کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە نێوان دۆمنیکان و کوردستان!!....

Thursday, 17/10/2013, 12:00

2283 بینراوە





ڕۆمانە بەناوبانگەکەى(ماریۆ بارغاس یۆسا) بەناوى(ئاهەنگى تیس)باس لە حوکمڕانى دیکتاتۆرى دۆمنیکان لە نێوان ساڵەکانى (١٩٣٠ تا ١٩٦١) ،زەمەنى قەڵەمڕەوى ژەنەراڵ(رافائێل لیۆنیداس ترۆخییۆ مۆلینا)دەکات...

بەکورتى ڕۆمانەکە باس لە گەڕانەوەى پاڵەوانەکەى(ئۆرانیا)کچى سیناتۆر (ئەغۆستین گابرال) لەکەسە نزیکەکانى (ترۆخییۆ)یە،پاش (٣٠)ساڵ لە مەنفاو غوربەت ژیان لە ئەمەریکا دەباتەسەر، ئیدى دەگەڕیتەوە بۆ وڵاتەکەى(دۆمینکان)...ئۆرانیا باوکى بەدیارى پێشکەشى یەک لە سوڵتانە دەستڕۆشتوە خوێن ڕێژەکانى ئەمەریکاى کردووە تا کەیف و خۆشى خۆى پێ بەتاڵ بکاتەوە!!...
ئۆرانیا پاش (٣٠)سال ئەو کاتەى دەگەڕیتەوە حوکمى (ترۆخییۆ) لەناو چوە، کاتێک دەگاتە وڵات ،وڵاتێکى وێرانە و دارو پەردوو ڕووخاو بەچاو دەبینێت، هیچ شتێک ڕوو لە باشە نەبوە بەدرێژایى غیابى ئەم ، کەسەکان دەروون تێکچوو، وڵاتێکى وێران،سیاسیەکان بەردەوامن لە خوێن ڕشتن و ستەمکارى!!..
سیاسەت لە دۆمینیکان هەروەک یەکێک لە (ڕاوێژکارەکانى ترۆخییۆ) بەناوى (تشیرینۆسى شاعیر)دەڵێت: (سیاسەت لەم وڵاتەدا بڕینى ڕێگەیە بە نێو زۆرترین کەلاکى بەشەردا)!!...
هەموو شت لە دۆمنیکان لە پێناو ترۆخییۆ و دەسەلاتى ترۆخییۆیە... ئاوو هەوا کورسى و سامان و ماڵ و ژنى بەرپرسە باڵاکانى خێزان و خانەوادەیان بەبەرچاوى خۆیانەوە هەتک دەکرێ و بێ ئەوەى کەسێکیان وشەیەک بڵین!!...هەموو شت لە پێناو ترۆخییۆیە...سەربازگەو دام و دەزگاو سامان و مرۆڤ و شەقام و باڵەخانەو ناونازناوى جوان و باوکى سەرکردەو بی هاوتاو بازاڕو کارگەو کێڵگەو تەنانەت ئاو کارێزو کانیاو ڕووبار هەمووى لەپێناو ترۆخییۆ و بەناو تاپۆى ترۆخییۆیە!!...
دۆمێنیکان دانیشتوانەکەى سێ ملیۆن هاوڵاتیبوو لەو کاتەدا،ترس و دلەڕاوکیو ستەم و جەورو خوێنڕشتن لەترۆپکدابوو ، ترۆخییۆ بەخۆى دانەکەوت تەنانەت کوڕەکانى(رامفیس)و (رادامێس)شەرەف و کەرامەتى ئافرەتانى دۆمێنیکان هەتک کرد ...
فیرعەونى دۆمنیکان لە یادەوەرى هاوڵاتیانیدا نەبوو ڕۆژێک دێت پەت دەکرێ و هێندە فیشەک بەجەستەیەوە دەنرێ تا ئەو ئاستەى سەرۆکى فەرماندە ناناسرێتەوەو دەکوژرێت!!..
لەپاش سى ساڵ خوێن ڕشتن و ستەمکارى دەرئەنجامى نادادپەروەرى و خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات ترۆخییۆ بەو ئاکامە دەگات!!...
حەجاجى کوڕى یوسفى سەقەفى لە مێژووى عەرەبدا هیچى لە ترۆخییۆ کەمترنەبوە ئەگەر زیاتر نەبوبێت!!...سەدام چوار هەزار پەیکەرو سەدان ملیۆن وێنەى لەعێراقدا هەبوو، کوا؟!...
تەنانەت سەدام ناوى شەڕەکانى لەسەر زارى حەجاج کاتى خۆى زیندوکردەوە(ام المعارک، القادسیە، انفال)!!...
کەواتە دیکتاتۆرەکان هاوکۆلکەى هاوبەش و نەخوازراو نەویستراویان لە مێژوودا هەیە....
تەنانەت حەجاج یەکەم کەس بوە وشەى (علوج)ى بەکارهێناوە...لەزەمەنى دوا شەڕى وێرانکەرى سەدام هەمان ووشە بۆ ڕاگەیاندنەکەى بەکارهاتەوە!!...
حەجاج (٢٠)ساڵ حوکمڕانى عێراقى کرد ،ستەم و کوشتن و بڕین و ڕاوەدواو کوشتار لە نیشانە دیارەکانى حوکمڕانى ئەو بوو...
سەرگوزشتەى ڕۆمانەکەى دۆمینیکان ...باسێکە بۆ ئەمڕۆى کوردستان دەشێ خوێندنەوەى بۆ بکەین، ئایندەى کوردستان لەبەردەم دوڕیانى قورسدا خۆ دەبینێتەوە، هیچ بەربەستێک نیە بتوانێت ئەگەرە سەخت و دژوارەکانى لێکدانەوەى بۆ بکات...



ماوەى رابوورد...کۆمەڵە وتارێکم ئامادەکرد دەربارەى دوایین هەڵبژاردنى کوردستان و ئەگەرەکانى دەسەڵات و سیستمى سیاسى لە هەرێمى کوردستان... بڕیارم دا کە ڕۆژانە بڵاویان بکەمەوە...
لێ لەبەر هەستیارى دۆخەکە...ناڕوونى هەڵوێستى تەواوى حیزبە کوردییەکان لە دەرهەق پێکهێنانى دەسەڵات و سیستمى سیاسى لەم هەرێمەدا....ئێستا بەداواى لێبوردنەوە ئەو بابەتانەم ڕاگرتوە...لەبەر ئەوەى بابەتەکە زیاد لە پێویست ترش و خوێى پێوە کراوە...
ئێستا بۆچوون و دیدى بەندە تەواو پێچەوانەى ئەو دیدانەم کە دەیبینم و دەیخوێنمەوە... پێم وایە کارەکە ئەوەندە قەبە نیە... هیچ کام لەو حیزبانە لە بەرژەوەندى خۆیان نادەن...بەگشتى حیزبەکان لەدواى هەڵبژاردنى ٢١/٩ هەریەکەیان دووچارو ڕوبەڕووى قەیرانێک ئەگەر زیاتر نەبوبێتنەوە بون و نایان پەرژێتە سەر کەڵەگایى (بەداواى لێبوردنەوە) هیچ یەک لەو حیزبانە بەبراوەو بە دۆڕاو بەمام ناوەند وەزعى بابەتى و زاتیان ڕوو لەباشى نیە...ئەوەى کە دەوترێت ماکیاژى ڕووکارى دەرەوەیانە دەنا لەناوەخۆ هەریەکەیان کرمێک یاخود زیاتر ڕووى لێکردوون و ڕوولە داڕمان و داڕزان دەچن....

هاودەنگیەک بۆ پێکهێنانى حوکمەتى بنکە فراوان (کە هەموولایەنەکانى هەڵبژاردن حەزیان لێیە) لە ئارادایە...پێشتریش بەپلان ئەم هەنگاوەنراوە...ئەوەتا بەچەند قۆناغێک وەزعەکەیان تاودا،لەکاتى خۆیدا بەوتاریک لە سایتى سبەى((١)) نوسیومە:
١/هەنگاوى یەکەم دواخستن و درێژکردنەوەى وادەى سەرۆکى هەرێمە(وەک ئەوەى لە ٣٠حوزەیران)ئەنجامدرا.
٢/هەنگاوى دووەم دواخستنى هەڵبژاردنى پارێزگاکانە(بۆ جارى سێهەم) دیارە ئەمەش تێکڕا بێ دەنگن لەم وەزعە دواجار تا بەیستاش کەس نازانێت بەرەو کوێ؟!...کەى ئەم هەڵبژاردنە دەکرێت؟!...
٣/هەنگاوى سێهەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان(ئەزعەفەلئیمان) هەروەک ئەنجامدرا لە ٢١/٩/٢-١٣ بەگشت خراپى و لایەنەکانى ترى هەموان بەبەشى خۆیان ڕازیین و ئەوەى کەقسەشى لێ دەکرێ بەتەنها بۆ دیزە بەدەرخونەکردنى وەزعەکەیە، دەنا هەرلایەک دەگرى بەوەزعى خۆى ڕازییە!!....
ئێستاش باس لە حوکمەتى بنکە فراوانە ...پێم وایە پێشوەخت بڕیار لەسەر ئەم وەزعە دراوە، دەبیینیین کارەکە وا بەو قورسیییە نیە کە سیناریۆکان باسى لێ دەکەن!!!...لەبەر هۆکارێکى زۆر ئاسان ئەویش هەموان بەبیردۆزەى (سیاسەتى نەوتى و بەرژەوەندییەکان کاردەکەن)!!....

دواى پشوى جەژن سیناریۆکان تەواوکارى بۆ دەکرێت... پەرلەمانە عەجیبەکەى خولى چوارەم کۆدەبنەوە ...گەورەترین قەوارەى نێو پەرلەمان تەکلیف دەکرێت بۆ پێکهێنانى حوکمەتە بنکە فراوانەکە(دوا بزمارە لەتابوتى ئۆپۆزسیۆن بون، ئەگەر قایل بن) !!...دواتریش ڕێکارەکانى تر لاى هەموان دیارو ئاشکرایە....

سەیرەکە لەوەیە...کەس باسى سەرۆکى هەرێم ناکات!!!...کەس باسى هەڵبژاردنى پارێزگاکان ناکات؟!...بۆ؟!...

سیاسیەکان جڵەوى ڕاکێشانى سۆزى خەڵک باش دەزانن چۆن چۆن ئیستیعابى سۆزو هەواداریان دەکەن؟!...لێ گەرچى ئەمجارە گرەویان بردەوە ،لێ جارى دادێ موهیمەکەیان قورستر دەبێت چونکە دەستەکەیان هەر زوو کەشف بوو!!...
ئەوێ کات ...دەبێ دۆزە دۆزە بکەن بۆ ئەوەى خەڵک دەنگ بدات...ئەمەش دەرئەنجامى سیاسەتى خراپە، چونکە پشت پەردەو ژوورەتاریکەکان لەم ووڵاتەدا زیاترن لە ڕوونى و شەفافیەت!!....

بۆ ئەوەى مێژووى دۆمینیکان لە کوردستان دووبارە نەبێتەوە، بەرنگاربونەوەى مەشروعى ستەمکارى و خوێنڕشتن زەرورەتێکى ئەخلاقیە و ئیلتیزامێکە لەسەر هەموان!!...
بۆ ئەوەى قسەکەى (تشیرینۆسى شاعیر): (سیاسەت لەم وڵاتەدا بڕینى ڕێگەیە بە نێو زۆرترین کەلاکى بەشەردا)!!...دووبارە نەبێتەوە!!....



http://www.sbeiy.com



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)