کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزەکانی سەری ڕەش و قەڵاچوالان لەترسی ڕاپەڕینێکی تر. لە ئینزاردان

Saturday, 28/02/2009, 12:00


دوابەدوای ناکۆکیەکانی ناو ڕیزی جەلالیەکان و دوای ئەوەی چوارئەندام مەکتەبی سیاسی لەباڵی ڕیفۆرم زانیان چیتر ئەمە مەکتەبی سیاسی نیە و بەڵکوتەنها مەکتەبی داڕشتنی سیناریۆیە بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن و دزینی سامانی ئەم وڵاتە و برسی کردنی خەڵکەکەی و هیچیتر. تەنها و تەنها قسەی جەلال تاڵانی و دەستەو دایرەکەی تیا دەڕوات. ئەوەی لە پەڕژەوەندی پێشمەرگەو کادرو ئەندامانی ماندو نەناس و بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیانی کیمیا باران و ئەنفال کەسانی شۆڕشگێر لە و مەکتەبە دا ناوی نەماوەو جێی نابێتەوە . هەندێك چڕو چاوی قێزەون بەچەند چڕو چاوێکی قێزەون و بۆگەن کردوتر لە بێناموسی وداوێن پیسیدا ئاڵو گۆڕکران لەلایەن کۆسرەت و دکتۆر درهەم بە فەرمانی ئاغای جاشان واتە جەلال تاڵانی دوژمنی سەر سەختی دۆزی کورد.

جەماوەر ڕۆژ بۆ ڕۆژ ڕقی ئەستور تر دەبێت تا دەگا بە ئەندامەکانی خودی ئەم دو سەرە مافیایە .بە تایبەتیش کە نزیك دەبینەوە لە یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 91 وەك چۆن سروشت هەموساڵێك لە سەرەتای بەهاردا هەرچی دیمەنی ناشیرین و قێزەونی بە جێماوی زستانە ڕای دەماڵێ و لە جێیان دەشت و دەرو قەد پاڵی کێوەکان دەڕازێنێتەوەو ئاهێک بە بەر سروشتا دەکاتەوە سەراپای کوردستان دەکاتە یەك پارچە لە جوانی و پاکی . بۆ یە لە نزیك بونەوەی ئەم وەرزی گۆڕانکاریەی سروشتا سەرانی دزو داوێن پیسی هەردو بنەماڵە ی تاڵەبانی و بارزانی و مەسینە هەڵگرو کاسە لێسەکانیان. جاش قەلەمەکانیان. زەندەقیان چوە ڕوحی پیسیان هاتۆتە کونە لوتیان. بۆیە فەرمانیان دەرکردوە بۆ پێشمەرگە کە لە ئینزاردان. هاشو هوشەکەی نێچیر کەرەجیش کە دەڵێ شەڕی کوردو عەرەب لە ئان و سات دایە . ئەوە ترسی ڕاپەڕینی جەماوەرە نان و ئاوی لێ تاڵ کردون کە دێنە سەر مینبەری ڕاگەیاندنەکان و دەیانەوێ بیفەلسەفێنن. ئەو ترسە کە پێی دەڵێن ڕاپەڕینی جەماوەر سەری لێشێواندون نازانن چی بکەن و چی بڵێن بۆیە کەوتونە وڕێنە کردن . سەرانی ئەم دو بنە ماڵە بە تایبەت دزە موحتەریفەکانیان داوێن پیس و شەهوەتبازەکانیان کە بۆ خەڵکی کوردستان ناسراون هەر لە ئێستاوە جەواز سەفەرەکانیان لە گیرفان قایم کردوە. بۆ کاتی هەڵاتن . بەڵام بێ ئاگا لەوەی هەر کات بورکانی ڕق و قینەی 18 ساڵی جەماوەرو کەس و کاری شەهیدو قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال و چینی گەنجان بەتایبەت جیلی نوێ کە جگە لە دزی و فەسادی هیچیان لەم دو حیزبی بنەماڵەیە نەدی. تەقیەوە نەك تەنها ئەرز بە ڵکو ئاسمانیشیان لێدەکەنە یەك پارچە ئاگروئاسن . جەماوەر هەر ئەوەندە نەعرەتەی ڕاپەڕینی لێدا شێرە کوڕانی شاری ڕانیەی گیان لە سەر دەست پڵینگەکانی هاوڕێی مامە ڕیشەی گەرمیان و بەورەکانی شاری هەڵمەت و قوربانی و خەڵکی بەشەرەفی شاری هەولێری هۆلاکۆ بەزێن و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان بروسك ئاسا ئەگەنە سەرتان ئەتانکەن بە پەندی زەمانە هەر ئەوەندەتان بۆ ئەمێنێتەوە بەعس ئاسا خۆتان بدەن بەسەر قۆندەرەی جەماوەری راپەڕیوداو ماچی بکەن و بیلێسنەوە.بۆیە دەڵێم نەك ئینزراێك هەزاران ئینزار فریاتان ناکەوێت .لە %60 ئەوانەی ئێوە دەیانخەنە ئینزارەوە هەر ئەوانە لە پەناوە پەرو باڵتان ئەکەن ئەتانکەنە عیبرەت لە درێژەی 18 ساڵ دزی و داوێن پیسی و نیشتمان فرۆشی و جاشیەتیتان بۆ وڵاتانی دوژمن بەکورد. کێ ماوە جامی غەزەبی لە بەرامبەرتان پڕ نەبوبێ جگە لە کاسە لێس و ...کانی دەورو بەرتان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە