دەستخۆشى بۆ كاك سەلاحى كوێخاو چەند زانیارییەكى دیكە لەسەر مودیرى مافى مرۆڤ- گەرمیان
Monday, 26/12/2011, 12:00
دواى بلاوبوونەوەى بابەتێك لە سایتى كوردستانپۆست لەژیرناوى {نامەیەك بۆ كاك سەلاحى كوێخا-سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، ئایا دەزانى بەرێوەبەرى مافى مرۆڤى گەرمیان خەریكى چییە؟}كە بەرێزێك بەناوى ئاشنا كەلارى نوسیبوى، بەبیی زانیارییەكانى من بەرێز كاك سەلاحى كوێخا بەدواى مەسەلەكەدا جووەو مودیرى مافى مرۆڤى سەرنزشت كردوەو زۆر لیی تورە بوە، بەروارى لە رۆژى 15122011 بەریز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گرمیان سەردانى مودیریەتى مافى مرۆڤ- گرمیانى كردووەو زۆر لە مویرى مافى مرۆڤ (خبات رشید) توڕە بووەو ناڕەزایی خۆى لە دەربڕیوەو بەكەسیكى بێكەڵك و بیسوود ناوى بردووە.
دواى ئەو ئیهانەیەى بەریز سەلاحى كوێخا ، رۆژى 18122011 مودیرى مافى مرۆڤ بۆ بارانەوەو ماستاوكردن سەردانى كاك سەلاحى كوێخاى كردوە ، بەلام كاك سەلاح كەتائێستا ئەوەى من بیزانم رقى لە خەلكى ماستاوجییە ناوبراوى لە هۆدەكەى خۆى دەركردوەو داوى لیكردوە كە وازبهینیت و ئیستیقالە بكات ، دواتر (خبات رشید) كەوتووەتە پارانەوەو دەستماجكردنى فەرمانبەرانى مودیریەتى گرمیان تاپشتگیرى لێ بكەن و دیفاعى لێ بكەن لەلاى ئیدارەى كەرمیان ، ئەمە لە كاتیكدا بێشتر بەشیوەیەكى زۆر خراپ و دوور لەهەموو عادەت و عورفیك لەكەل فەرمانبەراندا دەجوولایەوەو وەكو كۆیلە سەیرى دەكردن و لەسەر شتى زۆر سادەو بێ مانا فەرمانبەرانى سزا ئەداو تەنانەت ریگەى نەئەدا بۆ كارى فەرمیش بێنە ژوورەكەیەوە، كەجى ئیستا بارى لارە ماستاویان بۆ دەكات .
وەكو خەمخۆریكى یەكیتى و حكومەت و رەوشى مافى مرۆڤ لەلاى خۆمەوە ئەم چەند زانیارییە تازەیە كە لەسەر مودیرى ناوبراوە ، دەخمە بیش جاوى بەرێز كاك سەلاحى كوێخا- كە 100% دڵنیام لەراستى و دروستیان. هیوادارم ئەكەر وانیە بەرێزیان دەتوانێت بەدواداجوونیان بۆ بكات :
1-ناوبراو تائێستا چوار فەرمانگەو دائیرەى كردوە. بێشتر لە خانەنشینى گەرمیان دامەزرا هەرجەند یەكەم سالى تەعینى بوو بەلام هەولىیدا ببیتە مودیرى خانەنشینى كرمیان بەلام بۆى نەكرا دواتر بەهۆى چەندین كیشەوەو نەگونجانى لەكەل فەرمانبەراندا نقڵ كرا بۆ چاودیرى مندالانى كرمیان. لەویش بووە سەرچاوەى كیشەو كرفت هەولىیدا بیتە مودیر بەلام بۆى نەكراو كیشەى بۆ فەرمانكەكە دروستكرد، دواى ماوەیەك لەویش نقلكرا بۆ تاپۆى كەلار. لەتاپۆى كەلاریش بەهەمان شیوە لەكەل فەرمانبەراندا تەقاندییەوە. لەتابۆى كلار كیشەى لەگەل ئافرەتیكدا دروستكرد بەناوى (......) هەمو خەلكى كەلار ئەو رووداوە باش دەزانن. بۆیە لەسەر ئەو روداوە سزا دراو سی مانگ عەلاوەو تەرفیعى دواخراو نووسراوى سزاكەى لەناو دۆسیەكەیدایەو كاك سەلاحى كوێخا دەتوانیت بیبینیت.. هەموو ئەوانە بەڵگەى ئەوەن كە ناوبراو شایەنى ئەو بۆستە نەبووەو كاك سەلاح بەهەڵەداجووە كە برواى بەو جۆرە كەسانەیە كە سومعەى لەكەدار دەكەن.......
2-لەوتەى بووەتە مودیرى كرمیان دۆسییەكەى خۆى لە ژوورەكەى خۆى داناوەو ریگەى نەداوە كەس بیبینیت تەنها یەكەم رۆژ نەبیت كە نقلكرا بۆ مافى مرۆڤ زۆر بەئاسایی تەماشایەكى دۆسییەكەیم كرد بینیم دوو سزاى بۆ هاتووەتەوە كاتیك لە تاپۆى كەلار موەزەف بووە .یەكیكیان لەسەر دروستكردنى كیشەیەكى كۆمەلایەتى بوو لەكەل كجیكى موزەف كە لەبەر عورفى كۆمەلایەتى بە زەرورى نازانم ناوەكەى بنووسم و هەموو ئەو راستیانە لە دۆسیەكەىدا هەیەو كاك سەلاحى كوێخا-سەرپەرشتیارى كرمیان دەتوانیت بیبینیت جونكە هیج كەسیكى فەرمانبەرى كەرمیان ناتوانیت بیبینیت لەبەر ئەوەى لە ژورەكەى خۆیدا هەلیكرتووە.
3- بەرێز مودیرى كەرمیان (خبات رەشید) لەسەر ئەم نووسینەو نووسینەكەى ئاشنا كەلارى بۆ وەلام ناداتەوەو ناتوانیت هیچ بڵێت؟ جونكە ریك ئەزانیت هەموو ئەوانەى لەسەرى نووسراوە راستەو بەموو هەلەى تیدا نیە ئەكەر نا ئەتوانیت بەركرى لەخۆى بكات.
لێرەدا ئاماژە بەدوو خاڵ ئەدم:
1-من وەكو فەرمانبەریكى مودیریەت زۆر سوباسى كاك سەلاحى كوێخا ئەكەم كەبەدەم نووسینكەى ئاشنا كەلاریەوە هات ، چونكە ئەو (خەبات رەشید) چەند زیانى بۆ یەكیتى و حكومەت هەبووە ئەوەندەیش بۆ كاك سەلاحى كوێخا زیانى لە سومعەى ئەو داوە لەبەر ئەوەى لە زۆر شوین و جیكە شانازى بەوە دەكرد كە (سەلاحى كویخا) بشتكیرى دەكات و لەلایەن ئەوەوە دانراوە بۆیە ترسى لەهیچ نییە.
2-لەماوەى ئەو جەند مانكەى بێشوودا ناوبراو (خبات رەشید) زیانى زۆرى لە مودیریەتى مافى مرۆڤ و یەكێتى و حكومەت و ئیدارەى كرمیانیش داوە. لەوەتەى مافى مرۆڤ لەكەرمیان دامەزراوە لە سالى 2000 بەقەد ئەو پێنج مانگەى كە ناوبراو مویرى مافى مرۆڤ-كەرمیان بووە كیشەو كرفتى نەبووە، بۆیە هەقە ئیدارەى كرمیان كە ماوەیەكە هەنكاوى باشى ناوە بۆ كۆرین و سزادانى ئەو كەسانەى كە كەندەلیان كردوەو خراب ئیشیان ئەنجامداوە بۆیە جیكاى خۆیەتى بیر لە كۆرینى نابراو بكنەوە تالەوە زیاتر سومعەى یەكیتى و حكومەت نەڕزێنێت..
فەرمانبەرێكى مودیریەت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست