کوردستانپۆست..چه‌ند نهینییه‌کی گرنگ سه‌باره‌ت به په‌یویه‌ندییه‌کانی تورکیا- مه‌سعود - ئه‌لقاعیده و مالیکی ده‌خاته‌روو
Saturday, 24/11/2012, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له نیو ده‌زگای زانیاری جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌م نهێنیانه "که گرنگن' بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد؛
1-وه‌ک پێشتریش له کوردستانپۆست هه‌واڵی نهێنی وه‌رگیراو له ویکیلیکس بۆ رای گشتی ئاشکرابوو ، که زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه و ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراو و کوشتن به چه‌کی بێ ده‌نگ له لایه‌ن قاعیده‌وه ئه‌نجامده‌درا و ده‌دریت، به هه‌ماهه‌نگی میتی تورکیاوه بووه.ئه‌م راستییه له ویکیلێکس بڵاوبۆوه. له نامه‌یه‌کی نهینیدا باڵویزی ئه‌مریکی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نێردراوه و به به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که له تکریت له ساڵه‌کانی 2007 و دواتر به هاوکاری میتی تورکیاوه بووه.
2- سه‌رچاوه‌که له درێژه‌ی ئاشکراکردنی ئه‌و هه‌واڵه ووتی : تورکیا بۆ نێو ئه‌و گه‌مه‌یه هه‌ر زوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێوه گلاندووه بۆ هاوکاریکردنی ئه‌لقاعیده و به‌عسییه‌کان له پیناو هاوکاری لۆجیستی ئه‌و گروپه چه‌کدارانه بۆ ئه‌نجامدنی ته‌قینه‌وه و کوشتوبڕی خه‌لکی بێ تاوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غداد و که‌رکوک و شوێنه‌کانی دیکه...
3- له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌نسیق و هاریکارییه لۆجستییه‌ی گروپه چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود گره‌نتی وه‌رگرتووه که هیج ته‌قینه‌وه‌یه‌ک و یا کوشتوبڕێک له شاره‌کانی هه‌رێم روونه‌دات. ئاسایشی هه‌ریم که بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تالانچی به‌رقه‌راره بۆ تالانکردنی قووتی خه‌لکی و کۆنتڕۆلکردنی ئازادییه‌کان بۆ ئه‌و هۆکاره ده‌گه‌ڕێته‌وه ، نه‌ک بۆ لیهاتووی هێزه‌کانی پاراستنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه.
4-سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی و وتی باشترین به‌ڵگه‌ی هاوکاری نێوان تورکیا و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و گروپه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌لقاعیده ، ئه‌وه‌یه ئێستا بۆ تێکدانی رۆژئاوای کوردستان شه‌ڕێکی دژوار له ئارادایه بۆ تێکدانی ئه‌و ستاتیۆیه‌ی که له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هاتۆته ده‌ست.ئه‌م گروپانه به ئاشکرا به پاره‌ی دزراوی خه‌لکی باشوری کوردستان ، مه‌سعود هاوکاریان ده‌کات و تورکیاش به هاریکاری لۆجیستی و توانای عه‌سکه‌ری له‌سه‌رێکانی شه‌ڕی کوردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت کورد له‌م ناوچانه تێکبشکێن و ئامانجی ئاواکردنی هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له به‌ین ببه‌ن. له نێو گروپه چه‌ته و چه‌کداره‌کان ، که‌تیبه‌ی مه‌لا مسته‌فا و که‌تیبه‌ی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی و مه‌شعه‌ل ته‌مۆ هه‌یه.
کلیک لسه‌ر ئه‌م لینکانه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی راستییه‌کان:
5-مالیکی بۆ پاراستنی حه‌شامه‌تی عاشورا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه تیایاندا له‌م رۆژانه‌دا روونه‌دات ، ئه‌و هه‌لایه‌ی دورستکرد و رێگری و ئاسته‌نگی بۆ گروپه چه‌ته‌کانی ئه‌لقاعیده‌ی مه‌سعود ئه‌ردۆغان دانا ، هه‌موو ساڵی له‌م رۆژانه‌دا چه‌نده‌ها ته‌قینه‌وه روویان ده‌دا خه‌ڵکی سڤیل ده‌بوونه قوربانی ، به‌لام ئه‌وه‌تا تا رۆژی ئیمڕۆمان و تا ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ رووی نه‌داوه.
6- سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه ، رێگرتن له ئۆتۆمۆبیله‌کانی هه‌لگری تابڵۆی شاره‌کانی کوردستان هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌زگای پاراستن به‌کاریان ده‌هێنیت بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستان و ته‌قه‌مه‌نی وچه‌ک.ئه‌م راستییه مالیکیش ئاگاداره چه‌نده‌ها جار دووپاتی کردۆته‌وه که ئه‌و چه‌نه‌ها فایلی ئه‌منی مه‌ترسیداری له به‌رده‌سته که ئه‌گه‌ر ئاشکرایان بکات دنیا سه‌ره‌ژێر ده‌بیت. په‌یوه‌ندی تاریق هاشمی و مه‌سعود و ئه‌ردۆغان له‌م چوارچێوه‌دابوو.
