کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دوا گوتنەكانی تەمەنی تاڵەبانی: باپەكەكە چەك دابنێت و ئێراق بەجێبهێڵێت!!

Friday, 27/03/2009, 12:00

1496 بینراوە


تەمەنی تاڵەبانی لە 77 ساڵ زیاترە و تەمەنی سیاسەتەكەشی لە 60 ساڵ زیاترە، لەناو كورداندا كەسێكی دیكە نییە ئەوەندە خاوەن ئەزموون بێت لە سیاسەتدا. لەوتەمەنەدا پیاوی كورد بەزۆری دەردە پیری دەیگرێت و خورف دەبێت، یان دەكەوێتە ناو ئایینەوە و سەرقاڵی خودا پەرستی دەبێت یان خۆی بەمەغدوور دەزانێت و داوا لەهەركەسێك دەكات كە هاوكاری بكەن، بەڵام شتی سەیر و ناوازەی تاڵەبانی هیچ كام لەوانە نییە و شتێكی زۆر جیاوازترە. كاتێك: ئەمریكا ناردی بۆ ئێران بۆ گفتوگۆی ئیكۆ و ناردی بۆ توركیا تا بابەتی ئاو گفتوگۆ بكات، بەڵام لەرۆژەڤی ئێران توركیادا لەبابەتی ئابووری و ئاو زیاتر، پەكەكە گفتوگۆكرا. دواتر تاڵەبانی لەتوركیا رایگەیاند كە پێویستە پەكەكە چەكەكانی خۆی تەسلیمی ئەمریكا بكات!! لەسەردانەكەی عەبدوڵڵا گولیشدا بۆ بەغداد لەرۆژی 2009/3/23 دا دیسان تاڵەبانی رایگەیاند كە پەكەكە چەكەكانی دا بنێت و ئێراق بەجیبهێڵێت؟!
لەكاتی مەراسیمی پێشوازی گولدا تاڵەبانی دەستی لەسەرسنگی دانابوو، لەكۆبوونەوە رۆژنامەییەكەشدا مۆراڵی زۆر خۆش بوو، چونكە ئەوە سی وسێ ساڵە هیچ سەرۆك كۆمارێكی توركیا نەهاتۆتە ئێراق، بەڵام تاڵەبانی هێنای! لەسایەی تاڵەبانی و بارزانییەوە بەغداد و هەوڵَر رۆڵی مێژوویی دەگێڕن و دەخوازن سیناریۆكانی ئەمریكا جێبەجێدەكەن.
لەراستیدا ئەم چەند خاڵە پێویستی بەگفتوگۆ هەیە، ئەگەر بپرسین تاڵەبانی لەو 60 ساڵەی سیاسەتی خۆیدا چی بۆ كوردان كردوەوە، شتی بەرچاو تا ئێستا دیار نییە، بەڵام توركیا و ئێران و ئەمریكا و ئێراق زۆر سوودیان لێ بینیوە. لەكاتێكدا پێویستە هێزی سەربازی نەتەوەیی بۆ پاراستنی گەلی كورد دروست بكرێت تا بەرژەوەندیەییەكانی گەلی كورد بخاتە ژێر گەرەنییتەوە. تاڵەبانی داوادەكات كە پەكەكە چەك دابنێت و ئێراقیش بەجێبهڵێیت!! دوا گوتنی تەمەن ئەوەیە، دوا گوتنی تەمەن چی ببێت، سەرەتاكەشی هەر ئەوە بووە، كۆتایی سیاسەت چۆن بێت سەرەتاكەشی هەر ئەوە بووە، 60 ساڵ سیاسەتی تاڵەبانیش هەر هەمان شت بووە.
هۆكاری هاتنی عەبدوڵڵا گول بۆ ئێراق، تێكشانی پارتەكەیەتی لەباكووری كوردستان. تێكشانی ئاكەپە لەكوردستان، لەئەنجامی بەهێزی پەكەكە و دەتەپەوە دێت، واتە كورد بەهێزبوونە. هاتنی گول بۆ هاوكاری رزگاركردنییەتی لەباكووری كوردستان. ئەگەر تاڵەبانی ئەمە نەبینێت ئەوا 60 ساڵ لەناو سیاسەتدا چی دەكات؟!! ئەگەر بەوشێوە دەست لەسەرسنگ پێشوازی لە گول دەكات و داخوازییەكانی گول پەسەند دەكات. ئەمە پشتگیری ئاكەپەیە. شەش رۆژ ماوە هەڵبژاردنەكانی توركیا بكرێت و ئاكەپە لەكوردستان دەردەپەڕێنرێت، بەڵام تاڵەبانی لێدوانی بەوشێوەیە دەدات و بەهەموو هێزی خۆیەوە پشتیوانی لەئاكەپە دەكات و داوا لە پەكەكە دەكات چەك دابنێت.!!
عەبدوڵڵا گول هەركە گەڕایەوە توركیا واتە لە 2009/3/24 گوتی من وشەی كوردستانم بەكار نەهێناوە، لەقسەكانی پاشگەز بووەوە، هێشتا بیست و چوار كاتژمێر بەسەر قسەكانیدا تێپەڕ نەبوو، پاشگەز بووەوە!! كەسێك نەك 60 ساڵ نا یەك رۆژیش لەناو سیاسەت مابێت باوەڕ بەمە ناكات. هەركەسێك باش دەزانێت كۆتایی ئاكەپە لەكوردستاندا نزیك بۆتەوە و تەنها چەند رۆژێك كاریگەری ماوە. كۆبوونەوەكانی بەغداد و هەولێر و ئەنقەرەش رزگاری ناكات. كۆنفرانسی گوایا نەتەوەیی هەولێر هێشتا دەستی پێنەكردووە باسی چەك دانانی پەكەكە دەكەن، تاڵەبانی باسی چەك دانانی پەكەكە دەكات. شەرەفەدین ئەلچی و مەلیك فورات باسی چەك دانانی پەكەكە دەكەن و بەمشێوەیە هاوكاری ئاكەپە و توركیا دەكەن!! ئەمە لەناوەرۆكدا داخوازی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپایە. لەزمانی ئەو جۆرە كەسانەوە ئیفادە دەكرێت. چونكە پەكەكە لەكوردستان و توركیادا لەكەسایەتی ئاكەپەدا ئیفلاسی بە سیاسەتی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا هێناوە. نەیهێشتووە و ناهێڵێت كوردستان ببێـتە بازاڕی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا. 
سەفەرەكەی تاڵەبانی بۆ توركیا چەندە پەیوەندی بەئاوەوە هەبێت، سەردانەكەی گولیش بۆ بەغداو ئەوەندە پەیوەندی بەئابوورییەوە هەیە، لەسەردانەكەی هەردوكێشیاندا ئەوەی گرنگ نەبێت بابەتی ئاو و ئابووری بوو. سەردانەكەی هەردووكیان هیچ گرنگییەكی بۆخەڵكی توركیا و ئێراقیش نییە، چونكە ئەو سەردانانە لەوانەیە تاڵەبانی و گول زۆریان پێخۆش ببێت، بەڵام لەسەر داخوازی ئەمریكا پێكهات. لەسەرووی بەرژەوەندی توركیا و ئێراقەوە بوو. ئەو سەردانە و ئەو بابەتەی گفتوگۆی لەسەركرا. هیچ ئەنجامێك وەرناگرێت. چونكە ئاكەپەیەكی لاواز لەنێو پەلەقاژەی مەرگدا، تاڵەبانییەكی بێ هێز كە مافی بڕیاری وەكو سەرۆك كۆمارێك نییە، لەبەرامبەر پەكەكەیەكی بەهێز هیچیان پێ ناكرێت. ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپاش ئەمە باش دەزانن. ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا لەنەورۆزدا بڕیاری گەلی كوردیان بینی و بیستیان. ئەگەر بە راستی وەڵامی گەلی كورد نەدرێتەوە، گەلی كورد ناچاری كەس نییە، چونكە خاوەنی هێزی خۆیەتی. چەند رۆژی دیكە واتە لە 29-3- هەركەسێك وەڵامی خۆی وەردەگرێت. 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)