گۆی مڕیخ نیوەی رێیان بێ
Monday, 10/03/2014, 12:00
1704 بینراوە
.......رۆژ باش حەسۆ .
مستۆ...سپاس ئەو کاتەت باش .
......تۆ ئەو هەواڵەت بیستووە ؟
مستۆ ... . کام هەواڵ ؟
..... گۆیا خەڵکان دەبەنە گۆی مڕڕیخ ؟!
مستۆ....بۆ دەیانبەن؟ لەزەویدا جێگا نەماوە ؟
....هەتا بزانن لە وێ ژیان چۆن تێپەڕ دەبێ ؟
مستۆ... مەرج بۆ ئەو کارە چییە؟
.... وەڵڵا دوو مەرج هەیە. یەکیان ئەوەیە کە ناتوانی هەمیسان بگەڕێیەوە کوردوستان یا شوێنێکی دیکەی گۆی زەوی!
مستۆ... ئەدی مەرجی دووهەم چییە؟
..... مەرجی دووهەم ، دەبێ بۆ هەر کەسێک ١٠٠ یۆڕۆ پارە بدەی تا ببی بەئەندام.
مستۆ....حەسۆ گیان کوا منی هەژار ومنداڵدار ئەو کارەم پێ دەکرێ؟،،، بەڵام ....
......بەڵام چی؟
مستۆ..... من حازرم فەڕشی ژێر پێی ماڵو منداڵم بفرۆشم تا ٢٠٠ یۆڕۆ جێ بە جێ کەم! تا / دوو / کەس ببرێنە مڕیخ نەگەڕێنەوە ! ئەوێ نیوەی رێیان بێ .
...... ئەو دوو کەسە کێن؟؟
مستۆ....حەسۆ وامدەزانی ئاقڵی بەڵام زۆر کەری !؟
..... بۆ ناوەکانیان ناڵێی؟ لەوانەشە یەکیان بە دزی لەوێ ناژرابێ ئێمە نازانین !
مستۆ....وادیارە ئێمە زوو زوو بێبەختیەکانمان فەرامۆش دەکەین ؟ دەتهوێ منیش وەک / کاوە گەرمیانی / لە باوەشی دایکمدا ترۆر کەن !!
حەسۆ....لێت حاڵی بوم مەبەستت چییە،،،،،
جەعفەر کەریمی ١٠/٣/٢٠١٤