایبەتی بەر لە هەڵبژاردنەكان ، لە كەللەی هەر حیزبێك وكوتلەیەك سەدایەك دەردەچێت ، هەر یەكەیان لەسەر ئاوازێك دەخوێنێت بۆهەڵخەڵەتاندنی ئەم میللەتە هەژارە ، بەڵام هەركە بە ئامانج و ئاواتی خۆی گەیشت نە میللەتی لەبیر دەمێنێ و نە بەڵێن ، بەڵكو لە نێو خۆیان قا قای پێكەنینیان لە سەر مێزە ڕازاوە تایبەتیەكانیان هۆڵەكە پردەكات و دەڵین میللە تی چی و بەڵێنی چی ئێمە ئێمەین میللەت كێ یە ؟

جا لێرەدا ئەوەی زەرەرمەندە هەر میللەتە ، ئایا دە بێ میللەت بەرامبەر ئەم كارە تاوانبار بێت یاخود ئەوان ؟

بێ شك هەر میللەتە،چونكە میللەت ئەوانی گەیاندە ئەم پلەو پایەیە ئەو پارەو ئیمتیازاتانەش موڵكی میللەتە بەسەر خۆیانی دابەش دەكەن لەم بارەیەش هیچ كێشەیان نیە ، چونكە ئەگەر ئەوان تاوانبار بن بە جێبەجێ نەكردنی بەڵینەكانیان و ئەركەكانیان ، ڕۆژێك لە ڕۆژان لەسەر شاشەی تەلە فزیۆنەكان دەمانبینی وەزیرێك لەسەر گەندەڵی و ئەندام پەرلەمانێك لەسەر كەم تەرخەمی و پێشكەش نەكردنی پڕۆژە و پیش نیا ز بۆ میللەت و نیشتمان و یاخود بەرێوەبەرێكی گشتی یاخود دادوەرێك یاخو هەر لێپرسراوێك دادگا بكرێت و سزا بد رێت بە شێوەیەكی ئاشكرا ، نە بونی ئەجۆرە ئیجرائاتانە خۆی لە خۆی بەڵگەیەكی ڕوون و ئاشكرایە كە دەسەڵاتی حیزب زاڵە لەسەر حكومەت ، كاری حیزبی و حكومەت تێكەلأ بە یەك بووە و لێك جیا ناكرێتەوە ، بەڵگەیەكی تر : لەهیچ سیستەمێكی دیموكراسی نابێت مونتەسیبی دەزگای سەربازی و پۆلیس و ئەمنیەكان بەشداری هەڵبژاردن بكەن . بەڵام ئایا ئەمە بە ڕەوا دەزانن كە هەر چەند سالأ جارێك كۆمەڵێك خەڵك لەسەر زگی ئەم میللەتە هەژارە بڕەوەڵێن و میللەتیش زەقەزە قی چاوی بێت گوناهباران و تاوانبارانیش وەك كڵەموو لەناو هەویر بێنە دەرەوە ؟

نە خێر ئەگەر ئێوە بەم جۆرە سیستەمە ڕازین بەڵام هەرگیزاو هەرگیز ئێمە ڕازینین ، نەك تەنها ڕازینین بەڵكو داوای دروست بونی دادگایەكی میللی باڵا دەكەین بۆ ئەم مەبەستە و لەپاڵیشەوە دەزگایەكی ڕاگەیاندن هەبێت بۆ بڵاوكردنەوەو پەخشكردنەوەی چاڵاكیەكانیان و كەمتەر خەمیەكانیان ، تاكو میللەت لە نزیكەوە ئاگاداری هەموو شتێك بێت ، بە پێچەوانە ئێمەی میللەت ناچین بۆ سەر سنو قی دەنگدان، ئەگەر نا ئێوە دیكتاتۆرن و هیچ حیسابێك بۆ میللەت ناكەن و ئێمەش مامەڵی دیكتاتورتان بۆ دەكەین هەروەك بینیتان چەند دیكتاتورمان گۆری ، ئێمەش بە دیكتاتۆر بەزێن ناسراوین .

ئەوا كاتی هەلبژاردن نزیك بوەوەوە ئەمانەمان بۆ جێ بەجێ بكەن و خاوەن بەڵینەكانتان بن و سەر بۆ هەر ئەنجامێكی هەلبژاردنیش بنوێنن و بڕیار بدەن بە میللەت و باخۆی چارەنوسی خۆی بەدیاربكات تامانای زاراوەی دیموكراتیەت بەرز بێتەوە چونكە دیموكراتیەت مانای حوكمی گەلە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە