ئۆپه‌راسیوێنه‌کانی کۆندۆر و ئه‌مریکای مافی مرۆڤ
Thursday, 15/07/2010, 12:00
ئۆپه‌راسیوێنه‌کانی کۆندۆر که‌مپینێکی درێژخایه‌ن بوو وه تۆڵه‌یه‌کی سیاسی خوێناوی بوو به به‌کارهێنانی هه‌موو ڕێباز و ئه‌قڵی سه‌رده‌مانه و دوایی بوو به ماسته‌رپلانێکی سیاسی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م ئۆپهراسیوێنانه به فه‌رمی و پڕۆتۆکۆڵی له‌ساڵی 1975 له‌لایه‌ن دیکتاتۆره‌کانی ئه‌مه‌ریکای خواروو و په‌نتاگۆن(ده‌زگای سیخووڕی ئه‌مریکا ناسراو به سی.ئای.ئه‌ی).ڕاگه‌یه‌نراو ده‌ستبه‌جێبه‌جێ کردنیکرا. پڕۆگرامی ئه‌م ئۆپهراسیوێنانه پاکتاوکردنی خه‌ڵکی چه‌پ و سوسیالیست و شیوعیه‌کان (وه هه‌رچی بۆنی ئهوانیلێبێت) بوو. وه‌خه‌ڵکی سیڤیل که دژایه‌تی یان چالاکی بکه‌ن دژ به هه‌موو ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ر و تۆتالیتارییه‌کانی باشووری ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی وه باقی جیهان به شێوه‌یه‌کی گشتی. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵ کووژییه که‌وتن خۆی ئه‌دات له شه‌ست هه‌زار که‌س زیاتر. کلیل و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تاوانانه پێکهاتبوو له سه‌رانی (ئه‌رجه‌نتین ،شیلی ،ئۆرۆگوای ،پاراگوای ،پۆلیڤیا ،به‌رازیل ،پیر و ئێکوادۆر) به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی په‌نتاگۆن(ده‌زگای سیخووڕی ئه‌مریکا ناسراو به سی.ئای.ئه‌ی). له 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 1975 سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنی ئه‌رجه‌نتین ،شیلی ،ئۆرۆگوای ،پاراگوای و پۆلیڤیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی(DINA) (پۆلیسی سری شیلی) له شاری سانتیاگۆ پلانی ئۆپه‌راسیوێنه‌کانی کۆندۆریان له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یان وه‌ک ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ڕێکخست به ئاماده‌بوونی (ده‌زگای سیخووڕی ئه‌مریکا ناسراو به سی.ئای.ئه‌ی). ناوه‌رۆکی ئه‌م کۆبوونه‌وانه له یهکخاڵدا خۆی ده‌بینییه‌وه ئه‌ویش گرتن و له ناوبردنی چه‌په‌کان بوو ،وه ده‌ست نه‌پاراستن لێیان ، وه به هه‌ر نرخێک بێت. ئه‌م ئۆپهراسیوێنانه کاتێک قووڵبۆوه که کۆدێتا سه‌ربازییه‌که‌ی شیلی دژی سه‌لڤادۆر ئێلندی سه‌ریگرت له ساڵی 1975 وه بێنۆشێت فه‌رمانی سه‌ربازی ڕاگه‌یاند بۆ کۆمه‌ڵ کوژی چه‌پ و سوسیالیست و شیوعیه‌کان. به‌ڵام پێش ئه‌وه له سه‌رده‌می شه‌ری سارد وه له 3ی سێپته‌مبه‌ری 1973 له کاراکاس کۆنفرانسی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا به سه‌رۆکایه‌تی بێرنۆ بۆرگێس فۆرتسل که سه‌رۆکی ده‌زگای سه‌ربازی به‌رازیل بوو به‌سترا ، پلانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م کۆبوونه‌وانه گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و یارمه‌تیدانی لۆجستی بوو له نێوان ئه‌م دیکتاتۆره‌کانی ئه‌مه‌ریکای خواروو و په‌نتاگۆن. دیسان له ساڵی 1974 وه‌ک شێوه‌یه‌کی سیستێماتیکی سه‌رۆکی ده‌زگای پۆلیسی شیلی و یۆڕۆگوای و پۆلیڤیا له‌گه‌ڵ ئه‌لبێرتۆ ڤیلار سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌رجه‌نتین دیسان بۆ به‌رێوه‌چوونی و پێداچوونه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ساڵی 1973 . دیکتاتۆره‌کانی ئه‌مه‌ریکای خواروو هه‌ر له‌م ساڵه‌دا یه‌که‌م شه‌تڵی پر خوێنی کۆندۆڕیان ڕوواند و دوورییه‌وه که هه‌موویان هه‌ڵهاتووه مارکسییه شۆڕشگێڕهپۆلیڤییهکان بوون. بۆ یه‌که‌مجار قوربانییه‌کانی ئه‌م ئۆپهراسیوێنانه له چاڵه خۆڵێکی گه‌وره له بۆینس ئاریۆس دۆزرانه‌وه وه‌ک یه‌که‌م به‌رهه‌می خوێناوی ،خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌مه‌ریکای خواروو بوو له لایه‌ن ئه‌م خوێنخۆرانهوه. ژوورنالیستێکی به ڕیشه فه‌ره‌نسی به ناوی ماریا مۆنیکۆ ڕۆبین که نووسه‌ری په‌ڕتووک(Escardrons de le mart) له ساڵی 2004 ده‌نووسێت شه‌هیده‌کانی کۆندۆر به ده‌ستی جێنڕاڵ ڕیڤێرۆ که سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنی سوپای ئه‌رجه‌نتینه جێبه‌جێ کراوه. جهنڕڵ ڕۆبه‌رتی سه‌ر به ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ساڵی 1968 ، که به هه‌ڵگیرسێنه‌ر و داڕێژه‌ری شه‌ری سارد ناسراوه ده‌ڵێت باشترین په‌یوه‌ندی و ژێرزه‌مینه‌ی باش ساز بوو له نێوان پۆلیسی سڕی ئه‌م ووڵاتانه (واته ئه‌و ووڵاتانه‌ی له بازنه‌ی سیاسی په‌نتاگۆندا بوون) بۆ ئه‌وه‌ی کۆندۆر ببێت به وه‌رچه‌رخانی سیاسی و سه‌ربازی له‌و کیشوه‌ره‌دا ، وه خواست و ویسته‌کانی سه‌رانی بکوژ ببێت به ئه‌جێندایه‌ک. هه‌ر بۆیه کرۆکی هاوکاری لۆجستیکی و سه‌ربازی له نێوان ئه‌م ووڵاته سه‌رکووتکه‌رانه پێکهات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیوێنه‌کانی کۆندۆر که‌مپینێکی درێژخایه‌ن بێت و به‌و پلانه قێزه‌وونه بڕواته خانه‌ی جێبه‌جێکردنه‌وه ، هه‌روه‌ها گرێدانی ووڵاتانی باشووری ئه‌مریکای لاتینی به په‌نتاگۆنه‌وه. به پێی ڕاپۆڕته‌کانی کۆمیته‌ی ڤالێچ ، ده‌ڵێت ئه‌رجه‌نتین له ( War Derty) واته شه‌ڕی بۆگهنو قێزه‌وون دژ به‌خه‌ڵکی چه‌پ و سوشیالیسته‌کان زیاتر له سی هه‌زار خه‌ڵکی ئه‌نفال کردووه که ئه‌مه‌ش جۆرێکه له شه‌ڕی کۆمه‌ڵ کوژی.
تێبینی: ئه‌م ووتاره وه‌رگێڕانه له زمانی ئینگلیزییه‌وه، ووتاره‌که کورتکراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی ڕووداوه‌کان ببێت به کرۆکی ووتاره‌که و ڕووداوه‌کان. به‌ڵام ببورن هه‌موو ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌گه‌رییه فهرنسێکانم وه‌رنه‌گێراوه ، چونکه زمانی فه‌رنسی نازانم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست