کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت زەوى قوتى دا یان ئاسمان هەڵیلوشى

Monday, 29/03/2010, 12:00


هەڵبژاردنى ئەم جارەى 7/3 ژیانى زۆر لە سیاسیەكانى كوردستان و عێراقى كۆتایى پێ هێنا , بەلام ئەو بەناو سیاسیانەى لەمەڕ خۆمان ئەوەندە بێ شەرمن لە پێناوى كورسیەكانیاندا هیچ شتێكیان پێ عەیب نیە و دەست بەردار ى هیچ نابن , ئەم حاڵەتانە لە هەموو جیهاندا هەیە , بەڵام ئەوانەى ئەوێ دواى دۆڕاندن شەرم دایان دەگرێ و یان خۆیان چاك ئەكەن یان جارێكى تر توخنى سیاسەت ناكەون , بەڵام ئەوانەى خۆمان قەترەى حەیاكەیان تكاوە و ئەم شتانە كاریان تێ ناكات و سودیش لە هەڵەكانیان وەرناگرن و بە تۆپیش دەست بەردارى ئەو كورسیە نابن , پۆست و پلە لێرە بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و كاسبى كردن و خۆ دەرخستن بەكار دێت بۆخزمەت نیە , لەبەر ئەوە ئامادە نین دەست بەردارى بن , سەیربكەن , ئەوانەى ناوى خۆیان ناوەلێپرسراو نە نەخۆشى , نە پەككەوتن , نە هۆكارەكانى تر كاریان تێ ناكات , كاسبكارێك ئەگەر دەیان جار زیان بكات واز لەو كاسبیە ناهێنێ ئەمانیش لەبەر ئەوەى پلە و پۆستیان بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن بەكار هێناوە بۆیە سوكایەتى و سەر شۆڕى قبوڵ ئەكەن و گوێش بە هیچ نادەن و دەست بەردارى ئیشەكەیان نابن , كەسانێكیان 31ى ئابیان قبوڵ كرد , كەسانێكیان دزى و گەندەڵى و بەدڕەوشتى قبوڵ دەكەن , كەسانێكیان خاوەن فایل بوون یان هاوشانى خاوەن فایلەكان قبوڵ دەكەن تەنها لەبەر ئەوەى بێ ئیش نەبن و ئەو نازو نیعمەتە یان لە دەست نەچێت , ئەم جارە فوئاد مەعسوم ,سەعدى پیرە , فریاد ڕەواندزى , كۆسرەت , مەلا بەختیار , هێرۆ و زۆرانى تر توشى دۆڕاندنى گەورە بوون , كەچى پێیان شەرم نیە , فوئاد مەعسوم ژن بە ژنى پێ كرا و كورسى وەرگرت , مەلا بەختیارى كوڕەكەى خانەقین لەو شارەدا بە سەدان ملێون دینارەوە بە سەرى شۆڕییەوە گەڕایەوە كەچى ئێستاش دەمیان گەرمە و پێیان عەیب نیەو قسە دەكەن , بەڵام ئەوەى زۆر جێگاى تێ ڕامانى هەمومانە دیار نەمانى كۆسرەتە یە یەكسەر ڕاستەوخۆ ڕۆژى دواى هەڵبژاردن كەس نەیزانى زەوى قوتى دا یان ئاسمان هەلیلوشى , كۆسرە ت خۆشى بە دۆڕاندن داو یەكێتیەكەشى توشى خەجاڵەتیەكى گەورە كردو وایان لێ هات لەو شارەى كە كۆسرەت بە قەڵاى خۆى ئەزانى و یەكێتیش بە قەڵاى كۆسرەتى ئەزانى كەچى وا دەرنەچوو , نەیان توانى یەك كورسى ببەن و ئەو كورسیەشى كە هێناویانە بە ژن بە ژن و گەورە بە بچوك هێناویانە , یەكێتى سەربارى ئەو هەموو نەگبەتیەى كە توشى بوو كەچى لە هەولێر لە ناو خۆشیاندا خەتى گشتى واتە باڵە تێكشكاوەكەى تاڵەبانى و نیوە باڵەكەى كۆسرەت كێشەیان بوو لەسەر دەرچونى كاندیدەكانى باڵەكەیان تا وایان لێ هات نەیان توانى هیچیان دەربچن , دەركەوت هەولێر قەڵاى كۆسرەت نیە ونە كۆسرەت و نە تاڵەبانى ئەوەنین هەولێر بكەنە قەڵاى خۆیان بۆیە تێك شكا ن , كۆسرەت دۆڕا , یەكێتیشى بە دۆڕاندن دا , حەیاى فوئادو سەعدى پیرەشى برد , لەو ڕۆژەوە كە كۆسرەت ئاواى لێ هات خۆرى ئاوا بوو , لەبەر چاوان وون بوو , بەناوى چارەسەرەوە هەڵهاتوە , جەلالیەكانیش بە سەلیە و مفرد جنێوى پێ ئەدەن , جنێَوى زۆر ناشیرینیش , ئێستا قسە لەگەڵ هەر جەلالیەك دەكەیت قسە بە كۆسرەت دەڵێن , كوڕە خۆ ناهەقیشیان نیە , خۆى بە دۆڕاندن دا , حەیاى سەعدى و فوئاد مەعسومیشى برد , ئاغاى تاڵەبانیشى خەجاڵەت كرد , وە سودێكى باشیشى بە پارتى گەیاند و پارتى لە هەولێر كرد بەیەكەم , كۆسرەت دۆڕا , ئەوەى ماوەتەوە ئایا ئامادەیە واز لەو كاسبیە بهێنێت كە جێگرى یەكەمى ئاغاى تاڵەبانیە یان ئەمیش وەكو ئەوانى تر سەر شۆڕییەكە قبوڵ دەكات و لە كاسبى كردن بەردەوام دەبێت , ئەبێت دوكانەكەى دابخات و بۆ هەتا هەتایى واز لە سیاسەت بهێنێ یان هەموو سوكایەتیەكانى تاڵەبانى قبوڵ دەكات و هەر بەجێگرى هیچ لەبارا نەبووى تاڵەبانى دەمێنێتەوە , جارێ وونە با بێتەوە بزانین چى دەبێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە