سووده‌كانی دواكه‌وتنی مووچه!
Wednesday, 04/03/2015, 12:00
1- ته‌بعه‌ن " به سپۆنسه‌ری دواكه‌وتنی مووچه شه‌قامێكی هێمن وچوارساڵی پڕ له‌ئارامی به‌ڕێده‌كرێت" سوودێكی زۆر گه‌وره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌یه!
2- له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا دواكه‌وتنی مووچه و كێرڤی نیشتیمان په‌روه‌ریی جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه و هه‌تا مووچه زیاتر دوابكه‌وێت ئاستی ڕۆحی نیشتیمان په‌روه‌ریی مووچه‌خۆران به‌رزترده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ قه‌یرانی لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كه ماوه‌یه‌كی زۆر میدیاكان و هه‌ندێ خه‌ڵك له بێ بابه‌تیدا كردبوویان به بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زاریان!
3- له‌به‌رئه‌وه‌ی مووچه بۆته وه‌رزی و هه‌رسێ مانگ جارێ مووچه‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێ، سوودێكی مه‌زنی ئه‌م دواكه‌وتنه ئه‌وه‌یه ئیتر مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندیان به‌بێ مووچه‌ش ده‌توانن بژین و باجی ئه‌و به‌ناو خۆشگوزه‌رانییه‌ی ڕابردوو بده‌ن و خۆشبه‌ختانه بیسه‌لمێنن كه خه‌ڵك و مووچه‌خۆران (ته‌مبه‌ڵ) نین!!
4-سوودێكی عه‌زیمی دیكه‌ی دواكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه ئیتر مووچه‌خۆران وه‌كو جاران زۆر چه‌وری و گۆشت ناخۆن و به‌مه‌ش ڕیژه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌دابه‌زیندایه و خزمه‌تێكی باش پێشكه‌ش به‌خۆیان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن!!
5-سوودێكی هه‌ره مه‌زنی دیكه‌ی دواكه‌وتنی مووچه و قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی به‌ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی ئه‌وه‌یه هه‌ندێ له‌و براده‌رانه‌ی له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئێكسپایه‌ر و بێزراو بووبوون به‌هۆی ئه‌م وه‌زعه‌وه شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی خۆیان بۆ ده‌یان ساڵی تر درێژكرده‌وه!
6-دواكه‌وتنی مووچه و قه‌یرانی دارایی قولی ڕه‌ش و سپی و به‌ڵێنه‌كانی چاكسازی كۆنه ئۆپۆزسیۆنی جاران و براده‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ میلله‌ت و مووچه‌خۆران ده‌ر ده‌رخست كه "كردار شه‌رته نه‌ك قیڕهقیڕو نوێژی سیاسی 17ی شوات"!!!
7-قۆناغی ئه‌مجاره و قه‌یرانه‌كه دڵسۆز و ناپاكی لێك جوداكرده‌وه و ده‌ری خست كێ خۆێن ده‌به‌خشێ و كێش بازرگانی له‌گه‌ڵ "موسڵ" ده‌كات!!!!
8-گه‌وره‌ترین سوودی مووچه‌ی وه‌رزی ئه‌وه‌یه میلله‌ت و مووچه‌خۆرانی ڕاهێنا له‌سه‌ر "سیاسه‌تی سك هه‌ڵگوشین بۆ میلله‌ت و تێروپڕی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران" و فێری كردن چۆن به‌رگه‌ی بێ مووچه‌یی و بێ كاره‌بایی و بێ كاریی و هتد بگرن و خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ قه‌یرانی سه‌ختتر و له تێستی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربچن كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاند،میلله‌ت له‌گه‌ڵ سك هه‌ڵگوشین و بێ مووچه‌ییدا ڕاهاتووه و: "هه‌ر مووچه‌كه بده‌ن ئیتر هیچمان ناوێ و بێده‌نگ و بێ ناڕه‌زایی ئه‌توانن قۆناغه‌كه تێپه‌ڕێنن"!!!!!
9- دواجاریش سوودێكی زۆر ستراتیژی ئه‌م وه‌زعه قۆڕه و دواكه‌وتنی مووچه ڕه‌نگه ئه‌وه‌بێ میلله‌ت و ده‌نگده‌رانی ئه‌م هه‌رێمه هۆشیار بكاته‌وه كه سبه‌ی كاتێ واده‌ی ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیی هاته‌پێشه‌وه و بووه ئه‌مری واقیع و كاتێ به‌ره‌و سندوقی ڕاپرسی ده‌ڕۆن بڕیارێ نه‌ده‌ن كه دواڕۆژ "كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆ بشكێنن" و بڵێن " ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌مان به‌پار"!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست