به‌بۆن نهکهووتووم به‌ڵکو به‌خوێندنه‌وه‌ی نووسینی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان که‌وتووم
Thursday, 05/09/2013, 12:00
2354 بینراوە
هه‌فته‌ی پێشوو له ئه‌ڵمانیا پشوودان بوو، منیش به فرسه‌تم زانی و له بێ‌کاری به‌ناو سایتی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان و پێیجی ڕۆژنامه‌کان چوار شه‌وی ڕه‌به‌ق بناوم لێدا، بابه‌ت دوای بابه‌ت ده‌مخوێندنه‌وه، بهدهمیشیهوه گوێم له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کانه‌وه ده‌گرت، ئیمڕۆ به‌یانی له ئاوێنه سه‌یری خۆم کرد، ته‌واو دڵم پڕ بوو وام زانی سه‌یری وێنه‌ی باپیرم ده‌که‌م، که باش لێی ورد بوومه‌وه ئه‌وجا خۆم ناسیه‌وه، ماندووبوونی پشوودانم بهدهموچاوهوه دیار بوو وه پیریشی کردبووم، جا چاوه‌کانیشم پهنمیا بوون وه گوێچکهکانیشم ڕه‌پ ڕه‌پ بوو بوون، هه‌بێ و نه‌بێ به بۆن کهووتووم، جا خۆ ئه‌و چه‌ند ڕۆژه باران بواری نه‌داوم زۆر بچمه ده‌ره‌وه هه‌ر له ماڵه‌وه دانیششتبووم و ده‌مخوێنده‌وه، خوێندنه‌وه به‌ڵێ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌کانی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان لێی داوم وه به‌بۆن کهووتووم.
به‌بۆن که‌ووتن له کورده‌واری کۆنی خۆمان جۆرێک بوو له‌دیاریکردنی نه‌خۆشیه‌کی نه‌زاندراو، گه‌ر منداڵێک ده‌ردێکی بگرتبا و گه‌وره‌کان سه‌ریان لێی ده‌رنه‌چووبا، بیریان ده‌کرده‌وه که منداڵه ساواکه بۆنی کام شتی نامۆی به‌ر لووتی که‌ووتووه، شته‌که‌یان ده‌کوڵاند و ئاواوهکهیان ده‌رخوارد ده‌دا.
هه‌ر له هاوڵاتیه‌وه بۆ ئاوێنه، له‌ملاوه‌ش لڤین و ئێکسپڕێس و سایتی دی, وه‌ره‌وه سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کان، بگه‌ڕێوه سه‌ر پوک میدیا و خه‌بات، هه‌ر هه‌موویان هه‌مان شێوازی نووسینیان هه‌یه وه به هه‌مان ستراتیجی بابه‌ت بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به‌هه‌مان جۆریش ڕه‌خنه ده‌گرن، هه‌ر ده‌ڵێی زۆربه‌ی زۆری نووسه‌ره‌کان له هه‌مان خوێندگا و له هه‌مان پۆل و له‌لایه‌ن هه‌مان مامۆستاوه هه‌مان ده‌رسیان پێدراوه،
له‌وانه‌شه به هۆی هاوبیرکردنهوه هاونووسینیان شێوه‌شیان بچێێتهوه سه‌ر یه‌ک و ژماره‌ی پێێی هه‌مووشیان چل‌و سێ بێ، دوور نیه که گیان و هۆشی ئه‌م هه‌موو نووسه‌رانه خۆی له یه‌ک گیان و هۆش ببینێته‌وه هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر هه‌موویان وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه و وه‌ک یه‌کیش ده‌نووسن.
کاتی خۆی به‌س چه‌ند شارێکی کوردستانم بینیبوو، وام ده‌زانی که چیاکانی لای خۆمان به‌رزترین شاخی جیهانن، کوردستان خۆشترین وڵاتی سه‌رزه‌مینه و خاکی گه‌وهه‌ره و ئاوی چه‌شنی که‌وسه‌ره، که‌چی نه گه‌وهه‌رم بینیبوو وه نه ئاوی کهوسهریششم خواردبۆووه.
جا له‌وانه‌شه ئه‌م نووسه‌ره کوردانه‌ش هیچی باشتریان نه‌دیبێ و نه‌خوێندبێته‌وه، وابزانن نووسین هه‌ر ئاوا ده‌بێ وه نابێ له‌مه باشتر هه‌بێ، ناشبێ بابه‌تی به پێز تر هه‌بێ وه هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه دیاری کراوه که نووسینی کوردی خۆی ته‌نها له‌م قالبه تهسکوترووسکه دا بدۆزێته‌وه.، نازانن که هه‌زاره‌ها جۆری نووسین هه‌یه وه هه‌موو نووسه‌رێک ده‌توانێ به ته‌ریبی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی خۆی و به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌ندێشه‌کانی بیروڕای بنووسێ و ئاازدیشه له فۆڕمی ده‌ربڕین، ده‌توانێ کتابێک بنووسێ که هه‌ر هه‌مووی یه‌ک ڕسته بێ و نوقته و فاریزه‌ی تدا نه‌بێ، ده‌توانێ زه‌مان و جێێگا تێکه‌ڵاوی دیمێنشنی هه‌ست بکا، ده‌توانێ منداڵ وه‌ک باران ببارێنێ، ده‌توانێ مێێشووله بکا به گورگ وده‌توانێ و ده‌توانێ، مێشکی ئازاد بیری ئازادی لێده‌که‌وێته‌وه که ئه‌مه‌ش ده‌بێته ماتۆڕی په‌ره‌پێدان له هه‌موو بوارێکه‌وه، وه‌ک هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، بیناسازی . . . .
به‌ڵام نووسه‌ره‌کانی ئێمه هه‌رده‌ڵێی ئینشا بۆ مامۆستا ده‌نووسن، له‌ترسی بڵاونه‌کردنه‌وه, نا‌وێرن یه‌ک په‌نجه له‌خه‌ته کێشراوه‌که لابده‌ن و ناتوانن شۆڕشێک بۆ وشه‌کانیان ساز بکه‌ن.
هه‌ربۆیه‌ش زۆربه‌ی مێدیاکان ده‌ڵێێن و ناڵێن، باسی خراپه‌کاری ده‌که‌ن و نایکه‌ن، ڕه‌خنه‌ی توند ده‌گرن و دواییش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌رمی ده‌که‌نه‌وه،
جا هه‌ر هه‌مووشیان به‌چه‌ند هه‌واڵێکی ڕۆژانه به کوردیه‌کی سه‌قه‌ت ده‌ست پێده‌که‌ن، زۆربه‌ی هه‌واڵه‌کانیش هه‌مان سه‌رچاوه‌یان هه‌یه.
له بڕگه‌کانی بۆچوون و بیروڕاو و ڕاپۆرت ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت بابه‌تی هاوشێوه بڵاو ده‌کرێته‌وه، جارێ بۆچوونه سیاسی نووسه‌ره‌کان زیاتر لهوڕێنه ده‌چێ، هه‌ر یه‌کێکیان به‌خه‌یاڵی خۆی بۆ سه‌رۆکێک، سیاسهتمهدارک یان لێپرسراوێکی کورد، عێڕاقی یان جیهانی بیرده‌کاته‌وه، ته‌سه‌وره نالایهقهکانیش ده‌کا به نووسراو وه به ته‌حلیلی سیاسی به خوێنه‌ری دهفرۆششێ
له ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به یه‌کێک له حیزبێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات, نووسه‌رێک ته‌حلیلێکی سیاسی پڕۆسه‌ی ئازادی ده‌کا، منیش وامزانی به شێوه‌یه‌کی زانستیانه هه‌ڵو مه‌رجه‌کانی ئه‌وکاته هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ که‌چی زۆربه‌ی زۆری بابه‌ته‌که‌ی ته‌سه‌وری خۆی بوو بۆ جۆرج بووش که ئایا جۆرج بوش چۆنی بیر کردۆته‌وه، وه ئایا ویستوویه‌تی سه‌دام لاببا یان نا؟ کاکی موحه‌لیل سیاسی له‌ماڵی خۆی دانیشتووه تێر کهنگروڕۆنی خواردوه و لینگی له‌به‌ر ئێرکۆندیشن درێژکردووه وه له کولانه‌که‌یه‌وه له کوردستان ده‌یه‌وێ هه‌ر به‌خه‌یاڵ دریلهیهک بنێرێته ئه‌مریکا وه دریلهکه به‌دوای جۆرج بووش بگه‌ڕێ تا سه‌ری کوون بکا وه مێشکی بووش پێش ئه‌و هه‌موو ساڵه بخوێنێته‌وه تا له ئێمه‌ی کوردی بگه‌یه‌نێ ئه‌م پرۆسه‌یه چۆن هاته کایه‌وه،
جا توخوا ئه‌مه ته‌حلیلی سیاسیه یان وڕێنه‌ی نه‌خۆشێکی به‌بۆن که‌ووتووه؟
به‌داخه‌وه که هه‌ر ئه‌م جۆره که‌سانه ده‌کرێن به لێپرسراو و حوکم و ئیداره‌شیان پێدهسپێردرێ
دوای بڕگه‌ی ڕاپۆرت و بیر و ڕا بڕگه‌یه‌ک دێ که ده‌رباره‌ی زانیاری گشتی که بابه‌ته‌کان له‌لایه‌ن که‌سی نه‌زانه‌وه ده‌نووسرێن، ئه‌وجا دێێنه سه‌ر وه‌رزش، بابه‌ته وه‌رزشیه‌کانیش له لایه‌ن که‌سانی زمان نه‌زان له ئه‌وروپاوه بۆ سه‌ر کوردی ته‌رجومه کراون، که‌س نازانێ کام باس ده‌نێرێ و که‌س نازان له کام سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، جا خۆی و زه‌وقی خۆی له‌وانه‌یه به‌سه‌ری دابێ ده‌رباره‌ی تۆپی پێ ته‌رجومه بکا له‌وانه‌شه باس له مه‌له‌وانی بکا، ئیتر به‌م جۆره بڕگه‌ی وه‌رزشه‌که‌ش ده‌بێته بڕگه‌یه‌کی شاش و بۆش و پڕ ده‌بێ له کوونهبهری به‌رده‌وامی بوون له‌سه‌ر هه‌واڵ نووسین، نیازی ڕۆژنامهچیهکان گه‌یاندنی هه‌واڵ نیه بۆ خوێنه‌ر به‌ڵکو مه‌به‌ستیان ته‌نها پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی بڕگهکانیانه.
له ئه‌ڵمانیا زیاتر له ۱۷ هه‌زار ڕۆژنامه و گۆڤار بڵاو ده‌کرێنه‌وه، هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ک که‌ره‌کته‌ر - شه‌خسیه‌ت - ێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه هه‌ر دانه‌یه‌کیشیان به‌جیا خوێنه‌ری خۆی هه‌یه، ڕۆژنامه بۆ که‌ر پیاو هه‌یه، بۆ کرێکار هه‌یه، بۆ مهنێیجهر هه‌یه، بۆ هونه‌رمه‌ند هه‌یه بۆ وه‌رزشکار هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار درۆزن و بیرهخۆر، نه‌خۆش و ساغ به‌دین و کافر وه بۆ هه‌موو چینێک ڕۆژژنامهی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ته من حه‌دم نیه نه حکومه‌تی کوردستان ، نه حزبه‌کانمان وه نه ڕۆژنامه‌وانی وڵات به ئه‌ڵمانیا به‌راورد بکه‌م، ته‌نانه‌ت حه‌دم نیه که‌سی خۆم ، که وا نزیکه‌ی سی ساڵه دانیشتووی ئێره‌م، له‌گه‌ڵ فه‌ریکه ڕۆشهنبیرێک یان که‌چه نووسهڕێکی ئه‌ڵمانیا به‌راورد بکه‌م.
من که کوردسستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنم به‌راوردی پێده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌فگانستان، سۆماڵ، مالی و مۆریتانیا ئه‌وجا به‌زه‌ییم به‌خۆمان دادێته‌وه و پێی ده‌زانم که هێشتا ئاستی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانه‌وه له ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆژنامه‌وانی کوردستان به‌رزتره.
به‌ڵام له وڵاتی خۆمان تا ئێستاش هه‌موو ڕۆژنامه‌کان نازانن خوێنه‌ره‌کانیان کێن وه بۆ کام چین یان پۆل ده‌نووسن، وه ئامانج - هه‌ده‌ف - یان کام گرووپی مرۆڤه، ڕاسته که له کوردستان پۆل و چین جیاکردنه‌وه زۆر ئاسان نیه چونکه
کرێکاره‌کانمان زانان، زاناکانمان تاجیرن، تاجیرهکانمان کارمه‌ندی حکومین، کارمه‌نده حکومیه‌کانمان قه‌سابن، قهسابهکانمان مقاویلن، مقاویلهکانمان شوانن، شوانه‌کانمان دکتۆرن، دکۆرهکانمان نه‌خۆشن وه زه‌خت و دڵ و شهکرهیانه، نه‌خۆشه‌کانمان دارتاشن، دارتاشهکانمان ماستاوساردکهرهوهن، ماستاوساردکهرهوهکانمان وه‌زیرن، وه‌زیره‌کانمان گاوانن، گاوانهکانمان کهبابخۆرن، کهبابخۆرهکانمان خۆیان کردووه به گۆرانیبێژ، گۆرانیبێژه دهنگناخۆشهکانمان سایقی تاکسین، سایقی تاکسیه‌کان مه‌زره‌عه‌یان هه‌یه، مه‌زره‌عه داره‌کان کۆنه‌جاش، کۆنه جاشه‌کان مه‌سئولن، . وه هه‌ر هه‌مووشیان سیاسین و هه‌مووشیان خۆیان به ڕۆژنامه‌چی و نووسه‌ر ده‌زانن.
ڕه‌ش و سپی به‌جۆرێک تێکه‌ڵاو بووه که زۆر به زه‌حمه‌ت له‌یه‌ک جیا دهکرێێنهوه، هه‌مووی بۆز ده‌چێته‌وه، تێکه‌ڵاو بوون وه هه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌کدا که‌ووتوون، هه‌رایه و که‌س له‌که‌س ناپرسێ و سه‌گیش خاوه‌نی خۆی ناناسێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش که‌سانی خاوه‌ن به‌هه‌ره پاشه‌کشه‌یان پێده‌کرێ، خه‌ڵکانی بلیمه‌ت، شاعیری به‌توانا، هونه‌رمه‌ندی لێزان، سیسهتمهداری زیره‌ک گۆرانی بێژی ده‌نگخۆش نووسه‌ری ڕۆشه‌نبیر، بواریان پێ نادرێ وه به‌ده‌گمه‌ن ڕۆڵیان ده‌درێتێ، چاک و خراپ تێک دهئاڵێندرێ و که‌س نازانێ چی ڕاسته و چی چه‌ووته، ناتواندرێ بزاندرێ کام بابه‌تی کام نووسه‌ر له‌کام ڕۆژنامه شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بووایه ڕۆژنامه‌نووسه‌کانی کوردستان ئاستی خۆیان نه‌هێنابا ئاستی سه‌رجاده، وه ده‌بووایه پێشڕه‌وی ڕاڕه‌وی گه‌شبیری بووبان، وه ترسیان نه‌بووبا له خوێنه‌ری نه‌زان و نه‌فام که بابه‌ته‌که‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێ، ده‌بووایه گرینگی نه‌ده‌ن به زۆری خوێێنهرهکانیان به‌ڵکو به جۆریه‌تی که‌سایه‌تی و ئاستی فیکری خوێنه‌ر.
جا به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته خۆتان له‌به‌ر ئاوێنه به پیر هاته به‌رچاو، ئه‌وا بزانن که ئێوه‌ش به‌بۆنی نووسینه‌که‌م که‌ووتوون