بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مەحمود سەنگاوی بۆچی خۆی نەکوشت؟؟

Saturday, 14/12/2013, 12:00





دوای تەنیا دوو ڕۆژ لە تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی،،سەردێڕی ئەو بابەتەم بە خەیاڵدا هات،، بەلام پاشان بینیم هاوڕێ و هاوکارم کاک کامیار سابیر ئەم چەند دێڕەی نوسی بوو بە پێوستم زانی.. بیخەمە بەر دیدەی ئێوە:
ئەگەر" مەحمود سەنگاویی" بوومایە، خۆم دەکوشت
کامیار سابیر
ناچێ بەعەقڵی هیچ کەسێکدا، چەندین باندی تێرۆریستیی، لە گەرمیان، لە ژێر حەسانەی سەنگاوییدا بحەسێنەوە، بکوژژژن و ببڕڕڕن و بخەوووون، کاوە گەرمیانیی، سیمبۆڵی هەژاریی و ئازایەتیی تێرۆر بکەن، کەچیی م.سەنگاویی، پیاوی باش و تێکۆشەر بێت و خۆی پیاوکوژ و تێرۆریست نەبێت. رۆژگارێک لە هەڕەتی لاوییمدا، کادیری کۆمەڵە و پێشمەرگەی یەکێتیی و رێکخستنی شارەکانیان بوومە، ئێستایشی لەگەڵدا بێت، لە دڵەوە، هەندێک لە سیاسییە پاکەکان و مرۆڤە تێکۆشەرەکانیانم خۆش دەوێت. پێمناخۆشە، یەکێتیی بەمشێوەیە رەزیل بووە، بەڵام دڵنیام، دەیان هەزاری وەک من، رۆژگارێک یەكێتیی بوونە، هەنووکە تف لە رابردووی خۆمان و مێژووی ئەم حیزبە دەکەین، کە ئەم هەموو تێرۆریست و لۆردی نەوت و مافیایانە کەوتوونەتە ناو م.س و سەرکردایەتییەکەیەوە، ئەم هەموو چەورە و ماستاوچیی و ویژدانفرۆشەیش، پاکانە بۆ ئەم تێرۆریست و گەندەڵە عەملاقانە دەکەن.
یەکێتیی بەشێوەیەک پاشەڵی پیس بووە، تەنیا بە یەکێک لەم دوو رێگەیە، کەمێک ئابڕوو، حەیسییەتی سیاسیی بۆ خۆی دەگێڕێتەوە.
1. مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی و ئەنجوومەنی ناوەندەکەی لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانییدا، بە بڕیارێکی جەریئانە، م.سەنگاویی دەستبەسەر بکەن و بیدەنە دادگا و بەشەفافیی دادگایی بکەن و لە زینداندا دایبڕزێنن(نەیکوژن). ئەمکارە زۆر سەختە، چونکە، ئەو خۆی باوەڕپێکراو و دەستەڕاستیی تاڵەبانیی بووە و زۆر نهێنیی" شەخسیی و حیزبیی و ئەمنیی" یەکێتیی لەلا هەیە. ئاخر م.سەنگاویی، لە تەقەکردن و پیاوکوشتن، زیاتر، هیچیتری بۆ یەکێتیی کردووە؟ پیاوێک، یەک دێڕ لە سیاسەت نەزانێ، نامەیەک نەتوانێ بنووسێ، جگە لە دزیی سامانی نیشتمانیی و گەندەڵیی و دروستکردنی باندی تێرۆریستیی، سەنعەتێکی تر نەزانێ، ئایا تاکەی یەكێتیی نیشتمانیی خاوەن فیکری سۆشیال دێمۆکرات! دەستبەرداری نابێ؟

2. ئەگەر شەهامەت لە ژەنەراڵێکی عەسکەریی و مەیدانیی وەک م.سەنگاوییدا هەبێ، پاش ئەوەی تێرۆریستەکانی ئەو، بە فەرماندەیی ئەو، بە دەستوری ئەو و بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی ئەو، کاوە گەرمیانییان تێرۆرکرد، بۆ ئەوەی چیتر یەکێتیی ئیحراج نەکات، خۆی دەکوژێت و بە فیشەکێک خۆی سارد دەکاتەوە. ئەگەر لەجێی ئەو بوومایە،ئەوەندە ترسنۆک نابووم و ئەوەندە فەخفەخەی ژیان و ماڵی دنیام خۆش ناویست و بایی ئەوە ئازایەتییم تێدا دەبوو، خۆم بکوژم و یەکێتییم لەم تەنگژە سیاسیی و قانونیی و ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتییە رزگار دەکرد.

خەڵكانێکی زۆر هەبوون،کەخۆیان کوشتوە..زوربەی زۆریش لەبەر تێکچونی باری دروونی..یاخود شکسێکی ماددی سیاسی کۆماڵایەتی..هەندیکیش لەبەر هەست کردن بە تاوانێک..جا ئەوە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ بێت..
بەڕای من جوانترین خۆکوشتن ئەویە کەکاتیک مرۆڤێک هەست بەتاوانێک دەکات..سزای خۆی بەم جۆرە دەدات..کۆتایی ژیانی بەوە دەهێنێت..
زۆرن لەو چیرۆکانە..بەڵام دەکرێت تەنیا ٣ نمونەی بەرچاو و سادە بهێنینەوە بیان بەستنیەوە بە کەیسی کاوە گەرمیانی و ئاراستەی تۆمەتەکان بەرامبەر مەحمود سەنگاوی..
سێ نوومەی کورت دەربارەی خۆ کوشتن!!
لەشەڕی جیهانی دووەم. لە وڵاتی یابان کەسێک تەنیا لەبەر ئەوەی هانی گانجانی شارەکەی دابوو بەشداری شەر بکەن و کوڕەکەی خۆشی لەگەڵدا بوو..بۆ وەڵام دانەوە کەسووکاری ئەو کوڕانەی ئەو هانی دان و چوونە بەرەکانی شەڕ و نەگەڕانەوە...خۆی کوشت!!
لەنامەیکدا ئەمەی بۆ هاوسەرەکەی ڕوون کردبۆوە،کە چی تر ناتوانی هاوسێکانی ببینێت..کەکوڕەکانیان بەهۆی بانگەشەی ئەوەوە لە دست داوە!!
حاڵەتی دووەم ئەو زانای کیمایانەی بەشداری بۆمبەکەی شاری هێرۆشیماو ناکازاکیان کرد..دوا کەسیان لەم چەن ساڵەی دوایی خۆی کووشت، لەبەرامبەر ئەو تاوانەی کە بەشداریان تێدا کردبوو..
حاڵەتی سێهەم..خۆکوشتنی کەسێک کە کەلە بورجی چاودێری فرۆکەوانی وڵاتی سویسرا بوو..بەهۆی کەمتەرخەمی ئەو کەسەوە دوو فڕۆکە لە ئاسمانی سویسرا خۆین کێشا بەیەکدا...یەکێک لە فڕۆکەکان...لە وڵاتی ڕوسیا وە کە گەشتێکی قوتابینای قوتابخانەیەک بوو دەچوونە وڵاتی ئیتاڵیا ئەوی تریشیان فرۆکەکەیکی باڵ هەڵگر بوو..
ئەوکەسەی کە دەبوایە هێشکر بێت لەگەڵ هاوڕییەکی تریدا و چاودێری ئەو فڕۆکانە بکەن کە دێنە سنوری ئاسمانی سویسرا..بۆ ماوی ٢٠ خولەک شوێنی کارەکەی جی دەهێڵێت بەسەر هاوکارەکەیداو لەوکاتەدا هاوڕێکەی ناتوانی کۆنتڕۆڵی کارەکەی ئەو بکات ڕێنێوینی پێویست بداتە فڕۆکەکان، بۆیە ئەم دوو فرۆکە خۆیان بەیەکدا دەن.هەموو سەرنشینەکانی ژیان لەدەست دەدەن..
پاش ئەو ڕوداوە کەسوکاری قوربانیەکان و دست دەکەن بە ناڕەزایی دەربڕین و ئەوکەسەش لەکارەکەی دەرکرا...لەگەڵ درێژە دانی ناڕەزایی خەڵک و میدیاکان...کارمەندەکەی فرۆکەخانە بۆ وەڵام دانەوە بە کەسوکاری قوربانیەکان..لە پەنجەرەی شوقەکەیەوە خۆی فڕێدایە خوارەوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا!!
ئەوەی پێوستە لێرە بیڵێم بێ دەنگی مەحمود سەنگاویە لەبەرامبەر تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی..گریمان ئەو هیچ پەیوەندیەکی (ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ) ی بە کوشتنی کاوە گەرمیانیەوە نیە،،بەڵام تەنیا هەڕەشەو جنێوە قێزونەکانی بۆ کاوە ئەوە دەهێنن کە ویژانی خۆی ئاسودە بکات و کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.
پاشان دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانە..کە هەر هەموویان کەسانی نزیکی ئەون..بەتایبەت دوو کەسی دوایی کە گوایە دانیان بەتاوانەکەیندا ناوەو
دەڵین ئەو کەسە هەر لەبەر خۆشەویستی خۆی بۆ بەرپرسەکەی ئەمەی کردووە!! کە هیچ کەس بڕوا بەم سینارۆیۆیە گاڵتە جاڕیە ناکات..
ئەوا گریمان سبەی کەسی تاوانبار هاتوو خۆی کردە قوربانی مەحمود سەنگاوی و لەربەدەم دادگا ووتی من ئەو کارەم هەر ئاوا کردوە،ئایا یەكێیەتی و مەحمود سەنگاوی لەم کەیسە پاک دەبنەوە... بێ گومان نەخەیر...
بۆیە داوا لە مەحمود سەنگاوی دەگەم تەنیا چەن خولەکەێک گوێ لە قسەکانی هاوسەرەکەی کاوە گەرمیانی بگرێت کە دەڵێت(من هەتیوی دەستی بەعسم کۆرپەکەشم هەتیوی دەسەڵاتی کوردی)...دواتر چ بڕیارێک دەدا ئەوەیان بۆخۆی هەڵدەگرم.
درێژەی ئەم بابەتە هەڵدەگرین بۆ ڕۆژانی داهاتوو سەرەداوی زیاتر و سیناریۆی تازە تر...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە