کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شکستى سیاسى کورد

Wednesday, 21/11/2012, 12:00







سیاسەت ئەو ریگا وکردارانەیە کە دەکەنە بریار دان لە پیناو بەدیهینانى ئامانجى کومەلگادا و رایکردنى کارى هاولاتیان و پارستنى بەرژەوندییان,وەرولى سیاسى ئەوەیە کە سەرکەوتوو بیت لەنیوان بەرژەوەندیکان و پاراستیان,دەرئەنجام بەرژەوەندى ئەو کومەلەى کە سەرپەرشتى و نوینەرایەتییان دەکات چ کومەل چ دەولەت بپاریزیت و ئامانجیان بەدى بهینیت.

لە دواى روخانى رژیمى بەعس دەسەلاتى کوردى بە هەلەداوان رویان لە بەغدا کرد پیمان وابوو کە دەسەلات بو گەرانەوەى کەرکوک و ناوچە داکیرکراوەکان رویان لە بەغدا کردوە بو بەدیهبنانى خواست و داواکارى و ئامانجى هاولاتیانى کوردستان.کەچى تا ئیستا ئەو زیاتر لە نۆ سالە ئەو سیاسیانەى کە نوینەرى کورد بوون نەیانتوانى کار بو بەرژەوەندى گشتى بکەت و ئامانجى هاولاتیانى کوردستان بەدى بهینن,بەلکو ئەوەى بینیمان بەدەستهینانى پوست و پلە وپایە و سامانى کاتى بو بو ئەوانەى کە بەهەلەداوان خویان گەیاندە بەغدا,ئەمەش بە بەرژەوەندى تایبەت هەژمار دەکریت.

ئایە نوینەرانى کورد کاریان بو بەرژەوەندى گشتى کردوە؟ ئایا بەرژەوەندیە گشتیکان چى دەگەیەنیت لە لاى ئەو سیاسیانەى کە نوینەرى کوردن لە بەغدا؟ ئایە بو بەرژەوەندیە تایبەتەکان کە دەسەلات و پلە و پایە بوون سیاسیکانمان توانیان بەدەستى بهینن کەچى بەرژەوەندیە گشتیکان کە گەرانەوەى ناوچە دابراوەکان و کیشەى خاک بو بەدى نەهاتن؟ ئایە سیاسەتمدارەکانمان لە بەغدا چییان کرد و چى دەکەن لە پیناو پاراستنى بەرژەوەندی گشتى و بەدیهینانى ئامانجى هاولاتیان؟ئەمانە هەموى پرسیارن و روبەروى ئەو سیاسیانەى کورد دەبنەوە کە بەغدا و نورى مالیکى و حکومەتى عیراقیان کردە کەلەگا.

ئەمەى لە ماوە رابردوى ئەم نۆ سالە گوزەرا لیوان لیو شکستى سیاسەتى کوردیمان بو دەسەلمینیت کە نەیانتوانى خواستە نەتوایەتیکانمان بو بەدى بهینن.

ئەمەى ئیستاى حکومەتى عیراق دەیکات بەرامبەر کورد دەرئەنجامى شکستى سیاسى کوردە و بەرهەمى بى پلانى کوردمان بو دەسەلمینیت کە هیچ کات پشتى بە پلان و ئەگەرى پیش وەخت نەبەستوە بەلکو هەمیشە بە دواى توپەکەوە بوون لە گورەپانەکە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە