کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ڵوێستی "مه‌لیک مه‌حمود" ده‌رباره‌ی راوکردنی کاوه‌کانمان

Tuesday, 10/12/2013, 12:00

2128 بینراوە


کاتێک که‌ شێخی نه‌مر له‌ هندستان له‌ به‌ندیخانه‌ ساڵی 1922 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌کێک له‌ راوێژکاره‌کانی پێی ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر لێت بترسێت پێویسته‌ چه‌ند که‌سێک گولله‌باران بکه‌یت."
شێخیش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک هاتووین که‌ خه‌ڵکه‌که‌مان کوشت ئیتر چی تیا ده‌مێنێته‌وه‌؟"
به‌ گوێره‌ی ئه‌و پره‌نسیپه‌ مێژووییه‌ی که‌ مه‌لیک دایڕشتووه‌ ئێستا هیچی تیا نه‌ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌رکی سروشتیی ده‌سته‌ڵات پاراستنی خه‌ڵک و به‌ڕێوه‌بردنێتی. هه‌ر کاتێک که‌ ده‌سته‌ڵات له‌ ئه‌رکه‌کانی لای دا ئیتر ره‌وایی سیاسیی نامێنێت.


**************ئازادیی تۆپی پێ*************

سه‌رمان تۆپی ناو ساحه‌یه‌
هه‌ر که‌سه‌و ئه‌یه‌وێت
بۆ خۆی گۆڵی پێ بکات.
خه‌ونی تۆپی
ناو قاچیش ئه‌وه‌یه‌
بته‌قێ و ئیتر که‌س
تێی هه‌ڵنه‌دات.

زبڵخانه‌ هه‌میشه‌ بۆ که‌لله‌ی کۆیله‌ کراوه‌یه‌.

ناله‌
201/12/09


**************شۆڕشی هه‌نگ**********

جوانترین شیرنیی
له‌ قاچی هه‌نگه‌وه‌ ده‌‌ئاڵێت
ناخۆشترین بۆگه‌نیش
له‌ سه‌ری زۆرداره‌وه‌.

وڵاتێکی لنگه‌وقوچ
مرۆڤه‌ جوانه‌کانی له‌ ژێر پێیدان
زێرابه‌که‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ حوکم ئه‌کات
جرج به‌سه‌ر شان و ملیا
دێته‌ خوارێ.

ناله‌
2013/11/05


*************شیعری شێخ له‌تیفی مه‌لیک مه‌حمود***********

وه‌ره‌ ئه‌ی کوردی گیروده‌ ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ پیاوت بن
ئه‌مانه‌ واریسی موڵک و وڵات و قه‌وم و ناوت بن
به‌ هیوایان نه‌بیت زینهار ئه‌گه‌ر بێ نوری چاوت بن
به‌ بیرتا قه‌ت نه‌یه‌ت رۆژێک که‌ ساماڵ و هه‌تاوت بن.

وشه‌ی زینهار، واتا: ئاگادار به‌!



**************سه‌ری ناو توره‌که‌************

نان سه‌ری خستیته‌ ناو توره‌که‌وه‌
نان نه‌بووایه‌ ئازادییت له‌ کیس نه‌ده‌چوو
که‌ ئازادییشت له‌کیس چوو
ئیتر ژیان مانایه‌کی نه‌ما.

به‌ قاچی خۆت به‌ قاچی یه‌کێکی تر ئه‌ڕۆیت
قه‌فه‌ز هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ شوڵه‌کانی دیار بێت
هه‌موو چاوێکیش به‌ندیی نابینێت.

سه‌رێک خۆت له‌ توره‌که‌ت هه‌ڵکێشا بێت
خه‌یاڵی لای ده‌ره‌وه‌ نابێت.

ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته‌ بۆ تێگه‌شتن
ئاسان له‌گه‌ڵیا رادێیت.

2011/12/02

http://www.facebook.com/Nasir.Hafed

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)