کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سلفەی زەواج ...بۆ؟

Tuesday, 12/03/2013, 12:00






ئایا نێچیر(خەزوور)ی تۆشە ؟

هەندێ لە گەنجەکانی گەرمیان داوای سلفەی زەواج ئەکەن و هیوادارن کە حکومەتی هەرێم داواکەیان پشت گوێ نەخەن. ئەم گەنجانە خۆیان بە مەغدوور ئەزانن لەچاو گەنجانی شوێنەکانی تری کوردستانداو پێیان وایە کەوا لەسەر حکومەت پێوستە کەکاتێ ئەمان ئەیانەوێ هاوسەرگەرێتی دروست بکەن، ئەوا پێوستیان بەو سلفەیە هەیە تا کار ئاسانیان بۆ بکرێ. ئەمە لەکاتێکدا کە سلفەی زەواج لە 4 ملیۆن دینارەوە بۆ 5 ملیۆن بەرزکراوەتەوە و هەندێ لەگەنجان هیواخوازن کەئەم بڕە پارەیە زیاتر بکا، لەبەرئەوەی ناتوانن هەموو کارەکانی هاوسەرگیرێتی پێ دابین بکەن.
ئەو کاتەی گوبیستی ئەو هەواڵە بووم ، نەم ئەزانی چی بڵێم، نەم ئەزانی پێبکەنم وەیان بگریم، بەجۆرێك واقم ووڕمابوو لەوەی کە چۆن ئەبێ گەنج بۆ ئەوەی ژن بێنێ و خێزان دروست بکا، داوای یارمەتی لە حکومەت بکا و داوای قەرزی لێ بکا بۆ ئەوەی حەزو ئارەزوەکانی لەوانە(سێکس)یەکانیشی لەلایەن حکومەتەوە بۆی دابین بکرێ،، ئاخر لەکوێی ئەم گەردوونە شتی وات گوێ لێ ئەبێ کە گەنج ئەوەندە دەست و پێ سپی بێ و نەتوانێ خۆی بۆ خۆی بەدوای هاوسەری خۆی بگەڕێ و خۆشی بەرپرسیار بێ لەوەی کەوا چۆن و جۆری هاوسەرگیریەکە ئەبەستێ؟؟ ئاخر ئەمەیە کێشەو قەیرانی کوردستان، کاتێ گەنج بەو شێوەیە بیر ئەکاتەوەو بەو جۆرە بڕیار لەسەر ژیان و داهاتووی خۆی ئەدا.
گەنج واتە دروست کەر، داهێنەر، بەرهەم هێن و پلاندەری دوا ڕۆژ. بەدەر لەمە گەر گەنج وەك سواڵکەرێك دەست لە حکومەت پان بکاتەوە بۆ مەبەستی ژن هێنان و کاری لەو جۆرە، ئەوا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆتە کۆیلەو دەستی لێ بشۆ. گەنج مانای وورە پۆڵایین و ماندوو نەناسی، گەنج مانای ئیش و کاری بەردەوام و کاری خۆبەخشی، گەنج زۆر لەوە گەورەترە کەوا لەیەکەمین هەنگاوی ژیانیدا خۆی بخاتە ژێر قەرز و قۆڵەوەو پاشان ببێتە کۆیلەیەکی هەمیشەیی. ئاخر نازانن بەم جۆرە کردەوانە گەنج ئەبیتە گەندەڵ، مشەخۆر ، بێ بەرهەم. تا وای لێدێ کەسێکی وەك (مەحمەد سەنگاوی) پێیان ئەڵێ؛ گەنجی ئەم زەمانە گەنج نین و هەموو داواکانیان ئەوەیە کەوا ئێمە ژنیان بۆ بێنین. وەیان (نێچیروان بارزانی) کە وەسفی گەنج بکا بەوەی کەوا (تەمەڵ و تەوەزەلەن) بۆیە ئەوان لەووڵاتانی ترەوە کرێکار دێنن تا شارەکانی خۆیانیان بۆ گسک بدەن و خاشاك و پیساییان پاك بکەنەوە.
جێگای داخە کاتێ گەنج لە گیانە یاخیەی دائەماڵدرێ و تەنها بەقاوغ و بەتەمەن گەنجە، دەنا لە دەرکەوتەدا(واقیع)دا لە پیرو پەکەوتەو کەم ئەندامیك هیچی جیاوازتر نیە. گەنجی لەم جۆرە نەك هەر ناتوانن گۆڕانکاری بکەن، بەڵکە ناتوانن پشتیان پێ ببەسترێ و پێوستیان بەوە هەیە کەوا زیاتر ووشیار بکرێنەوەو لەو دەوامەی کۆیلایەتیە ڕزگاربکرێن. لەووڵاتی وەك ئەمریکا، گەنجی هیندیە سوورەکان بەشێوەیەك کۆیلەکراون لەڕێگای خۆراك و مادەی هۆشەبەرو خواردنەوەی بەلاشەوە کە نەك هەر ناتوانن خۆیان لەو دەردە ڕزگار بکەن بەڵکە بوون بەبارگرانیش بەسەر کۆمەڵگاوە. ئەم جۆرە سیاسەتە بەوەی (حکومەت)بەرپرسە لەدانی سلفەی زەواج جۆرێکە لەدروست کردنی بێ هۆشی لەنێو گەنجان و گەنجان پێوستە پەنای بۆ نەبەن.
بەڵێ ڕاستە گەنج پێوستە خێزان دروست بکا، مافی خۆیەتی ببێتە خاوەن کار و ئیش، هەقی خۆیەتی ببێتە خاوەن پارە و سامان و داهاتووی باش.لێ بەهەوڵ و تەقەلای خۆی، بە بیرکردنەوەیەکی باش و بەرنامەیەکی شیاو. گەنج ئەبێ تێبگات کە ئەوە بەرپرسە لەداهاتووی ووڵاتەکەی و ئەوە نەخشە داڕێژی. کاتێ گەنجانمان داوای ژیانێکی شایستە ئەکەن و هەوڵی گرنگی بۆ ئەدەن، کاتێ شەو و ڕۆژ ئەخەن سەریەك بۆ ئەوەی سیستمێکی مۆدرێن دروست بکەن ئەوا حەتمەن پێویستیان بەتواناکانی خۆیان هەیەو نابێ خۆیان هەرزان فرۆش و هەراج بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە