کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


Friday, 08/05/2009, 12:00

1298 بینراوە


وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا خاتوو هیلاری کیلنتۆن.
باڵوێزی ئه‌ماریکا له‌ به‌غدا.
قۆنسوڵی ئه‌مه‌ریکا له‌ که‌رکوک.
کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق.
له‌: گروپی نهێنی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق.

به‌رێزان..سڵاوتان لێبێت.
گروپی نهێنی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان SGOE، له‌ کۆمه‌ڵێک مامۆستای ئه‌کادیمی زانکۆکانی کوردستان پێکهاتووین و له‌ به‌رنه‌بوونی دیموکراتی به‌ هۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو پارتی میلیشیاتی(پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی) به‌نهێنی کاره‌کانمان ده‌که‌ین و راپۆرته‌کانمان به‌ داتا و به‌ڵگه‌ پێشکێشی رای گشتی و ناوه‌نده‌کانی بریار له‌ عێراق و دنیا ده‌که‌ین.
به‌رێز سه‌رۆک ئۆباما ، به‌ هه‌موو پێودانگه‌کان ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاره‌تی ته‌واوی له‌سه‌ر شانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو گۆڕانکارییه‌ سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو عێراق وهه‌رێمی کوردستانیش به‌شیکه‌ له‌ عێراق ، بۆیه‌ به‌ هۆی ئیلتزامی ئه‌خلاقیتانه‌وه‌ خۆتان ده‌بێ به‌ به‌رپرسیار بزانن به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان.
ئێمه‌ له‌ گروپی چاودێری پشتگیری ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌که‌ین که‌ کوردستانپۆست(http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=095e4ffe) پێش ماوه‌یه‌ک بۆ به‌رێزتانی نارد ، ئێمه‌ لیره‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی مێلیشیایی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009 به‌ ته‌واوی پشت به‌ ته‌زویر و ساخته‌ ده‌به‌ستن ، ئه‌وان (واته‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزب)دڵنیان که‌ خه‌لکی به‌ته‌واوی بێزاره‌ و ده‌نگیان پێنادا ، بۆیه‌ هه‌موو هه‌ولێکیان بۆ ته‌زویرکردنه‌ ، یه‌کێ له‌و هه‌وڵانه‌ که‌ ئێستا به‌ته‌واوی ئیشی بۆ ده‌که‌ن ، هێزه‌ میلیشیاته‌کانیانه‌ که‌ کۆبۆنی خۆراکی مانگانه‌یان لێوه‌رده‌گرن و سه‌رله‌نوێ چاپی ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پایگاکان ده‌نگه‌کان ته‌زویر بکه‌ن ، هه‌ر ئیمڕۆ رۆژی 8/5/2009 هه‌موو چه‌کداره‌کانیان ئاگادارکردوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه‌ کۆبۆنه‌کانیان بۆ ناوه‌نده‌کانی میلیشیاته‌کان بهێنن ئه‌گینا ده‌رده‌کرێن و نانبڕواده‌کرێن!.
به‌رێزان داواکارین هۆشداری توند به‌ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ کاری ته‌زویر بهێنن و با به‌شه‌فافیه‌ت و دوور له‌ ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕیوه‌بچن.
به‌رێز سه‌رۆک ئۆباما ، ئه‌گه‌ر بێت ته‌زویر کاریگه‌ری دابنێت له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ، خه‌ڵکی کوردستان به‌ ده‌رئه‌نجامه‌کان رازی نابێت و ئه‌وکاته‌ پشێویی و نائارامی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆ له‌ نیو ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵکی سڤیل دێته‌ ئاراوه‌ ، به‌مه‌ش به‌رێزتان و ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاره‌تی یه‌که‌م ده‌بن به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و عێراق ، بۆیه‌ تا ئه‌وه‌ رووی نه‌داوه‌ ئێوه‌ رۆڵی پۆزه‌تیڤی خۆتان بگێڕن.
چاوه‌ڕێی هه‌وڵی جه‌نابتانین ..
گروپی نهێنی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
8/9/2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)