کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌نزین و یه‌کڕیزیى گه‌لى کورد‌

Tuesday, 15/07/2014, 12:00

1650 بینراوە





کوردستان به‌ دۆخێکى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕى و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سکه‌وته‌کانى گه‌ل به‌فیڕۆ نه‌چێت کورد پێویستى به‌ یه‌ک ڕیزییه‌، ئه‌وه‌ قسه‌ى ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانى ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ى باسى یه‌ک ڕیزى ده‌کرێت ئه‌گه‌ر له‌ کرداردا هه‌نگاوى بۆ بنرایه‌ ئێستا ئه‌وه‌ى به‌ خه‌یاڵ باس ده‌کرێت زۆر له‌ مێژ بوو له‌ واقعدا به‌رجه‌سته‌ کرابوو، ده‌سته‌واژه‌ى "یه‌ک ڕیزى ماڵى کورد" باشتروایه‌ بیگۆڕن به‌ یه‌کڕیزى ماڵى ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد.


ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌ى له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانیه‌کاندا یه‌ک ڕیزنیه‌ ته‌نها به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ن ونه‌هامه‌تى ئه‌بخشن خه‌ڵکه‌ سته‌مدیده‌که‌ى ، ئه‌وان نه‌ک خیتابى سیاسى خۆیان ڕێک ناخه‌ن به‌ڵکو به‌شێکیان هه‌موکاتێ کار له‌ سه‌ر لێکترازانى ماڵ کورد ئه‌که‌ن، هه‌ر یه‌که‌ به‌ جۆشدانى لانگرانى خۆیان گوایه‌ ئه‌ویتر هۆکارى ناته‌باییه‌ و یه‌کڕیزى ماڵى کورد ناپارێزێت کار له‌ سه‌ر ڕه‌شکردنى به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن ، که‌چى هه‌میشه‌ خه‌ڵک تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و خۆیان بێتاوان و داماو نیشان ئه‌ده‌ن.


ئه‌وه‌ى به‌کردار ده‌سه‌ڵاتداران کاریان له‌ سه‌ر یه‌کریزکرنى کردووه‌ ته‌نها شتێکه‌ خوا هه‌ڵناگرێت هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌دان بۆ زیاتر کردنى وماندونابن له‌ کۆکرنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ش بلۆکه‌ دۆلاره‌کانیانه‌، ئه‌و یه‌ک ڕیزیانه‌ش بۆ خه‌ڵک دابین کرداوه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ فریا ناکه‌وین به‌ هه‌موو ڕیزه‌کاندا بگه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ک رێزى پێشان نه‌یاره‌کانمان بده‌ن له‌ پیلانانێکى حه‌کیمانه‌دا بۆ شاردنه‌وه‌ى قه‌یرانى بێ موچه‌یی، قه‌یرانى سوته‌مه‌نیان وه‌ک ده‌سکه‌وتێکى نوێ داهێناو به‌نزینیان کرد به‌ هۆکارى یه‌ک ڕیزى گه‌لى کورد.


ڕه‌نگه‌ هۆکاره‌که‌ش به‌شێکى بۆ ئه‌و ڕه‌خنه‌و گله‌یانه‌ بوبێت خه‌ڵک زیاد له‌ بێویست باسى ریزى تانکه‌ره‌ نه‌وته‌کانى ده‌کرد که‌ به‌ یه‌ک ڕیزى به‌ره‌و وڵاته‌ دراوسێ ئازیزه‌ کانیان ملى رێگایان گرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر نه‌وترێ تانکه‌ره‌کانى ده‌سه‌ڵاتداران به‌یه‌ک ڕیزى دورو درێژ ڕێگاکانیان وێرانکردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وترێ یه‌کسانى له‌ یه‌کڕیزیدا نیه‌و ته‌نها بۆ خۆیانه‌ و هاوڵاتى له‌ ڕیزه‌که‌دا بونى نیه‌.


لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌ تانکه‌ره‌ ڕیزکراوه‌کان ده‌رفه‌تى بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان فه‌راهه‌مکرد بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى نه‌وتى ڕه‌ش ڕیزى کردوون له‌ یه‌ک ڕیزیه‌کى بێ وێنه‌دا بۆ به‌ده‌ست هێنانى سى لیتر به‌نزینى سپى ڕیزه‌کانى خۆین ڕێک بخه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌و پیلانى بۆ داڕێژرابو به‌ هۆکارى سازکردنى ئه‌و یه‌ک ڕیزیه‌ چه‌ند ڕیزێکى تریش هاته‌نه‌ ڕیزى ڕیزه‌ گه‌وره‌که‌وه‌.


ئه‌وانه‌ش ڕیزى تاقیگه‌کانى پشکنینى توندوتۆڵى ئۆتومبێل و ڕیزى پێش دوکانه‌کانى کۆپیکرد و عه‌ریزه‌ نوسوکان و ڕیزى پاره‌دانى ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى کامێره‌ شاراوه‌کانى سه‌رشه‌قامه‌کان تۆماریانکردووه‌ و ڕیزى گۆرینى ساڵه‌نه‌ى ئۆتومبێله‌کان و دوا ڕیزیش ڕیزى ده‌رهێنانى ئه‌و کۆبونه‌ى هه‌فتانه‌ له‌ ڕیزه‌که‌دا شوێنێکت بۆ دابین ده‌کات تا ئه‌و به‌نزینه‌ى له‌ پێنج سه‌د دیناره‌وه‌ کرا به‌ هه‌شت سه‌د دیناروه‌ریبگریت.


ئه‌وه‌ى ئێستا له‌م هه‌رێمه‌دا به‌دیده‌کرێت له‌ یه‌کڕیزى ماڵى کورد دا ته‌نها ئه‌و یه‌کڕزیانه‌یه‌ که‌ ئاماژه‌ى پێکرا و هاوشێوه‌کانێتى له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تدا، له‌وه‌ زیاتر هیچ یه‌ک ڕیزیه‌ک له‌ ماڵى سیاسى کورده‌وه‌ به‌دى ناکرێت، بۆیه‌ باشتره‌ هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى یه‌کڕیزى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسیتان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌، ئه‌و ڕیزانه‌ش هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکى گیرۆده‌و ماڵ وێرانکردووه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)