مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی که‌ناڵی (NRT) ده‌داته‌وه
Tuesday, 13/11/2012, 12:00
رۆژی 12 /11 / 2012 کاتژمێری 9ی شه‌و له که‌ناڵی (NRT) و له به‌رنامه‌ی به‌راشکاوی چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ ستافی کوردستانپۆست مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌دا کرد، له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی دایه‌وه، له خواره‌وه کلیکی چاوپێککه‌وتنه‌که بکه، به پێویستیشی ده‌زانین له خواره‌وه سه‌رنجی خۆمانی له‌سه‌ر چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامه‌کان بده‌ین، یان چه‌ند هه‌ڵه و زانیارییه‌کی تێدا راست بکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیی کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره له یادیی چووبوویه وه‌ک خۆی له به‌شێکیدا زانیارییه‌کان به بینه‌ران بگه‌یه‌نێت و وه‌لامیان بداته‌وه.
* پرسیار له سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان کرا، بوخته‌ی وه‌ڵامی ئێمه بۆ رووداوه‌که ئه‌مه‌یه: سه‌رده‌شت عوسمان، تا ئه‌و رۆژه‌ی تیرۆر کرا، به‌ناوی (سه‌رۆ)وه نووسینه‌کانی بڵاوده‌کرده‌وه، دوا نووسینی (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانییم) بوو، که که‌سێکی به‌ناوی (ئه‌ڤین عومه‌ر) له کوردستان نێتدا هێرشی کرده سه‌ر سه‌رده‌شت و ئه‌و سایته داوای لێکرد، که ناوی خۆی به وێنه‌وه ئاشکرابکات، کاتێکیش سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به وێنه‌ی خۆی و ناوی خۆییه‌وه بۆ ئه‌و سایته نارد و خۆی ئاشکرا کرد، به‌دوایدا و پاش ماوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه رفێنرا. کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره له یادی چوو به‌م شێوه‌یه باسی بکات.
* پرسیارێکی تر گوایه به بێ به‌ڵگه کوردستانپۆست کاتی خۆی پێش ساڵێک هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه‌که‌وا مه‌سعود بارزانی بیریندارکراوه. هه‌رچه‌نده هه‌واڵه‌که کۆنبوو، له ئه‌رشیفدا نه‌ماوه، ئێمه به‌م شێوه‌یه بیر خوێنه‌ره‌کانی ده‌هێنینه‌وه، که ئێمه هه‌واڵێکمان له سایتێکی کرمانجییه‌وه وه‌رگیرا، گوایه نێچیره‌ڤان و یه‌کێک له کوڕه‌کانی مه‌سعود بارزانی شه‌ڕیان بووه، کوڕه‌که‌ی بارزانی گولله‌یه‌کی به نێچیره‌ڤانه‌وه ناوه و زامداری کردووه، بۆ ئه‌مه نێچیر بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له کوردستاندا نه‌ما، کاتێکیش گه‌ڕایه‌وه ئه‌وسا به ماوه‌یه‌کی زۆر له ته‌له‌فیزیۆنه‌کاندا ده‌رکه‌وته‌وه. ئێمه ئه‌و هه‌واله‌مان له سایته‌وه وه‌رگرتبوو.
هه‌واڵی دووه‌م له سه‌ر مه‌سعود بارزانیی، که گوایه بریندار کراوه، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌وه ده‌نگی دایه‌وه، که سایتێکی ئیسرائیلی و ئیتالی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوکردبوویه‌وه، ئێمه‌ش له هه‌واڵه‌که‌دا له‌و شوێنه‌وه هێنا. هه‌ردوو هه‌واڵه‌که دروستکراوی کوردستانپۆست نه‌بووه، به‌ڵکو به ئاماژه‌پێدان به سه‌رچاوه‌کانیان ئێمه بڵاومان کرده‌وه.
* ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی که پاش چه‌ند رۆژێک له به‌ر ده‌رکی سه‌رای ئازادیی دروست بوو، له سه‌ره‌تادا لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ر به کۆمۆنیسته‌کان و گۆڕان به‌ڕێوه چوو، ناوه‌کانیان بۆمان هاتبوود، ئه‌م گروپه ئاماده نه‌بوو په‌یامه‌که‌ی کوردستانپۆست بڵاوبکه‌نه‌وه. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه، که بڕیارمان دا بۆ کوردستان بگه‌ڕێینه‌وه، وامان چاوه‌ڕوان ده‌کرد که ئاڕاسته‌ی ئه‌و تووڕه‌ییه ده‌بێته راپه‌ڕین، به‌ڵام دوایی توانرا فێڵ له گه‌نجه‌کان بکرێت، تووڕه‌ییه‌که‌یان به ته‌نیا ئاڕاسته‌ی لقی چواری پارتیی کرا، به دواییدا خه‌ڵکه‌که‌یان به‌ره‌و سه‌را برد، له تووڕیی و راپه‌ڕینه‌وه کردیان به خۆپیشاندان، له خۆپیشاندانه‌وه بوو به مه‌یدانی شیعر و وتار خوێندنه‌وه و گۆرانی وتن، بۆیه ئێمه لێی هاتینه ده‌رێ، به‌ڵام به‌رده‌وام پشتگیری خه‌ڵکه تووڕه‌بووه‌کانمان ده‌کرد، هه‌رچه‌نده ده‌مانزانی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به کوێ ده‌گاته، له کاتی خۆیدا سه‌روتارمان له‌سه‌ر ئه‌مه نووسی.
ئه‌مه ئه‌و چه‌ند خاڵه بوو که به پێویستمانزانی وه‌ک زانیاریی بیخه‌نه نێو وه‌ڵامه‌کانی کاک مسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست