ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، له‌مانچسته‌ر، کۆڕێکی فراوان بۆ د. محه‌مه‌د که‌یانی ساز ده‌کات
Wednesday, 01/06/2011, 12:00
سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نوکه‌ییه‌کانی کورد له‌عێراقدا به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی، ڕه‌وه‌ندی کوردستانی، له‌به‌ریتانیا، کۆڕێکی فراوان بۆ دکتۆر محه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌مانچسته‌ر ساز ده‌کات.
هه‌روه‌ها له‌کۆڕه‌که‌دا، د. محه‌مه‌د کیانی، په‌نجه له‌سه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی کوردی داده‌نێت و پرسی کرد و ئایندهی شی ده‌کاته‌وه. پاشان پرسی په‌نابه‌ران و ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی به‌ریتانیا به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ به‌شداربووان تاوتوێ ده‌کات. پاش ئه‌وه‌ش، ده‌رگای پرسیار ده‌کرێته‌وه و د. محه‌مه‌د وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردستانی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا کۆده‌کاته‌وه به‌نیازی گه‌یاندنیان به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق.
هاتن بۆ هه‌موانه.
ڕۆژ و کاتی کۆڕه‌که:
ڕۆژی شه‌ممه
04/06/2011
کاتژمێر 1 بۆ 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ
ناونیشان:
International Society
William Kay House
327 Oxford Road
M13 9PG
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
لوقمانی حاجی که‌ریم
ژماره‌ته‌له‌فۆنی: 07522065817
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست