لە جیاتی پەشێو نامەیەك بۆ هەولێر
Thursday, 10/03/2011, 12:00
1456 بینراوە
دەبباری ئەی ئەو هەورەی زۆر دەمێكە توڕەبوونت
لەئامیزت حەشارداوە
دەبباری
تۆ نازانی
زۆر دەمێكە من چاوەڕی هەورە تریشقەی توڕەبوونی تۆمە
تۆنازانی
تۆوی كیڵگەی دڵم
چاوەڕی تنۆكی بارانی نێوو ئامێزی توڕەبوونی تۆیە
دەبباری هەوری توڕە
تاتینویتی كێڵگەی ووشكی كوردایەتی
بەتنۆكی بارانی توڕەبوونی نێو ئامیزی تۆ
تینویتی بشكێ
دەببارێ
تا توڕەبوونت ببێ بە لافاو و
نەك پەرلەمان
كۆشكی سەری ڕەشی خێڵی بەرزانی
ڕابماڵێ
جا ئەو ساتە لە ئاهەنگیكی خنجیلانە
كۆشكی سەری ڕەش دەكەین بە موزەخانە
دەبباری نەك حەزرەتی نالی لە سلیمانی
رۆحی زەردشت چاوەڕی توڕە بوونی تۆیە
كەی دەباریت ؟
فرانكفۆڕت 10-03-2011