هەڵەکانی هێرۆ بۆ زیاترهەرەس هێنانی یەکێتی ...
Thursday, 03/10/2013, 12:00
1986 بینراوە
وەکو دەزانن لەم هەڵبژاردنەی دواییدا یەکێتی زەبری کوشندەی بەرکەوت و ژمارەی کورسیەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو هاتە خوارەوە کە ئەمە بەری ئەنجامی ئەو هەموو کارە ناشرینانە بوو کە سەرکردایەتی یەکێتی بەرامبەر خەڵکی ئەم کوردستان کردیان و بە تایبەتی شاری سلێمانی .. بە باسی ئەزانم چەند تیشکێک بخەمە سەر ئەو هەڵە ستراتیجیانە ...
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خەڵکی سلێمانی پەڕاوێز خست لە زۆربەی پۆست و پلە باڵاکاندا .. وە ئەگەر کەسێکی سلێمانیان لە شوێنێکدا دا نابێت ئەوا شکست ترین کەسایەتیان داناوە کە لای خەڵکی سلێمانی نا پەسەند بووە ..خۆشەویست نەبووە .. بۆیە لاوازی یەکێتی دەستی پێ کرد کاتێک لە گرنگترین مەڵبەندی خۆی کە سلێمانی تەکەتولی شارەکان دەستی پێ کرد و خانەقینی لەلایەک و هەولێریەکانی کۆسرەت لەلایەک فەیلی لەلایەک ........ یەکێتی دەستی کرد بە هەڵوەشان ئەم هەڵوەشان و ترازاندنە دوای وون بوونی جەنابی مام جەلال زیاتر دەستی پێ کرد و شتی ناشرین و ناشرینیان کرد بەرامبەر خەڵکی ئەم شارە و بە تایبەتی دەستیان کرد بە ئیهانە کردنی ڕۆشنبیرەکانی ئەم شارە نمونەی ئاسۆس هەردی ، ڕێبین هەردی نەبەز گۆران ... کە ئەمانە زۆر خۆشەویستن لای خەڵکی شارەکە و ماڵی ئەحمەد هەردی بنەماڵەی ئەو شارەن ...کە بڕىڕەی پشتی یەکێتی بوو ..... دوای دەرکەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان هەستان بە نان بڕ ینی خەڵکی ئەم شارە و هێرۆ خان هەر بێ دەنگ بوو ئەگەر خۆشی نەی کردبێت ئەوا ئاگادار بووە و بێ دەنگی هەڵبژاردووە
.......... دوای ئاشکرا بوونی ئەنجامەکان بینیمان هێرۆ دەستی لە کار کێشایەوەو بڕیاری دا لە مەکتەبی سیاسیەوە درێژە بە خزمەت کردن بدات ..کە ئەمە بۆ جێی خۆشحاڵی لای من لە هەمان کاتدا جێگای گوومان بوو ،،چونکە ئێمە هەمیشە قسەی گەورەمان گوێ لێبووە بێ کردار بووە و لا واقیعدا شتێکی ترمان بینیوە، بەڵام ئەوەندەی پێ نەچوو وردە وردە شتەکان خەریکە ڕوون ئەبێتەوە و بۆنی پلانێک ئەکرێت لا ناو دامو دەزگاکانی پێشمەرگە و زانکۆ و دائیرەکاندا کە دژایەتی گۆڕان ئەکرێت و واش پیشان ئەدریت کە هێرۆ لە پشتی ئەم کارەوەیە ...چەندی وایە ئەوە بەجێی ئەهڵین بۆ کات و ڕۆژگار و شتەکان دەردەکەوێت من لێرەدا ئەمەوێت چەند نمونەیەک بخەمە ڕوو کە تەنها لەم چەند ڕۆژەدا ڕۆی داوە ..
١/ لە ناوچەی پشدەر دەست کراوە بە لێ پرسینەوە لە پێشمەرگەو پۆلیس بۆ ئەوەی بزانن دەنگیان بە کێ داوە . و کارگێڕێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەرکراوە و سەیارەکەی لێسەندراوەتەوە .
٢/ لە کتێبخانەی سلێمانی دەست کراوە بە پەروێز خستنی ئەوانەی گۆڕانن و کاریان بۆ گۆڕان کردووە لە کاتی بانگەشە .
٣/ لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لێپرسیەنوە لە فەرمانبەران ئەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت دەنگیان بە کی داوە .. هەر لە هەمان کۆلیژ مامۆستاکانی کە بۆنی گۆڕانیان لێ ئەکرێت هەموویان دوور ئەخرێنەوە و هەموو ئەو سەرۆک بەش و یەکە ئیداریەکان ئەگۆڕێن بە بیانووی چیاواز. لە بەرامبەردا ڕاگری فاکەڵتی وەعدی ئەوە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەردەگرێت کە بکرێتە سەرۆکی دەستەی پەیمانگا تەکنیکیەکان
٣/ هەر لە زانکۆی سلێمانی بە پەلە کار دەکرێت بۆ وەرگرتنی لایەنگرنی یەکیتی و ئەو کەسانەی کە دڵنیان دەنگیان بە یەکێتی داوە لە خوێندنی ماستەر ..
باشە من پرسیارێک ئەکەم لە هێرۆ
ئایا بەڕێزت بیرت چۆتەوە کچی کێت پێ ئەڵێن ؟
باوکی بەڕێزت کابرایەکی نەخوینەوار بوو تا ڕەوتی خوێندن وا بەریت بە قوڕا ؟
ئایا باوکت هەولێری بوو وا سەرۆکی دەستەی پەیمانگا تەکنیکیەکان ئەکەیت بە هەولیری یان سلێمانی پیاوی ڕۆشنبیری تیا نیە ؟ ئەی ئەگەر تێیدا نیە بۆ ناوی لێنرا پایتەختی ڕۆشنبیری؟
باشە هێرۆ تۆکاتێک دێت و نامەیەک ئاڕاستەی شارە حەیاتەکە ئەکەیت و داوای لێ بوردن ئەکەیت لە هەڵەکانت ئەی نابێت ئەوە بزانیت کە تۆ دیسان دووبارەی هەڵە کوشندەکانت ئەکیتەوە ؟
تا کەی ئەم کاسە لێس و گەندەڵانە بە چواردەورتەوە داڵدە ئەدەیت کە بە ناوی تۆۆەوە ئیهانەی کەرامەتی تاکەکانی ئەم شارە ئەکەن ؟
سلێمانی ناتان بورێت کچەکەی ئیبراهیم ئەحمەد ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن لە سوکایەتی کردن بە ڕۆڵەکانی .. بگرە ڕق ئەستورتر ئەبن بەرامبەر یەکێتی
لە کۆتایدا ئەڵێم گەورەترین هەڵەی یەکێتی دۆڕاندنی زانکۆ و خوێندکاران بوو کە هیچی کەمتر نابوو لە تازە کردنەوەکەی ماوەی سەرۆکایەتیەکە .. هەموو زانکۆتان کرد بە عەرەب و کۆنە بەعسی و هەولێری و خەنەقینی ....ئەی سلێمانی کوا؟.....وەکو هارومار بەربوونە جەستەی ئەم ووڵاتە زەلامیان نیە لە ڕاگرەکانی تۆ داتناوە ٤ بۆ ٥ پارچە زەوی وەرنەگرتبێت ... یەکی ٣ بۆ ٤ مووچەی نەبێت ....
تێبینی : وێنەیەی سەرەوە سەرۆکی داهاتووی دەستەیە کە پلەی وەزیر
د.عباس مستهفا عباس
لە نووسینی داهاتوودا سیڤیەکەی و کارەکانی و زانیاری زۆر گرنگترتان بۆ بڵاو ئەکەینەوەکە کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو و زانکۆی سلێمانی ئەخاتە ژێر پرسیارەوە...