کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی ئــــه‌و سه‌رده‌مه‌و ئــــه‌م سه‌رده‌مه‌

Tuesday, 15/10/2013, 12:00

1986 بینراوە





وه‌ڵامێک۰
ماوه‌یه‌که‌ دوای شکستییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی ،له‌زاری هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌یانه‌وه‌ باس بــــاسی هه‌ڵسانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ودروست کردنه‌وه‌ی یه‌کتییه‌۰۰۰۰۰ئــه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا مانای ئه‌وه‌مان پێ ئه‌به‌خشێ کــــه‌ که‌وتوون و مردون و ڕوخــــــاون ۰۰۰۰
ئـــه‌مانه‌ به‌ ووته‌کانیاندا وا ده‌رئــه‌که‌وێت به‌ته‌مای موعجیزه‌یـــه‌کی گه‌وره‌ن بیهێننــــه‌ ئاراوه‌۰
ئه‌گێرنه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می حه‌زه‌تی مه‌سیح د۰خ کاتێک عیـــسا دینی مه‌سیحی بڵاو ئه‌کرده‌وه‌ ، خه‌ڵککه‌ جه‌ختیان له‌ وه‌ ئه‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌بێت به‌ ڵگه‌وه‌ بیسه‌لمێنێت و پیشانیان بدات ،ئه‌ویش هه‌ستا به‌ زیندوو کردنه‌وه‌ی چه‌ند مردویه‌ک له‌ قه‌بردا ۰۰۰ئـــه‌وه‌ بوو خه‌ڵکه‌که‌ هه‌ندێکی هاتنه‌ سه‌ر دینی وهه‌نیدێکی هـــــه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد۰
ئـــێمه‌ش بـــۆ نــــا؟ ئــاده‌ی یه‌کێتییه‌که‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه،ئـــه‌و موعجیزه‌یه‌مان پیشان بده‌ن ،بزانین ئــه‌توانن هــه‌ر هیچ نه‌بێتت چه‌ند که‌ســـایه‌تییه‌کی نزیک به‌خۆتان که‌ دڵشــکاوو تۆراون لێتان ، بیان گــه‌ڕێنننـــه‌وه‌ بۆ لای خۆتان و بــه‌ ئاشکرا پیشانمان بده‌ن؟؟؟؟
ئـــــێمه‌ی خه‌ڵکی سلێیمانـی و شـارو شـارۆچکه‌کانی ده‌وری بـه‌گشتـی و تـــا ده‌گاته‌وه‌ نچه‌کانی تــری کوردوستان هــــه‌ر هه‌مومان یــه‌کێتـی بووین ،بیرو باوه‌ڕو خـه‌باتـی یـه‌کێتی لــــه‌ دڵماندا لـــه‌ اخماندا لـــه‌ خوێنمانــــدا چـه‌سپی بوو۰
ئێــمه‌ هه‌مومان قوربانیـــی ئـه‌و ڕێگایـه‌ بووین کــه‌ یـه‌کێتی نیشتیمانـی کوردووستان گـــرتبوی وه‌ دڵنیـــا بوین ئێـوه‌و حیزبـه‌که‌تان دڵســـۆزمانن ،هـــه‌ر بۆیه‌ دڵســـۆتان بوین بـه‌ گیــان و بــه‌خوێن بــه‌ خۆمان و ماڵ ومنداڵـــی بــێ نـازمـانه‌وه‌ ،قـــوربانتـــــان بوین ۰
بـه‌ ژن وپیاوو گـه‌نج و پیره‌وه‌ بــه‌بێ ئه‌وه‌ی بیر لــه‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی خۆمان و گیـرفانمان و خێزان ودوا ڕۆژی منداڵـه‌کانمان بکه‌ینه‌وه‌ ۰
ئێـمه‌ ئـه‌و سه‌رده‌مه‌ کـه‌ منداڵ بووین نه‌ده‌چووینه‌ پۆلی قوتابخانه‌ هــه‌تا هه‌رهه‌مومان به‌یه‌ک ده‌نگ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبمان به‌ یه‌ک ده‌نگ نـه‌گوتایه‌۰۰۰۰باوک ودایکمان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ،ده‌یان چرپاند به‌گوێماندا کــه‌ ئێمه‌ کوردین ،مـــه‌ردین،بــه‌ کوردی ئــه‌ژین و به‌ کوردی ئه‌مرین ، هه‌ر ئه‌بێت به‌ کوردیش بیده‌ین وه‌ڵامی قـه‌برمان۰
ئێــه‌ی ئـه‌و سـه‌رده‌مه‌ گۆرانـی عـه‌شقی عاشقـــانمان ســرودی پێشــمه‌رگه‌ بوو ئه‌ی شه‌هیدان وو۰۰۰۰۰
ئــاوات وبڕوای ئێمه‌ پڕی دنیا بوو به‌ ئێوه‌ی ددڵسۆزمان ۰۰۰
ئێــمه‌ی بـه‌تایبه‌تی ژنــان نه‌ک هه‌ر جارێک به‌ڵکو چه‌ندین جار قوربانیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئه‌م سه‌رده‌مه‌شتانین۰۰۰ بــه‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ک۰۰۰۰
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ویشمان پێ ڕه‌وا نه‌بو تــا ئه‌وکاتانه‌ی دڵنیا ده‌بوین هه‌مو ئه‌رکه‌کانمان جێبه‌جێ کردووه‌و ئه‌وسا بــه‌ شـانازیه‌وه‌ وبه‌ عـه‌شقی ووشه‌ی کوردوستانــه‌وه‌ چاومان لێک ده‌نا بۆ چه‌ند ساتێێک فریشته‌ی خه‌ونه‌کانمان ته‌نها ئێـــوه‌ی ئـه‌و سسـه‌رده‌مه‌ بوون ۰
بــه‌ڵامم نــه‌ک هه‌ر ئه‌ڵێین بــه‌ داخه‌وه‌ ،بـه‌ڵکو ووشــــه‌ نییه‌ که‌ بتـوانێت ئــه‌و داخـه‌ی ئه‌مـــڕۆمان لـه‌ دڵ ده‌ر بکات ،کــه‌ بتوانێت پێناســـه‌ی ئێوه‌ی ئـه‌م ســه‌رده‌مه‌ بکات۰۰۰ ۲۲ ســـاڵی خـه‌باتی شارتان ،میڵه‌ت هاوارتانن لێ ده‌کات ،ده‌پاڕێته‌وه‌ ،ئه‌گری و ئه‌ناڵێنێت نــه‌ گوێتان لێیه‌و نه‌ ئه‌ی بینن ۰۰۰نه‌ ویژدانتان هه‌بوو نه‌ ووه‌فـــا بۆ میڵه‌ت و نه‌ شـــه‌رم گرتنی۰۰۰۰هه‌ر هه‌مویتان له‌ بیر چوو۰۰۰
ئێوه ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ته‌نها چه‌ند که‌سێکن ، تــه‌نها خۆتان بۆ خۆتان ماونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وندی خۆتان و منداڵتان ۰ ئێـــوه‌ سـاڵانێکه‌ ته‌نها خۆتان بـه‌ پاڵه‌وانی ئه‌و سه‌ه‌رده‌مه‌و ئه‌و خه‌باته‌ ئه‌زانن ۰۰ئێــوه‌ زۆر زووتر له‌ میڵه‌ت خۆتان گۆڕی ،ئێــوه‌ وا گۆڕڕاون نه‌ک هه‌ر ناتان ناسینه‌وه‌ بـه‌ڵکو قێزتان لی ئه‌که‌ینه‌وه‌۰۰۰۰
ئێـــوه‌ عاشقانی کوردو کوردوستانیشتان کوشــــــــت۰۰۰شــه‌رم ناتان گرێت۰
ئێوه‌ی ئه‌م ســه‌رده‌مه‌ نه‌ک هه‌ر شـه‌ڕه په‌ڕۆ وشــه‌ڕه‌ شــار بــه‌ڵکو هه‌رچــی خواوو میڵه‌ت پێی ناخۆش بێت کردتان ،تــه‌نانه‌ت مردووشتان کرد بــه‌ شه‌هیدی خۆتان وساڵانه‌ یادیان ئه‌که‌نه‌وه‌۰۰۰ئێــوه‌ به‌ ووته‌کانتاندا وا دیاره‌ چه‌ند که‌سێکن و خه‌باتێکی گه‌وره‌ه‌تان کردووه‌، کوردوستانی باشورتان ڕزگر کردووه‌و چه‌ند شه‌هیدێکی که‌میشتان هه‌یه‌۰۰۰۰ئـــاخر ئێمه تێ ناگه‌ین بــه‌چیی هه‌ڵئه‌ستنه‌وه‌و ئه‌بوژێنه‌ووه‌و دروست ئه‌بنه‌وه‌؟
ئێـــوه‌ نه‌ک هه‌ر باسی تاوانه‌کانتان ناکه‌ن و دانی پیا نـــانێن بــه‌ڵکو بــێ شه‌رمانه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش هــه‌ر ئه‌ڵێن خـــزمه‌تمان کــرووه‌ ،خــزمه‌تی شاره‌ حه‌یاته‌کـه‌۰۰۰۰
بــه‌ درووست کردنی چه‌ند پردێکی ســه‌قه‌ت و کۆمه‌ڵێک باڵه‌خانه‌ی به‌رز له‌به‌ر خاتری گیرفانی بێ سنورو بێ ویژدانتان بــه‌ خزمه‌ت باس ئه‌که‌ن ،خڵکی پێ چاوه‌شه‌ ئه‌که‌ن ؟
لـــه‌ سایه‌ی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی ئێوه‌وه‌ به‌ سه‌دان سه‌ددامتان بۆ دروست کردین بـــه‌ هه‌زاران عوده‌و قوسه‌ی تان به‌رداوه‌ته‌ گیانمان ،ئێوه‌ن هۆکاری ســه‌ره‌کی پته‌و کردن و دروست کردنی جامانه‌ خوێناویه‌ سوره‌کـــان، له‌سایه‌ی سه‌ری جه‌نابتانه‌وه‌ خه‌ته‌رترین و ترسناک ترین ڕۆژگارتان بۆ خه‌ڵکی هه‌ولێریش دروست کرد.
ئـه‌وانیش حه‌وزوو ئاوێکیان دروست کردووه‌و به‌ هه‌ولێر ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ دوبه‌یه‌۰۰۰
خــه‌ڵکی کوردوستان و شـــاره‌ حه‌یاته‌که‌تان ۲۲ ســـاڵه‌ ئه‌یبینن و ئه‌ی بیستن ئێـــوه‌ خه‌ریکی چیــن وچتان ئـــه‌وێت ؟؟
بـه‌رهه‌می ۲۲ ساڵی خه‌باتی شارتان ئـــۆقــیانوسێکه‌ لـــه‌ تاوان و فــه‌رموون درووستی بکه‌نه‌وه‌، بـه‌ڵام هه‌ر هیچ نبێت نیو ئۆقیانوس له‌ خزمه‌ته‌کانتان باس بکه‌ن بـــۆمان۰۰۰۰
ئێــوه‌ی یــه‌کێتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ تـــازه‌ خه‌به‌رتان ئه‌بێته‌وه‌و باســـی ڕه‌خنــه‌ ئه‌که‌ن؟؟؟
ئـــه‌ی ئێــوه‌ نه‌بوون بــه‌ ڕه‌خنه‌ گرانتان ده‌گوت بـــــا وه‌ک ســه‌گ بــه‌ مانگه‌ شــــه‌و بـووه‌ڕن؟؟؟؟؟؟
ئێــمه‌ی ســه‌ک وه‌فامان هه‌یه‌ بۆ گه‌لو هه‌رچوار پارچه‌ی کوردوستان،هـــه‌وڵ ئه‌ده‌ین گــۆڕانێکی ڕاسته‌قینه‌ دابمه‌ه‌زرێت له‌ سه‌ر سیسته‌مێکی دیموکراسی و یه‌کسانی بۆ هه‌موو تاکێکی ئه‌م کوردوستانه‌۰
ئێـــوه‌ی مانگـه‌شـــــه‌وی نازدارو جوان ، ئێستـــــــا ئه‌وه‌ی میڵه‌ت چاوه‌ڕێیه‌ لێتان ، دان به‌ تاوانه‌کانتاندا بنێــــن وبـــــــڕۆن ۰۰۰۰۰بــــــڕۆن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پاره‌کانتان لی حه‌شـــار داوه‌ .
بـــڕۆن ۰۰۰۰هه‌ڵوه‌رێن و نـــــه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ...میڵه‌ت نـــایه‌وێن





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)