کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کورته‌ وه‌ڵامێک بۆ به ‌ناو سه‌رۆكی به‌قیمه‌تی هه‌رێم

Tuesday, 03/02/2009, 12:00

1343 بینراوە


پێش ماوه‌یه‌ک له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات دا جه‌نابی سه‌رۆکی به‌قیمه‌ت شه‌کری شکاند و ووتی ئه‌وه‌ی له‌ ناو میلله‌تی خۆی نه ژیت بێ قیمه‌ته‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌شی ئاڕاسته‌ی کورده‌کانی هه‌نده‌ران کردبوو له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ کوردستان پۆست ونووسه‌ره‌کانی.
مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا، پێش هه‌مووشتێك ئه‌و په‌نده‌ کوردیه‌ت به‌ بیر دێنمه‌ که‌ ده‌ڵێێت:
ده‌رزی یه‌ک بکه به‌‌‌ خۆتا ، ئینجا سوژنێک بکه‌ به‌ خه‌ڵکا.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ ساڵی1975 ئاشبه‌تاڵتان کرد ،.له‌ ناو میلله‌تی خۆتان نه‌مان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ و کوردستانتان به‌جێ هێش، له‌ که‌ره‌ج و ئه‌مریکا گیرسانه‌وه‌، به‌ دوای خۆتاندا خڵکێکی زۆری تریشتان به‌ دواخۆ خست وفێرتان کردن که‌ چۆن خه‌ڵک له‌ ناومیلله‌تی خۆی دانه‌مێنێت و به‌ره‌و هه‌نده‌ران تێی قووچێنێ. ئێستاش هه‌ر کوڕ و برا و برازاکانی تۆن (دڵشادی برات، بابۆی کوڕت....هتد، خۆشت هه‌روه‌ک بۆهه‌موولایه‌ک ئاشکرایه‌ له‌ که‌ره‌ج وئه‌مریکا بوویت.) که ‌له‌ ده‌ره‌ون ‌له‌ناومیلله‌تی خۆیان ناژین وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تر،که‌ تۆ به‌بێ قیمه‌ت ناویان ده‌به‌ی.
جه‌نابی سه‌رۆکی به‌ قیمه‌ت! ده‌زانیت بێ قیمه‌ت یانی چی و کێ بێقیمه‌ته‌؟ بێقیمه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه‌، که‌ سه‌ر‌وه‌تی نیشتمانی کوردستان ده‌دزێ وله‌ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات دایده‌نێ، واته‌ له‌و ووڵاتانه‌ی که‌ کوردستان پۆست وهه‌ندێ له‌ نووسه‌ره‌کانی لێی ده‌ژێن.
بێ قیمه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ ناو ووڵاتی خۆیدا ده‌ژی، به‌ڵام وه‌ک به‌کرێگیراوێک بۆ ئه‌و ووڵاته‌ی که‌ تێ دا ده‌ژێ ڕاو و کووشتاری هاوزمان ومیلله‌تی خۆی ده‌کات. بێقیمه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه‌، که‌ وا داده‌کات، خه‌ڵکه‌ به‌قیمه‌ته‌کان وڵات جێبهێڵن، بێقیمه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ خیانه‌ت له‌ خاک و نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌کات، کورد ده‌کوژێت، هه‌لبه‌ته‌ به‌به‌ڵگه‌ی مێژووییه‌ و له‌ کوردستانی ئیران دا(به‌جامانه‌ی سووره‌وه‌ پێش پاسداران ده‌که‌وتن.‌کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش پیتانیان ده‌گوت قیاده‌ مووئه‌قه‌ته‌ و گوورگه‌ڵه‌ی ناو میلله‌ته‌) ئێوه‌، جگه‌ له‌ سپڵه‌ی و ناشوکریی ، به‌ تایبه‌ت که‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی شاری شنۆ کردتان وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌ستیشتان تێکه‌ڵ کرد له‌ گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگا مووخابه‌راتێکانی ناوچه‌که‌، ته‌نها له‌ پیناو مانه‌وه‌ی خۆتان جه‌نابی کاک میرخان. ئه‌وه‌ ئێوه‌ن بێقیمه‌ت، نه‌ک خه‌ڵکی تر.
بێقیمه‌ت ئه‌و‌که‌سه‌یه‌ که‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وحیزبی، له‌ 31 ئابدا په‌رله‌مان وشه‌ره‌فی میلله‌ته‌که‌ی دایه‌ به‌ر تۆپ و ده‌بابه‌ی به‌عس و ئه‌نفالچێکان.
بێقیمه‌ت ئه‌وکه‌سیه‌ که‌ ده‌وروبه‌ری زووربه‌ی دزو کۆنه‌ به‌عسی وئه‌نفالچی وداوینپیس وهه‌تیوبازه‌ و هه‌ربه‌ینه‌ نابه‌ینێ‌ کۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا ده‌کات (رۆژنوری شاوێس، زه‌عیم عه‌لی، فایه‌قه‌ ڕه‌ش، نه‌جات حه‌سه‌ن، شه‌مه‌ی هارون، کوره‌کانی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته‌....... زۆری تر).
جه‌نابی سه‌رۆکی به‌قیمه‌ت، بێقیمه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له ‌به‌ر خاتری بوودجه‌یه‌کی ساڵانه‌ ‌(له‌ به‌غداوه‌ ده‌هاته‌ ده‌ستی، ده‌خوراو ده‌دزرا و ته‌واو ده‌بوو) به‌شێکی زۆری له‌ خاکی نیشتمانه‌که‌ی دۆڕاند و ده‌فرۆشت (مه‌به‌ستم که‌رکووک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانه که‌ بۆ هه‌میشه‌ ده‌مانه‌وه ‌و وه‌ک بودجه‌ ته‌واو نه‌ده‌بوون‌).
بێقیمه‌ت ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له ‌ناو میلله‌تی خۆیدا بێت و برسیان ده‌کات و ده‌نگی ئازادیان لێده‌بڕێت و تێرۆریان ده‌کات (بۆ نموونه‌ سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ، دکتۆر عبدالستار شه‌ریف تاوانیان ته‌نها ئه‌وه‌بوو که‌ ڕاستیه‌کانیان بڵاوکرده‌وه‌). زیاد له‌ سه‌دان دیلی ناوخۆتان کوشت وبێ سه‌روشوێن کرد هه‌ڵبه‌ته‌ به ‌ئاگاداری خۆت وجه‌لال. ئه‌وه‌ ئێوه‌ن بێقیمه‌ت، که‌ جگه‌ له‌هه‌زاران کوشتار و برینداری شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌هیدکردنی زیاد له‌ 1000 کوڕ و کچی گه‌ریلای سه‌ربه‌رزی وه‌ک شه‌هید بێریتان و هه‌ڤاڵه‌کانی به ‌ئه‌مر و ده‌سیسه‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی به‌قیمه‌ت له‌ناو بران.
بێقیمه‌ت ئه‌و که‌سیه، هه‌ی جه‌نابی به‌قیمه‌ت،‌ که هه‌زاران‌ جگه‌رگۆشه‌ی خه‌ڵک به‌ناوی کوردایه‌تییه‌وه‌ ده‌کاته‌ خۆراکی تۆپ و چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی دوژمن، بۆ خۆشیی په‌یوه‌ندی نه‌هێنی و ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دام (بروانه‌ ئاوینه‌ و دیمانه‌ له‌گه‌ڵ د.مکرم تاله‌بانی)
من پێم وایه‌ ئه‌مڕۆ بێقیمه‌ترین که‌س که‌ له‌ناو میلله‌تی خۆشیا ده‌ژێ ، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی کوردن ، ‌که‌چی ئه‌وه‌نده‌ سووک بوون و له‌ به‌رچاوی میلله‌ته‌که‌یان، رێزی سۆزانییه‌کیشیان نه‌ماوه‌، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود بارزانی داروده‌سته‌کانیانن،‌ له‌ ناو خه‌ڵکی کوردستان.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)