کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌زمونی شه‌ڕی نێو خۆو، دوحیزبی ده‌سڵات له‌ به‌رابه‌ر مێژوو نه‌وه‌ی نوێ دا.

Monday, 19/04/2010, 12:00


یه‌کگرتن ونزیک بوونه‌وه‌ دووو واتای گرنگ وته‌واو که‌ری یه‌کن،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ ووردی سه‌نج بدینه‌ ئه‌و یه‌کگرتنه‌ی نێوانی هه‌ردوو فراکسێۆنی زه‌ردوو سه‌وزله‌ دوای ساڵانێک له‌ جه‌نگوو به‌رهه‌م هێنانی شه‌ری ناوخۆو،کێشمه‌کێشی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سڵاتی فراوان وپاوانکردنی سه‌روه‌تووسامانی نێوخۆی کوردستانو، به‌ کارهێنانی ئه‌و سه‌روه‌ته‌ بۆ مه‌به‌ستی به‌ هێز کردنی پێگه‌ی ده‌سڵات وه‌ک حیزب وپشت گوێخستنی کێشه‌ گرنگووهه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی،جگه‌ له‌وقه‌یرانه‌ داراییه‌ی به‌هۆی ماکه‌کانی شه‌ڕه‌وه ‌ کوردستانی باشوری خستبووه‌ ژیر فشاروونه‌هامه‌تیه‌وه‌، به‌ زیاد له‌وه‌ی بووبه‌هۆکارێکی تری ناوچه‌گه‌رایی، وهه‌ردوو ده‌سڵاتی ده‌ست به‌هێزی باشوور، کوردستانیان بۆدووهه‌رێمی جودا دابه‌ش کردوو،به‌وه‌ شه‌وه‌نه‌وه‌ستان،به‌ هه‌موو جۆره‌ شێوازێک تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌یان به‌چه‌کدارکردن وپه‌نا بردن بۆ باره‌گای حیزبایه‌تی ،ده‌ست کێش ده‌کرد ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ پێناوی به‌ کاربردن و به‌ گژاچوونه‌ وه‌ی یه‌کتریدا به‌ کاریان ده‌بردن،ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا بوو که‌ کوردستان دوای رزگار بوون له‌ ده‌سڵاتی شۆڤێنیانه‌ی به‌عس کوردستانێکی به‌ ته‌واوی مانا کاول و ده‌سته‌ پاچه‌ بوو ‌ له‌ ڕووی گه‌شه‌ی ئابووری ونیشته‌جێبوونه‌وه‌ که‌ وه‌ک بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ به‌ ئاسانی به‌ دی ده‌کرا جگه‌ له‌و برینه‌ قوڵه‌ی که‌ هیچ جه‌سته‌یه‌کی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی لێ نه‌هاتبووه‌ رزاگر بوون جگه‌ له‌ وخۆفرۆش وهه‌لپه‌رستانه‌ی که‌ به‌ هۆی پیاهه‌ڵدان وسه‌ماکردن له‌ باوه‌شی نه‌یارانی گه‌له‌که‌ماندا که‌ پێگه‌یه‌کی ئارام وگوزرانێکی دوور له‌ تاڵی و ترشیان هه‌بوو،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌ له‌ زبڵدانی مێژوودا زۆرترین جێگه‌و پله‌و پایه‌یان به‌ نسیب کرا به‌ هۆی هه‌ڵوێستی خۆفرۆشانه‌و دژ به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌.
لێره‌دا وه‌ک بیرهێنانێک سه‌باره‌ت به‌و هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سڵات دار،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و کڵۆڵی ونه‌هامه‌تی وپه‌نابردن بۆ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندوو لقه‌کان ده‌سته‌مۆ نه‌کرێت ده‌بێت چیتر له‌مه‌و دوا له‌ بچووکترین حیزبه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ حیزبی ده‌سڵات دان به‌و راستیه‌دا بنێن که‌ چی تر سه‌رده‌می ده‌سته‌مۆکردنی تاکه‌کانی گه‌ل به‌ تای به‌تی نه‌وه‌ی نوێ له‌ مه‌ودای ده‌سته‌ مۆکردن ده‌رچووه‌و له‌بڕی به‌ به‌ حیزبیکردن واده‌ی چاندنی تۆی نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی خاکو ئاوه‌ له‌ نێو دڵ و ده‌روونیاندا،ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر مێژوو لاپه‌ره‌یه‌کی تر له‌ تاوانی خۆمان به‌ خۆمان تۆمار نه‌کات و بێ هێزکردن وله‌ ده‌ستدانی هه‌ر هه‌لێک که‌ له‌ بار بووبێت بۆ به‌ هێزکردنی ووڵات ودواییش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌وتی کوردی.
،ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزب و ده‌سڵات دارێکی کورد له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان دا خاوه‌نی زه‌ڕه‌یه‌ک ویژدانی نه‌ته‌وه‌یی بێت له‌وه‌ ده‌گات که‌ ئه‌مڕۆ کوردستانێکی نا ئازاد، له‌م چه‌رخی له‌ دایک بوونه‌ی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ونیمچه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییدا وه‌ک نمونه‌ به‌شیک له‌و ده‌وله‌تانه‌ی که‌ له‌ دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه‌ له‌ یه‌کێتی سوڤیه‌ت جودا بوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند، ته‌نها ووڵاته‌ که‌ له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ مافی بوون به‌ ده‌وڵه‌تی هه‌بووه‌و تا ئێستاکه‌ش له‌ دوای هه‌موو یانه‌وه‌ دێت که‌ سیاسه‌تی نه‌یارانی ده‌وروو به‌روو دوورتر له‌ ده‌ورووچاویان به‌رایی نادات خه‌ونی به‌ ده‌وله‌ت بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد ببێته‌ خه‌ونێکی راست و، چی تر له‌ فه‌رهه‌نگی پڕ له‌ ووشه‌ی هیچ و پوچی نه‌یاره‌کانمان بۆ هه‌تایی رزگارمان بێت و،ئێمه‌ی کوردیش له‌ رێزبه‌ندی ووڵاتانی جیهاندا له‌ نێو کۆرو کۆبوونه‌وه‌ جیهانیه‌کاند او باره‌گای نه‌ته‌وه‌کاندا ،ئاڵا بێ نازه‌که‌مان به‌ سه‌ر به‌ر زی بشه‌کێته‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نهاو ته‌نها له‌ ڕێکخستنی ماڵی نه‌ته‌وه‌یی وجێگۆڕکێی ده‌سڵات ودوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ تاکره‌ویو ناوچه‌گه‌رایی ئۆمێدی لێوه‌ به‌ دی ده‌کرێت،له‌ گه‌ل ڕێزگرتنی ته‌واو له‌ ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر،بۆ نمونه‌ دوا هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان وهاتنی هێزێکی نوێ له‌ ئیراده‌ی نه‌وه‌ی نوێو جه‌ماه‌ری گه‌له‌که‌مان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە