گفتوگۆکان , پیلانێکی تری یەکێتی وپارتی بۆبەرپاکردنی هەڵمەتێکی تر
Friday, 24/06/2011, 12:00
لەگەڵ ئەوەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن زۆرباش لایان ڕوونە کەگفتوگۆکانیان لەگەڵ هەردووحیزبی فەرمان ڕەوا بێ ئەنجام کۆتایی دێت بەڵام دووبارە خۆیان خستە هەڵەوەوگوێیان بەڕای زۆرینەی شەقام وئەندامان ولایەنگرانی حیزبەکانیان نەدا کە لەگەڵ دانیشتن نەبوون لەگەڵ یەکێتی وپارتی دیارە لەجێی خۆشیدا بوو چونکە سەرەکیترین داواکاری شەقام وئۆپۆزسیۆنیش کەتەسلیم کردنی بکوژەکان بوو تا سزای خۆیان وەرگرن مسعود لەبری ئەوە خەڵاتی کردن، کەدەبوو هەرلەسەرەتاوە ئەم داواکاریە سەرەکیە بکەنە مەرجی دانیشتن لەگەڵ یەکێتی وپارتی کەبێگومان هەموولایەك پشتگیری ئەم هەڵوێستەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی دەکردو ئەوەندەی تر ڕق وتوووڕەیی میللەتی لەبەرامبەر ئەم دووحیزبە زیاترو زیاترئەکرد،بەڵام دیارە بەهۆی نەبوونی هەڵوێستێکی یەکگرتوی ئەم سێ لایەنەی ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر دەسەڵات وچۆنیەتی ڕەفتارکردن لەگەڵیدا دواجار دوورکەوتنەوە لەنێوانیاندا دروست دەبێت٠
یەکێتی وپارتی ئامانجی سەرەکیان لەم گفتوگۆیانە قەناعەت پێکردنی هەر سێ لایەنە بەبەشداریکردنیان لە حکومەتە گەندەڵکەی بەرهەم تا بەهۆیەوە بتوانن چەند ئامانجێك بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی دەرەوەو ناوەوە ئەویش نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانی دەوڵەتان وڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە کەتاوانباریان ئەکەن بەقۆرخ کردنی دەسەڵاتی هەرێم لەنێوان دووبنەماڵەو دەستگرتن بەسەر سەروەت وسامانی ووڵات وداهاتی نەوتدا لەڕێی بەشداری پێکردنی ئۆپۆزسیۆن لەنازونیعمەتی پۆست وپلەو پارە.لەناوخۆشدا دوورخستنەوەی شەقامە لەئۆپۆزسیۆن وبەشداری پێکردنیانە لەوگەندەڵیەی بۆتە پەتا وهەمووکۆمەڵگەی گرتۆتەوە،دیارە درێژەپێدانی کۆبوونەوەکان بەئیدعای دراسەکردنی پرۆژەی ئۆپۆزسیۆن تەنها بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی وخودی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنە.بۆیە هەرلەئێستاوە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبکەین کەدانیشتنی دووشەممەی داهاتوو دوا دانیشتنە ولەدوای ئەوەشەوە دەستپێکردنی هەڵمەتی هەردووحیزبی فەرمان ڕەوایە بۆ سەر هەرسێ لایەن وتاوانبارکردنیان بەهۆکاری شکستپێهێنانی گفتوگۆکان ، دیارە بەهۆی ئەوەی هەرلەیەکەم دانیشتنەوە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی هەریەکێك لەودانیشتنانەیان بەشێوەیەکی ڕاستگۆ نەخستۆتە بەردەم ڕای گشتی وجەماوەری خۆیان ئەستەمە ڕاستیەکان لەنێوان تاوانبارکردنی یەکتریدا ئاشکرا بکرێت چونکە ئۆپۆزسیۆن ئەوکات هەرچیەك بڵاوبکاتەوە ئەوکاریگەریەی نابێ هێندەی ئەوەی لەکات وساتی خۆیدا ڕاستیەکانیان بۆ میللەت ڕوون بکردایەتەوە.بۆیە دەبێت چاوەڕوانی پیلانی دوای هەڵمەتەکانی یەکتی وپارتی بن وهەرخۆشیان ئەنجامی ڕاسگۆیی نەبوونیان لەگەڵ خانەوادەی شەهیدان ومیللەت وجەماوەرەکەیان بەتەنها لەئەستۆ بگرن٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست