کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆستی داواکاری گشتی چ پۆستێکە ؟ کــــێ وەریــدەگــرێــت؟ چ کەیسێک دەجوڵێنێت؟

Sunday, 16/11/2014, 12:00






لــە نـیـشـتـیـمـانـی مــن

پۆستی داواکاری گشتی پۆستێکە تـەنـهـا بۆ وەرگرتنی مووچە ، کــــێ ئەو پۆستە وەریــدەگــرێــت کەســێـک وەریدەگرێـت کە ئـیرادەی سەربەخۆی نــیـە، کەســێـک وەریدەگرێـت کە خاوەنی بریاری خۆی نیە،کەیسێک دەجوڵێنێت کە پالنەرێکی سیاسی لە پشت بێت واتە پارتێکی سیاسی خاوەن نفوس دەست لە پشتی بدات پاشان دەیجوڵێنێت ئەمە کەیسە گرنگەکانن ئەگینا کەیسی لاوەکیش هەیە کە دەجوڵێنێت کە گرنگی ئەو تۆیان نیە.


داواکاری گشتی خۆشی باش دەزانێت کە لە کەیسە گرنگەکاندا ئەگەر پارتێکی سیاسی لە پشت نەبێت لایەنی جێبەجێکار هیچ نرخێک بۆ نوسراوەکانی دانانێت بۆ وێنە نوسراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بە ژمارە (5/722) لە (27-6-2011) کە تێیدا داوای دەستگیر کردنی ئەو کەسانە دەکات کە دەستیان هەبووە لە ئەنفالدا(ئەنفالچی و مستەشارەکان) بەدڵنیاییەوە ئەم نوسراوەیەیان لە ژێر گوشاری هاونیشتیمانیاندا بوو وە دووبارە لە رۆژی (8-6-2014)بە ژمارە (47) فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان بە پشت بەستن بە نوسراوی پێشوو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم هەمان داوا دەکاتەوە بەلام نرخێکی بۆ دانەنرا.

بۆیە داواکاری گشتیش بەپێ بەرەکەی خۆی پێ رادەکێشێت.

لێرە و لەوێ گلەی لە داواکاری گشتی دەکرێت لەلایەن هەندێک کەسەوە کە بۆ داواکاری گشتی نایاتە سەر خەت سەبارەت بە کەیسی بازرگانی کردن لەگەل داعشدا لەلایەن هەندێک کەسی نەفس نزمەوە،پێموایە ئەم گلەییانە لە جێگەی خۆیدا نیە جونکە پۆستی داواکاری گشتی لــە نـیـشـتـیـمـانـی مــن هـیـچ نـرخێکی نیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە