ئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نمه‌ی باران و جریوه‌ی چۆله‌که‌کاندا گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه
Friday, 08/04/2011, 12:00
به‌دایکی گه‌رمیان بڵێن : کتێب و ده‌فته‌رو قاته کوردییه‌که‌ی گه‌رمیان هه‌ڵگرێ
رۆژێک دێ گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه
له‌گه‌ڵ نمه‌ی باران و جریوه‌ی چۆله‌که‌کاندا
ئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆر ئاوابووندا
خۆی ده‌کات به دڵی شارا
به ئه‌سپایی له ده‌رگای ماڵ ده‌دا
دایکی ده‌ڵێ : ئه‌وه کێیه؟
گه‌رمیان ده‌ڵێ : دایه گیان منم من
ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه با که‌س نه‌مبینێ
نه‌ک چه‌کداره هاره‌کان ماڵمان گولله باران بکه‌ن
دایه ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه ئێستایش برینه‌که‌ی سه‌ر دڵم خوێنی لێ ده‌چۆڕێ
دایه ده‌رگاکه بکه‌ره‌وه با که‌س نه‌مبینێ
دایکی ده‌رگاکه ده‌کاته‌وه و
گه‌رمیان ده‌بینێ به باوه‌شێک گوڵی سپییه‌وه وه‌ستاوه
ده‌یه‌وێ هاوار کات و بڵێ : گه‌رمیانه‌که‌م گه‌ڕاوه‌ته
به‌ڵام باوه‌شی پێدا ده‌کاو هیچی بۆ ناوترێ هیچ
ئا ده‌ڵێ : جگه‌رگۆشه‌که‌م وه‌ره ژووره‌وه خوشکه‌که‌ت له ته‌نیاییدا وا شێت ده‌بێ
وه‌ره ژووره‌وه براده‌ره‌کانت له دوای مه‌رگی تۆ یاریکردنیان له بیر چۆته‌وه
وه‌ره ژووره‌وه کوره‌که‌م ئه‌ی کۆتره باڵشکاوه‌که
وه‌ره مه‌ترسێ گه‌ره‌ک و شار به هاتنه‌وه‌ت دڵشاد ده‌بن
وه‌ره ژووره‌وه
خوێنی تۆ و ڕێژوان و شێرزاد و ئومێد و
سورکێو‌و سه‌رکارو بیلال و محه‌مه‌د ڕه‌شید و عه‌لی
چه‌کداره هاره‌کانی شار به‌ده‌رو نیشتیمان به ده‌رکرد
وه‌ره ژووره‌وه هیچ ترست نه‌بێت هیچ
خوێنی ئیوه به‌رده‌رکی سه‌رای گۆڕی به سه‌رای ئازادی
به خوێنی ئێوه خه‌ونه‌کانمان هاتنه دی
گه‌رمیان ده‌ڵێ : دایه هیچ ترسم نه‌بێ ؟
چیرۆکی غه‌در و کوشتن و خوین ڕشتن
بۆ منداڵانی شار بگێرمه‌وه
بۆیان بگێرمه‌وه چۆن چۆنی ئێواره‌یه‌ک
له شه‌قامی شاره‌که‌م
چه‌کداره هاره‌کان شه‌ڵاڵی خوێنیان کردم
بۆیان بگێرمه‌وه به دڵێکی پڕ له خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه
به ده‌م ڕێژنه‌ی گولله‌ی چه‌کداره هاره‌کانه‌وه مردم
ئای دایه گیان چ مردنێکی پڕ ئازار بوو
تا دوا هه‌ناسه و
دوا نیگام روخساری شێواوی تۆم لێوه دیار بوو
ئای دایه گیان ده‌توانم ئه‌م چیرۆکی کوشتن و غه‌دره
بۆ منداڵانی شار بگێرمه‌وه
دایکی ده‌ڵێ : گه‌رمیانه‌که‌م هه‌موو منداڵانی شار وه‌ک سرودی نیشتیمان
چیرۆکی غه‌در و کوشتنی ئێوه‌یان له‌به‌ره
وه‌ره گیانی گیانم
کسپه‌ی دڵ و فرمێسکی سووری چاوانم
ئیتر نابێ بۆیه‌ک ساتێ به‌بێ تۆبم
من له دوای تۆ کانگای غه‌م و ئاسه‌واری نائومێدی و
گریان و ئازار و ژانم
گه‌رمیان ده‌ڵێ : نا دایه‌گیان ده‌بێ بڕۆم
ئه‌و گوڵانه بگره تا دێمه‌وه
ده‌بێ بڕۆم
من له شه‌هیده‌کانی تر منداڵترم
ڕاسیپارده‌ی هه‌موویانم هێناوه‌ته‌وه ده‌بێت بڕۆم
ئه‌نسک و هاوسه‌ره‌که‌ی ئومێد ببینم
ئومێد نیگه‌رانی ئه‌وه‌بوو ئه‌نسک تا قیامه‌ت ژیر نه‌بێته‌وه و
بڵێ: باوکه شیرم ناوێ به‌س خۆت وه‌ره‌وه خۆت
وه‌ره‌وه و جارێکی تر وه‌ک له وینه‌که‌دا پێکه‌وه‌ین ئاوا له ئامێزم بگره
ئومێد ده‌یوت به هاوسه‌ره‌که‌م بڵێ؛ گولله‌ی چه‌کداره غه‌داره‌کان ئێمه‌یان له یه‌ک کرد
کوا من دڵم ده‌هات بۆ ڕۆژێکیش به جێیانبێڵم،
نامه‌یه‌کی شێرزادم پێیه تا بیده‌م به خۆشه‌ویسته‌که‌ی
شێرزاد ده‌یوت: به خۆشه‌ویسته‌که‌م بڵێ : لێم نه‌ره‌نجێ
من خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆم بووم ، به‌ڵام ئاخ
چه‌کداره هاره‌کان
چه‌کداره بێدڵه‌کان
عه‌شقی ئێمه‌یان گۆڕی به کوشتن و نائومێدی،
شێرزاد ده‌یوت: وای چه‌ند تاسه‌ی بینینه‌وه‌ی باوکم و دایکم و
خوشکه غه‌مباره‌کانم ده‌که‌م،
دایه گیان ده‌بێت بڕۆم به ناوی رێژوانه‌وه
به باوکی ڕێژوان بڵێم ؛ ڕێژوان ده‌یوت :
به باوکم بڵێ ده‌رگا له هیچ ئه‌ژدیهایه‌ک نه‌کاته‌وه
رێژوان ده‌یوت من دڵم پڕبوو له شیعر
زۆر شیعرم مابوو بینووسم بۆ عه‌شقی خاک
که‌چی خۆم بووم به شیعرێکی شه‌هیدی خه‌مناک
سورکێو ده‌یوت به باوکم بڵێ ؛ هه‌رکاتێک تاسه‌ی بینینی منی کرد
با بچێت بۆ سه‌رای ئازادی من له‌وێم و هه‌ر له‌وێ ده‌بم.
تا ده‌ستی غه‌در ده‌شکێ.
ئای دایه بیرم چوو ده‌بیت بڕۆم بۆ که‌لار
به ماڵی بیلال و شاری که‌لار بڵێم : ئاگاداربن ئه‌و چه‌کدارانه ترسناکن
بیلالێکیان کوشت هه‌موو ناوه‌کانی خودای له دڵدابوو
ئه‌وان دڵێکیان دایه به‌رگولله ماڵی ناوه‌کان خوا بوو.
دایکی گه‌رمیان ده‌ڵێ: نا کۆتره باڵشکاوه‌که‌م به ته‌نیا ناڕۆیت
منیش دێم،
گه‌رمیان ده‌ڵێ: باشه دایه گوڵه‌کانیش بهێنه
ده‌بێت له که‌لاره‌وه بچینه که‌رکوک و له‌وێیشه‌وه بچینه هه‌ولێر
ئه‌و گوڵانه ده‌خه‌مه سه‌ر گۆری سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان.
2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست