کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کورد و که‌ره‌ دێزه‌که‌

Saturday, 27/09/2014, 12:00

1541 بینراوە


ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی دۆستایه‌تی براتورکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه‌ له‌کوردوستان ده‌گوزه‌رێت شتێک نی یه‌ جگه‌ له‌ خیانه‌تی هه‌ندێک له‌سه‌رانی سیاسی کورد ، له‌پێش ئه‌وه‌ی داخی دڵمان به‌ تورک و داعش هه‌ڵبڕژین ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین تاکو ئیستاش سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ ئاستی زۆر به‌رزدا پاکانه‌ بۆ برا تورکه‌کانیان ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش هیچ پێناسه‌یه‌ک هه‌ڵناگریت جگه‌ له‌خیانه‌تی نیشتیمانی ئه‌م سه‌رکرده‌ سیاسی یانه‌ که‌ به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتیمان ده‌یکه‌ن.جیاوازی یه‌کی ئه‌و تۆ نابینم له‌نێوان میتێکی تورکی وهه‌ندێک له‌ سه‌رکرده سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌م .په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵت :(که‌ری دێز حه‌ز به‌تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری خاوه‌نی ده‌کات) ،هه‌روه‌کو به‌درێژایی مێژوو خیانه‌تکاران هاوڕای که‌ره‌دێز بوون، ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کوردیش له‌ سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی که‌ره‌ دێزه‌که‌ کۆکن ،له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌دا ئاماده‌ن هه‌موو خاکی پیرۆزی کوردوستان بخه‌نه‌ ژێر پێیه‌کانی دوژمنێکی کورد ، ئای که‌به‌زه‌یم به‌حاڵی کورد و کوردایه‌تیدا دێته‌وه‌ که‌به‌ ئه‌شقی نێوان سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان و دوژمنه‌کانیان ده‌ڵێن ، کوردایه‌تی و سیاسه‌ت ، بڕواتان بێت نه‌کوردایه‌تییه‌ و نه‌سیاسه‌ت ، جگه‌ له‌ خیانه‌ت و داچۆڕاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد هیچ شتێکی تر له‌م دۆخه‌ سیاسی یه‌دا نابینم ، هیوادارم له‌بیرکردنه‌وکه‌مدا هه‌ڵه‌ بم و دۆستایه‌تی کورد له‌گه‌ڵ براتورکه‌کانی کوردایه‌تی بێت.هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستی نزام به‌رز ده‌که‌مه‌وه‌و له‌خودای مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه‌ و ده‌ڵیم (یاره‌بی خودایه‌ ئه‌مه‌ کوردایه‌تی بێت



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)