دهستتان خۆش بێت، پارهشیان لێوهربگرن و دهنگیشیان پێ مهدهن، دوایی پولێک بنێن به پاشهڵی پیسیانهوه!
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
لەگەڵ نزیك بوونەوەى هەلبژاردنەكاندا و تورەیى خەڵك لە هەردوو بنەماڵەى مافیاى كوردستان . ئێستاكە مەسینەهەڵگرەكان كەوتوونەتە دابەشكردنى پارە و پول بەسەر خەڵكیدا، تا وایان لێبکهن و ڕازییان بکهن دهنگیان پێ بدهن.
رۆژى 22-4-2009 دلێرى سەیدمەجید گەورە دزى بنەماڵەى تاڵەبانى چۆتە گەرەكى سابونكەران ولە چایخانەى (جەمال كوردى) گلەیى لە خاوەن چایخانەكە كردووە كەبۆ سەردانى ناكات و چى پێویستە. وەستا جەبار. ووتویەتى كاكە ئێوە سەرقاڵن ومنیش خەریكى كەسابەتى خۆمم وداواى لێ كردووە كە یارمەتى خەڵكى فەقیر وهەژار بدەن وزانیویەتى دلێرى سەید مەجید قاسەى تاڵە بانى یە وهەرچى پارە هەیە لایەتى بەڵكە خوا بكات مویەك لە بەراز ببێتەوە ونزیك هەڵبژاردنە. دلێر وتوویەتى بەسەر چاو .پاش چەند رۆژێك دلێرى سەید مەجید وەك دان رۆ كردن بۆ كرینى دەنگ بۆ هەڵبژاردن پارەى بەسەر چەند كەسێكدا بەخشیوە وەك:
4 گەلا بۆ وەستا جەبار
2 گەلا بۆ ساماڵە شەل
2 گەڵا بۆ عومەرى مەلا رەشید
2 گەڵا بۆ وەستا سابیر
2 گەڵاش بو مام عارف
دلێرى سەید مەجید بەنیازە وبەفیتى تاڵەبانى دەیەوێت لە ناوچە شەعبیەكان بەپارەى دزاوى میللەت وبەبرى مەبلەغێكى كەم دەنگى خەڵكى بۆ خویان بكرن نازانن خەڵكى پارەكەشیان لێ وەردەگرن و دەنگیشیان پێ نادەن.. وەك چۆن ئێستا یەكێتى فێڵكى لە پارتى كردووە و پاش یەكگرتنەوەى هەردوو وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم زۆربەى ئۆتۆمبێلەكانى وەزارەتى سلێمانى لە كانى گۆمە شاردۆتەوە كەتا ئەمرۆ ژمارەیان 32 ئۆ تۆمبێلەو وبەنیازن زیاترى بكەن ونەیدەنەوە بە وەزارەت(من خۆم وێنەكەیم بەمۆبایل گرتووە بەڵام نەمتوانى بۆتانى بنێرم) و لە داهاتوودا دەینێرم گەر پێویستى كرد. ئەم ئۆتۆمێلانە كە هەموویان تازەن و هەمەجۆرن دانراوە بۆ كاتى هەڵبژراردنەكان بۆ بە خشینەوە.. عومەر فەتاحیش پێش ماوەیەك بەپارەى میللەت وبەبریارێكى خۆى برى (دوو ملیار دینارى داوە بە قەرز بۆ دروستكردنى تەكێیەك كە ئەو پارەیە دەتوانرا قوتابخانەیەك یان نەخۆشخانەیەكى پێ دروست بكرایە. هەرچەندە لە گەڵ نزیك بوونەوەى وادەى هەڵبژاردن تاڵەبانى ومەسعود بۆ كرینى دەنكى خاوەن تەكیەكە لە قەرزەكە خۆش دەبن وچاوى میللەتیش دەربێت فەرمون سەیرى دیكۆمێنتى ئەو قەرزە بكەن وبزانن چى تەخشان وپەخشان دەكرێت بە پارەى دزراوى میللەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست