کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو ناپاکییە نەتەوەییەی، کە پارتی بەرامبەر رۆژاوا دەیکات

Thursday, 28/11/2013, 12:00


دەزانم پکک لەبواری دیموکراسی جێگای رەخنە و سەرنجە . هەرچەندە قۆناخی خەباتی شۆرش و شار ، لەمامەلە کردن لەگەڵیدا جیایە . هاوکات ئەوەش دەزانم پککش ، لەگەل هەموو داگیرکەرانی کوردستان جۆرێک لەپەیوەندی هەبوەو هەیە . بەلام نەک پکک بەلکو هیچ هێزێکی تری پارچەکانی تری کوردستان جگە لە باشور بەتایبەتی پارتی ، بەپێش سوپای داگیرکەر نەکەوتون ؟ خەباتی بەشەکانی تریان لەپێناو بەرژوەندیی خۆیان و داگیرکەر تێک نەداوە ؟ سەرکردە و کادیری بەشەکانی تریان ، تەسلیم بەداگیرکەر ، نەکردۆتەوە؟

سالی ١٩٩٧ ئاپۆ لەدێرێکدا باس لە قەهپەیی ڕٶشنبیری باشوری کردبوو ، کەنازانم لەچ سۆنگەو دێرێکەوە بەستابویەوە ، لەو هەولێرە بەدەیان نوسەر و رۆژنامەنوس واژویان دژی کۆدەکردەوە بێ شەرمانە بۆمنیشیان هێنابوو .لەکاتێکدا بۆ ٣١ی ئاب قسەیەکیان لەدەم نەدەهاتە دەر ؟

یان کە ئاپۆ لەبەیانامەکەی نەورۆزی ئەمسال هەندی سەرنج لەسەر پەیامەکەی هەبوو ، بەلێشاو لەوبەناو خۆبەنەتەوەیانە رەخنەیان لێ دەگرت (دیارە منیش سەرنجی خۆم نوسی)
بەلام سەیر بکەن هەموو ئەو کەس و پارتە بەناو کوردستانیانە . وا بەبەرچاویان پارتی تاوان و ناپاکی دەکات ، کەچی یەک حزب و کەسایەتی بەناو نەتەوەیەکان،ئیدانەیەکی ناکەن؟

١/ ئابلۆقەی ئابوری خستۆتە سەر رۆژاوای کوردستان ، کەئەم شیوە ئابلۆقەیە ، هاوشیوەی ئابلۆقەکانی بەعسە لەسەر ناوچە ڕزگارکراوەکان بەتایبەتی لەگەرمەی ئەنفالەکان

٢/ هاریکاری تورکیا و بەرەی نەسرەی تیرۆریست دژی یەپەگە و پەیەدە ، . ئەمە لوتکەی دارمانە ، ئاخر قاعیدە دژ بەمرۆڤ و سروشتە ، چۆن پارت و هێزێک تۆزێ مۆرالی هەبێ هاریکاریان دەکات ! کەچی لەم لاشەوە بۆ ئەوەی ئەو تۆمەتەی لەناو کۆمەلگای کوردی لەسەر هەلبگیڕی و سیگال بداتە رۆژاوا ، هەولێر روبەروی گەورەترین سیناریۆو تاوانی ئیرهابی کردەوە

٣/ پارتی لەبەرامبەر دیموکراسیەتی دەسەلاتی رۆژاوا خۆی لێمان کردۆتە هەلگری شۆرشی فەرەنسا . لەکاتێکدا هەموو پارتەک قسە ی لەسەر دیموکراسیەت بکردایە ، نەدەبوایە پارتی ئەو رەخنەیە بگرێ . چونکە باشترین بروابونی پارتی ، بەدیموکراسیەت دەڤەرێ بلێ بارزانە .کەلەهەموو مەدەنیەتێک دابڕاوە

٤/ کاتێ پکک لە٩١ بەدواوە هاتە باشور لە پارتی ئازادیەوە ...بۆ پەجەدەکەی ئیستای دروستکرد ، بەردەوام رەخنەیان لێدەگرت ، بارەگاکانیان دادەخست و ئەندامانیان بەتاک و کۆ شەهی د دەکرد ، دەیان گوت پکک بۆچ تێکەل بەبارودۆخی باشور دەبێ . کەچی پارتی و بارزانی ٢ حزبی کارتۆنی لەرۆژائاوا دروست کردیە ، کەهەزار رەحمەت لەحزبە کارتۆنیەکانی باشور ی؟

٥/ ئەوەی بارزانی لەبەشان هەلدانی ئەردۆغان و داکۆکی لەکورد گوایە دەیکات ، ئەگەرئۆجەلان بەرامبەر سەدامی لەهەولیر بکردیە چ دەهول وزورنایەکیان بۆ لێ دەدا

٦/ ئەگەر سەدام لەبەرنامەیەکی تێڤێ بیگوتبایە لەگەل پکک و (عیراق و ئیران) کار بۆ لەناوبردنی ئەزمونی باشور دەکەین !
چ هەلایەی گەورەی میدیایی و جەماوەری دژی پکک دەکرا بەلام فەرمون سەیری ئەو لینکە بکەن کەئەردوگان بەئاشکرا دەلێ لەگەل بارزانی و عیراق کار بۆ لەناوبردنی ئیدارە سەربەخۆکەی رۆژاوا دەکەین . بۆیە دەپرسین چ جیاوازیەکی ئەو گوتەیەی ئەردوگان و کۆبۆنەوەی سێ قۆلی (تورکیا و پارتی و عێراق) هەیە لەگەل کۆبۆنەوە سێ قولیەکانی ١٩٩٢ لە دژی راگەیاندنی هەرێمی باشور

رەنگ بێ هۆکارێکی سەرەکی بێدەنگی بەشێک لەخەلک بۆئەوەبێ ، ئەو رەفتارانە بۆ پارتی ئاسایە بەلام بۆ پکک کفرە . بەلام لەتە ئەمەش بەدەیان پارت و هەزاران بەناو نوسەر لەترسنۆکی دەبل مۆرالیانە ، یان هەیانە سەیرکەرە لەوکاتەی کەهێزێک بەئاستی داگیرکەر دژایەتی خەباتیێکی رەوای رۆژاوا ی نیشتمانەکەی دەکات ؟
بەلام سەیر کەن ، هەر لەم ماوەیەدا پەرلەمانتارانی کۆمەلی ئیسلامی بۆ ئەی رەقیب هەلنەستانەوە ج کەمینێیکی پرۆتستۆکردنی بەرامبەر دەربرا ، ئێ خۆ کفرە نەتەوەیەکانی پارتی زۆر لەئەی رەقیبە کە ، گەورەترە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە