کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال رێگە نادات لایەنگرانى كۆسرەت بەشدارى كۆنگرە بكەن

Tuesday, 01/06/2010, 12:00


دواى ئەوەى مەكتەبە سیاسیەكەى یەكێتى لە دواین كۆبوونەوەى خۆیان نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك سەبارەت بەو كەسانەى بە تەسكیەى جەلال تاڵەبانى بەشدارى كۆنگرە دەكەن، جەلال تاڵەبانى و كوسرەت رەسول هەر یەكەیان لستێكیان لە لایەنگرانى خۆیان بۆ بەشدارى كۆنگرە ئامادە كرد و كۆسرەت رەسۆلیش لیستى ناوى لایەنگرانى خۆى پێشكەش بە جەلال تاڵەبانى كرد، بەڵام بەفرت و فێلأ جەلال تاڵەبانى ژمارەیەكى زۆرى لە لایەنگرانى كۆسرەت رەسۆلى لە بەشدارى كردنى كۆنگرە بێبەش كردووە و تا ئامادەكردنى ئەم هەواڵەش هەندێك لە لایەنگرانى كۆسرەت رەسۆل كە لە دەرەوەى سلێمانیش هاتوون چاوەرێى دوا بریارى جەلال دەكەن بۆ بەشدارى كردنى كۆنگرە، هەروەها ئێستا دەنگۆى ئەوەش بڵاوە كە ئەوانەى بە تەسكیە بەشداریان پێكراوە و ژمارەیان چەند قاتى ئەوانەیە كە بە هەڵبژاردن بونە ئەندامى كۆنگرە، مافى دەنگدانیان نەبێت، بۆیە چاوەروان دەكرێ كۆنگرەى یەكێتى گیروگرفتى زۆرى تێبكەوێ، بە تایبەتى لە نێوان هەردوو باڵى جەلال و كۆسرەت.
لە هەر وردەكایەكى تر ئاگادارتان دەكەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە