مه‌ترسیه‌كانی ڕێكخراوی گوله‌ن له كوردستان
Tuesday, 18/02/2014, 12:00
2137 بینراوە
ساڵانی كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان و له ساته‌وه‌ختی شه‌ڕی برا كوژی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری كوردستان یه‌كێتی و پارتی ، گوله‌نیه‌كان تۆی خۆیان له شاری هه‌ولێر و سلێمانی چاند . سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ی عیشقی نمونه‌یی له هه‌ولێر و ێلاح الدینی ئه‌یوبی له سلێمانی ده‌ستیان به كار كرد ، له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ ڕاكێشانی ڕای خه‌ڵكی به‌لای شێوازی په‌روه‌رده‌ییاندا خوێندنیان به خۆڕایی بوو ، له‌گه‌ڵ قایم كردنی پێگه‌ی خۆیان و ناسانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه ئه‌و كاته بۆ باشوری كوردستان خوێندنگه‌ی نمونه‌یی شتێكی نوێ بوو خوێندنیان كرده پاره و ژماره‌ی خوێندنگه‌كانیان زیاد كرد ، له ساڵی 2003 و له‌گه‌ڵ ئازاد كردنی عێراق زیاتر ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندو به ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا بڵاوبوونه‌وه . له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات و زیاتر پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆیان له‌نا خه‌ڵكیدا به‌تایبه‌تی له‌ناو كه‌سایه‌تیه حیزبی و حكومیه‌كاندا ، گوله‌نیه‌كان ده‌ستیان كرد به بانگه‌شه بۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه مه‌حه‌مه‌د فه‌تحوڵا گوله‌نه به كه‌سێكی بانگخواز و زانایه‌كی ئیسلام .
گوله‌نیه‌كان له ڕێگه‌ی په‌یامه‌كانی نووری سه‌عیدی نورسیه‌وه كارپیگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كه‌ن پاشان ده‌ست ده‌كه‌ن به پیاهه‌ڵدان به شان و باڵی گوله‌ندا ، لای خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌ك گوله‌ن ده‌ناسێنن كه ئه‌ولیای سه‌رده‌مه و جێنشینی پێغه‌مبه‌ره له سه‌ر زه‌وی .
گوله‌نیه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان قوتابخانه‌یان كردۆته‌وه ته‌نها له‌و وڵاتانه‌دا نه‌بێت كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا باش نییه ، چونكه ئه‌و وڵاتانه ڕێگه به ڕێكخراوی گوله‌ن ناده‌ن له هیچ بوارێكدا كار بكه‌ن له ڕاستی هه‌ده‌فیان گه‌یشتوون كه سیخوڕی كردن و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سێبه‌ره له‌و وڵاتانه‌دا .
له هه‌ر وڵاێتێكدا قوتابخانه‌یان كردبێته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پته‌ویان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتنانه‌دا بنیاتناوه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بگه‌نه ئامانجه‌كانیان .
له باشووری كوردستان گوله‌نیه‌كان جگه له‌وه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌یدا كار ده‌كه‌ن و خاوه‌نی ده‌یان خوێندنگه‌ی نمونه‌یی و ناوه‌ندی فێربوونی زمان زو زانكۆن ، هاوكات خاوه‌نی چه‌ند كۆمپانیایه‌كن له زۆربه‌ی بواره‌كاندا بیناسازی و بازرگانی .. و ڕادیۆ و خه‌ریكی بنیاتنانی ته‌له‌فزیۆنێكن ... هتد
گوله‌نیه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌مكان كاریگه‌ری و پێگه بۆ خۆیان دروست بكه‌ن كه له توركیادا دروستیان كردووه و بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر یاخود ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب ، كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر حكومه‌ت و چاره‌نوسی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه .
به‌داخه‌وه گوله‌نیه‌كان له باشووری كوردستان پێگه‌یه‌كی زۆر پته‌ویان بۆ خۆیان بنیاتناوه به‌وپێیه‌ی كارئاسانی زۆر باشیان بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو ئیداره‌ی یه‌كێتی و پارتیه‌وه ، زۆر ئیمتیازاتیان ده‌درێتێ . ڕێگریان بۆ هیچ شتێك لێ ناكرێت ته‌نانه‌ت له هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك بینا یان زه‌ویان بوێت ده‌یاندرێتێ له‌سه‌ر مه‌سره‌فی حكومه‌ت و شاره‌وانیه‌كان بینایان بۆ دروسنت ده‌كرێت .... زۆر شتی تر كه به عه‌قلی كه‌سدا نایه‌ت .
له ئێستادا گوله‌نیه‌كان جگه له‌وه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌ییدا خه‌ریكی پێگه‌یاندنی كادیرن و مێكیان ده‌شۆنه‌وه تا بۆ مه‌به‌ستی دیاری كراوی خۆیان پێیان بگه‌یه‌نن ، ئه‌و كادیرانه‌یان له هه‌ر شوێن و دام و ده‌زگایه‌كدا دابمه‌زرێت وه‌ك ئاله‌تێكی كۆنترۆڵ كرا‌و به‌كار ده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی خۆیان . گوله‌نیه‌كان له ئێستادا خه‌ریكن دزه بكه‌نه ناو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشووری كوردستان له‌وێوه ده‌توانن كاریگه‌ری خۆیان زیاتر به‌هێز بكه‌ن . بۆ نمونه كاریگه‌ری ته‌واویان به‌سه‌ر ده‌زگای خه‌نداندا دروست كردووه كه هه‌ر هه‌واڵێك ئه‌و ده‌زگایه بڵاوی ده‌كاته‌وه‌له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی خه‌ندانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گوله‌نیه‌كانه‌و ڕاسته‌وخۆ له ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی گوله‌نیه‌كانه‌وه هه‌واڵه‌كان ده‌گوازێته‌وه .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه گوله‌نیه‌كان كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی كورد بوون ده‌كه‌ن ، كه‌چی له باشووری كوردستان ده‌سه‌ڵاتیاكیان دراوه‌تێ كه زۆر به‌هێزتره له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ندێ پارتی سیاسی كورد .
گوله‌نیه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ر پارتێكن كه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهخێنانی مافه‌كانی كورد ده‌دات و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ بخوازێت . فه‌تحوڵا گوله‌ن خۆی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كوردا نییه له باكووری كوردستان . هه‌میشه لایه‌نگرانی هانده‌دات تا دوور بكه‌ونه‌وه له پارته كوردیه‌كان و به كافر و دوور له دین و تیرۆرست ناویان ده‌بات ، چه‌ندین بوختانیان به ده‌مه‌وه ده‌كات شوێنكه‌وتوانی گوله‌ن له ناو قوتابخانه و به‌شه ناوخۆییه‌كانیاندا ئه‌م وتانه‌ی گوله‌ن به قوتابیانیان ده‌ڵێنه‌وه تا وایان لێ ده‌كه‌ن بیری نه‌ته‌وه‌یان لاواز بێت و هه‌میشه هه‌وڵ بۆ تورك بوون بده‌ن . تورك بوونیان لا پیرۆز ده‌كه‌ن .
له دواین چاوپێكه‌وتنی گوله‌ندا له كه‌ناڵی بی بی سی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كوردستان ناكات ، چونكه باوه‌ڕی به وڵاتێك نییه به‌ناوی كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی ئۆجه‌لان نایه‌ته سه‌ر زمانی چونكه لای گوله‌ن ئۆجه‌لان تیرۆرسته به كه‌سێكی خائین ناوی ده‌بات . له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا به ئۆجه‌لان ده‌ڵێت كه‌سی ناو دورگه‌كه . له ڕووی ئه‌ده‌بیه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین بێ ئه‌ده‌بیه ئه‌و كه‌سه ناوێكی هه‌یه ناو هێنانی به شایسته نازانێت .
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی قۆناغی چاره‌سه‌ری له توركیا و خێرا گوله‌نیه‌كان به نهێنی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و قۆناغه ڕاگه‌یاند و خه‌ڵكیان له‌دژی هان ده‌دا ، چونكه نایانه‌وێت كورد به ئاشتی بگاته مافه‌كانی ، ئه‌وه‌تا ئێستا به‌ڕوونی هه‌ڵوێستیان زۆر ڕوونه سه‌یركه‌ن ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ شكست پێهێنانی قۆناغه‌كه له رێگه‌ی قوتابخانه و ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه خه‌ریكی ناشرین كردنی دۆزی كورد و پارته كوردیه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له دژیان هان بده‌ن و كۆتایی به پرۆسه‌كه بهێنرێت .
به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا ماڵپه‌ڕی خه‌ندان ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر گوله‌ن و ڕێكخراوه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه سه‌رتاپای ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی گوله‌نه‌وه وه‌رگرتووه كه زۆربه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌یه ، بۆ خۆڵ كردنه چاوی كورد گوله‌ن زۆر شتی نوسیوه كه دوورن له ڕاستی ، و هه‌مووی بۆ به‌ڕی لادانی دۆزی كورد و سه‌رلێ شێواندنی مێشكی تاكی كورد ئه‌و شتانه‌ی نوسیوه . به‌راوردێك بكه‌ن له نێوان وته‌كانی گوله‌ن و هه‌ڵوێسته‌كانیدا بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت چه‌نده دۆستی كورده . موریده‌كانی گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ڕاهێنراون كه جگه له ناوی تورك له توركیادا هیچ شتێكی تر نه‌ڵێن كورد بوون لای گوله‌نیه‌كان به‌واتای جیاكاری و ده‌رچوون له دین دێت ، ڕاسته چه‌ندین كورد له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌ی گوله‌ندا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام بزانن كه ئه‌وانه‌ی مێشكیان سڕدراوه‌ته‌وه ئینجا كاریان پێ سپێردراوه . بڕۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن شتێك به‌لایانه‌وه قیمه‌تی نه‌بێت نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستانه . له‌به‌رامبه‌ردا گیانی خۆیان فیدای تورك بوون و توركیا ده‌كه‌ن .
گوله‌ن له وتاره‌كانیدا به ڕوونی باس له توركیا ده‌كات كه سنورێكی دیاری كراوی هه‌یه و كه‌س بۆی نییه به‌شێكی لێ بكاته‌وه له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا ، له وتارێكیدا ده‌لیت حه‌ز ده‌كه‌م بمكه‌ن به دوو به‌شه‌وه به مشار به‌ڵام هیچ به‌شێكی توركیا جیانه‌بێته‌وه له توركیا . هه‌ڵبه‌ت گوله‌ن ئه‌وه‌نده پیرۆز‌و كراوه لای گوله‌نیه‌كان كه وه‌ك جێ نشینی پێغه‌مبه‌ر ته‌ماشای ده‌كه‌ن كاتێ گوێ بیستی ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌بن هه‌موو كوردستانیان له‌بیر ده‌چێت و هه‌ر هه‌وڵ بۆ توركیا ده‌ده‌ن .
پێویسته له‌سه‌ر شانی هه‌ر كوردێكی به‌شه‌ره‌ف و خاوه‌ن هه‌ڵوێستا كه ڕووی ڕاستی گوله‌نیه‌كان بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكاته‌وه ، كه ئامانجیان له‌ناو بردنی كورد و كوردستانه . ڕێ له كرده‌كانیان بگرین نه‌هێڵین ته‌شه‌نه بكه‌ن و كار له‌سه‌ر مێشكگی تاكی كوردی دروست بكه‌ن .
پێویسته هه‌ر كه‌سه‌و لای خۆیه‌وه به‌رپرسانی خه‌ندان ئاگادار بكاته‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی تێی كه‌وتوون و هه‌رچی زووه ئه‌و بابه‌تانه لابه‌رێت كه سه‌رتاپاكه‌ی پیاهه‌ڵدانه به شان و باڵی گوله‌ندا . گوله‌ن قسه‌یه‌كی هه‌یه كه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به كورد زۆر ڕوونتر ده‌كاته‌وه . كاتێ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌رده‌می بڵد ئه‌جه‌ویدا ده‌ستگیركرا و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا ، گوله‌ن وتی ئه‌گه‌ر له‌و دونیا شه‌فاعه‌تم به‌ده‌ست بێت یه‌كه‌م كه‌س كه شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌كه‌م بڵد ئه‌جه‌ویده چونكه ئه‌و كاره‌ی گه‌وره‌یه‌ی بۆ توركیا كردووه .