مالیکی ده‌یه‌وێت مۆڵگه‌ی به‌عسییه‌کانیش له زنجیره‌ی چیای حه‌مرین که به عزه‌ت دوری سه‌رکێشیان ده‌کات ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به جێگا بکات ، له‌م دواییانه‌دا عزه‌ت دوری له‌گه‌ڵ مه‌سعود کۆبوونه‌وه‌ی چڕ‌وپڕیان کردووه و هه‌ر له فڕگه‌ی هه‌ولیریشه‌وه به‌ره‌و سعودیه فری.ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ئه‌م هه‌واڵه‌یان بلاوکرده‌وه.
7-سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه ، کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌موو به‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به ئۆپزسیۆنه‌وه و وه‌ستانیان له پشت تیرۆریستێکی وه‌ک مه‌سعود ئه‌ردۆگان ، نه‌فامی ئۆپزسیۆن و بێکاراییان سه‌لمانده‌وه.به ناراسته‌وخۆ ئه‌وانیش پشتیوانی له کاره تیرۆریستیه‌کانی مه‌سعود و ئه‌ردۆگان و ئه‌لقاعیده ده‌که‌ن له تیرۆرکردنی مرۆڤی بێ تاوان.
کوردستانپۆست: ئێمه ده‌مێکه په‌یوه‌ندی ئۆرگانی و لۆجیستی مه‌سعودی تیرۆریست له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده و ئه‌ردۆغانمان روون کردۆته‌وه ، به‌لام هه‌والێکی ئاوا له ده‌زگایه‌کی ره‌سمی نهێنی ، راستیی هه‌واڵ و ریپۆرتاژه‌کانمان دووپات ده‌کاته‌وه.
هه‌رچی هه‌لویستی خه‌لکی کوردستانه ، سه‌ده‌ها نامه‌مان بۆ هاتووه ، ناره‌زایی خۆیان بۆ هه‌ڵوێستی گۆڕان و ئۆپزسیۆن ده‌رده‌بڕن ، که له‌م دواییه بوونه که‌واسووری پێش مێلیشیاته‌کانی مه‌سعود جه‌لال بۆ شه‌ڕێکی ناڕه‌وا که هیچ په‌یوه‌ندی به کورد و ناوچه داگیرکراوه‌کانه‌وه نییه ، به‌لکو په‌یوه‌ندی به ئه‌جندای مه‌سعود و جه‌لال و ئاغاکانیانه‌وه هه‌یه و هیچی دیکه . ئه‌مجاره‌ش ئۆپزسیۆن سه‌لماندییه‌وه که هیج نین جگه له زاهیره‌یه‌کی ده‌نگی و هیچی دیکه ، له کاتیکدا مه‌سعود، کوردستان به هه‌موو ئیمکاناتێکی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی خستۆته به‌رده‌م شۆڤینیترین رژێم که تورکیایه و خۆشی به بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه که‌وتۆته تالانی و تیرۆرکردنی ده‌نگی ئازاد ، ئۆپزسیۆن به‌رگریان لێ ده‌کات به هه‌مان نزمی ده‌سه‌لات قسه‌وباس له‌سه‌ر بابه‌ته ستراتیژییه‌کان ده‌کات که تێکڕا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناشکیته‌وه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ریپۆرتاژه ئه‌وه‌نده خستنه‌ڕووی راستییه‌کانه، هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دا و هزری مالیکییه‌وه نییه ، چونکه ئاشکرایه ، داگیرکارانی کوردستان هیچ ده‌مایه‌ک خێر و خۆشیان بۆ کورد ناویت ، به‌ڵکو ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان هێلێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژێرێت کاری له‌سه‌ر بکات و ئامانجه دێرینه‌کانی بێنیته‌دی ، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م هیله ستراتیژییه ده‌بێت هی خۆی بێت پیاوی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت. مه‌سعود و جه‌لال له‌وه‌ته‌ی هه‌ن گه‌مه له سه‌ر بوونه پیاوی ئه‌م و ئه‌و ده‌که‌ن ، هه‌تاوه‌کو ئێستا سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یانه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردووه ، هه‌میشه جاشی ئێران و یا تورکیا و یا عێراق بوونه ، مێژوویان ته‌ژییه له‌م جۆره خیانه‌تانه، کیلنتۆن وته‌نی له رۆژانی 31ی ئاب" ئه‌وا من ئه‌و خیانه‌ته‌م بکردایه پاسه‌وانه‌که‌م گولله‌بارانی ده‌کردم!".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست