کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌قام له‌ دژی‌ زۆری‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌جوڵێت هه‌ڵمه‌تێكی‌ ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ له‌ دژی‌ زۆری‌ مووچه‌ی‌ خ�

Saturday, 19/12/2009, 12:00


دڵشاد ئه‌نوه‌ر زۆری‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ خوله‌كانی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مان، رێكخراوه‌كان ده‌جوڵێنێت‌و له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتووشدا هه‌ڵمه‌تێكی‌ ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ بۆ‌وروژاندنی‌ شه‌قامی‌ كوردی‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هه‌ڵمه‌تی‌ ئیمزاكۆكردنه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن نزیكه‌ی‌ 50 رێكخراوه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ كوردستاندا ئه‌نجامده‌درێت‌و مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ راگرتنی‌ بڕیاری‌ خانه‌نشینكردنی‌ په‌رله‌مانتارانه‌ به‌و مووچه‌ زۆره‌.
بڕیاره‌ دوای‌ ته‌واوكردنی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ئیمزا، ئه‌و رێكخراوانه‌ داواكارییه‌كانیان، كه‌ خۆی‌ له‌ سێ‌ داواكاری‌ سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه‌، به‌ یاداشتێك له‌گه‌ڵ ئیمزاكۆكراوه‌كاندا ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و سێ‌ داواكارییه‌ی‌، كه‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌پێناو جێبه‌جێكردنیدا ئیمزاكۆده‌كه‌نه‌وه‌، خۆی‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌و ئیمتیازاته‌كانی‌ په‌رله‌مانتار به‌ شێوه‌یه‌ك، كه‌ جیاوازییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ری‌ ئاساییدا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ راگرتنی‌ بڕیاری‌ خانه‌نیشینكردنی‌ په‌رله‌مانتار دوای‌ ته‌واوبوونی‌‌واده‌ی‌ كاره‌كه‌ی‌ به‌و مووچه‌ زۆره‌ ده‌بینێته‌وه‌.
زۆری‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌‌و بوودجه‌ی‌ هه‌رێم
به‌پێی‌ قسه‌ی‌ هه‌ڵسووڕاوانی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ی‌، كه‌ پرۆژه‌كه‌یان ئاماده‌كردووه‌، گه‌ر تا چل ساڵی‌ تر خانه‌نشینكردنی‌ په‌رله‌مانتار‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌و مووچه‌ زۆره‌، ئه‌وا چاره‌كێك له‌ بوودجه‌ی‌ هه‌رێم به‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینیدا ده‌ڕوات.
سمكۆ ره‌شید سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ لاوانی‌ دیموكراتی‌ له‌ كوردستانی‌ عێراق، كه‌ فیكره‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌یه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا‌وه‌كو په‌نجا رێكخراوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن له‌ سه‌رانسه‌ری‌ كوردستاندا، كه‌ مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و جیاوازییه‌ زۆره‌یه‌، كه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان فه‌رمانبه‌ری‌ ئاسایی‌‌و په‌رله‌مانتاردا،‌وتیشی‌ خۆشبه‌ختانه‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووین‌و پشتگیری‌ خۆیان بۆ پرۆژه‌كه‌ خستووه‌ته‌ڕوو.
سمكۆ ره‌شید، روونیكرده‌وه‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ ئیمزاكۆكردنه‌وه‌كه‌ خۆی‌ له‌ سێ‌ داواكاریدا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار به‌ شێوه‌یه‌ك، كه‌ جیاوازییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌بێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ری‌ ئاساییدا، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئیمتیازاته‌كانیان له‌گه‌ڵ خانه‌نیشیننه‌كردنی‌ په‌رله‌مانتار به‌و مووچه‌ زۆره‌، ‌وتیشی وه‌كو رێكخراوه‌كان داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانتار دوای‌ ته‌واوكردنی‌ ‌واده‌ی‌ په‌رله‌مانتارێتییه‌كه‌ی‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ‌وه‌زیفه‌یه‌ی‌، كه‌ پێشر له‌سه‌ری‌ بووه‌، نه‌ك به‌ مووچه‌یه‌كی‌ زۆر خانه‌نشین بكرێت.
سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ لاوانی‌ دیموكراتی‌، باسی له‌وه‌شكرد خانه‌نشینكردنی‌ په‌رله‌مانتار‌و ‌وه‌زیر‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌و مووچه‌ زۆره‌، ئه‌وا چه‌ند ساڵێكی‌ تر به‌شێكی‌ بوودجه‌ی‌ هه‌رێم به‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینیدا ده‌ڕوات.
داواكاری‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كان، له‌ كاتێكدایه‌ ‌وه‌زیر‌و باڵیۆز‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان، جگه‌ له‌و مووچه‌ زۆره‌ی‌ كه‌ مانگانه‌ ‌وه‌ریده‌گرن، پاره‌یه‌كی‌ زۆریش ‌وه‌كو نه‌سریه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ستیان، كه‌ به‌ئاره‌زووی‌ خۆیان ئه‌و نه‌سریه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن.
مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ رێكخراوه‌كان له‌ كردنه‌ ئامانجی‌ په‌رله‌مانتاره‌كان له‌نێو پله‌ تایبه‌تییه‌كاندا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌‌و ئیمتیازاته‌كانیانه‌وه‌، په‌رله‌مانتاره‌كان بهێننه‌ سه‌رخه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ تر‌و رێكخستنی‌ سیسته‌می‌ مووچه‌ بدرێت.
به‌پێی‌ ئه‌و سیستمه‌ی‌، كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا په‌یڕه‌وده‌كرێت له‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌دا، مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار زۆرترین مووچه‌یه‌ له‌نێو پله‌ تایبه‌تییه‌كاندا، كه‌ مووچه‌ ئیسمییه‌كه‌ی‌ له‌سه‌دا دوو زیاتره‌ له‌ مووچه‌ی‌ ‌وه‌زیر‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ تر.
كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان‌و زیادكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ ئاسایی چاره‌سه‌ره‌
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ رێكخراوه‌كاندا، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رێكخستنی‌ سیسته‌می‌ مووچه‌‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كان هه‌ر له‌ په‌رله‌مانتاره‌وه‌ تا ده‌گاته‌ باڵیۆز‌و ‌وه‌زیر، له‌گه‌ڵ زیادكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ ئاسایی‌، به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانن بۆ نه‌هێشتنی‌ ئه‌و جیاوازییه‌ زۆره‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان فه‌رمانبه‌ری‌ ئاسایی‌‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كاندا.
ئیسماعیل سه‌عید گه‌ڵاڵی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ گۆڕان، روونیكرده‌وه‌ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كان پێویستی‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ پرۆژه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت‌و به‌ پرۆژه‌ سیسته‌می‌ مووچه‌ رێكبخرێت، ‌وتی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان جیاوازییه‌كی‌ ره‌مزی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ ‌وه‌زیردا، كه‌ له‌ سه‌دا دووی‌ له‌ مووچه‌ی‌ ‌وه‌زیر زیاتره‌، كه‌ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار كه‌مكرایه‌وه‌ ئه‌وكات مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ تر له‌ په‌رله‌مانتار زیاتر ده‌بن.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا به‌و پێیه‌ی‌ـ كه‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌، ده‌بێت مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار له‌ وه‌زیر‌و سه‌فیر‌و راوێژكار‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ تر زیاتربێت، كه‌ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار كه‌مكرایه‌وه‌‌و ده‌ستكاری‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ تر نه‌كرا، ئه‌وكات گرفتی‌ یاسایی‌ دروست ده‌بێت، ‌وتی‌ كه‌واته‌ ده‌بێت به‌ پرۆژه‌ مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتار‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ خواره‌وه‌ش زیادبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و جیاوازییه‌ زۆره‌ نه‌مێنێت له‌نێوان فه‌رمانبه‌ری‌ ئاسایی‌‌و پله‌ تایبه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.
حكومه‌ت به‌نیازی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌ته‌كانه‌
داواكه‌ی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌تایبه‌تیه‌كان، له‌ كاتێكدایه‌ له‌نێو ئه‌نجومه‌نی‌ ‌وه‌زیراندا پرۆژه‌ یاسایه‌ك ئاماده‌كراوه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌دا ده‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كان‌و ته‌رخانكردنی‌ بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان.
هادی‌ مه‌حمود، ‌وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌‌و ‌وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ ‌وتی‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ‌وه‌زیران ئاماده‌كراوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ پله‌ تایبه‌تییه‌كان به‌ رێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا ده‌، كه‌ بڕیاره‌ سندوقێكی‌ تایبه‌تی‌ بكرێته‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ تێبخرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە