کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەندین هەواڵى گرینگ لەكوردستانەوە تایبەت بەهەڵبژاردنەكانى هەرێم.......

Thursday, 23/07/2009, 12:00


لەچەندین سەرچاوەى تایبەتەوە پەیامنێرى كوردستانپۆست ئێستا هەواڵى ئەوەى بەدەست گەیشت كەلیستى كوردستانى كڵاوى كردۆتە سەر كۆمیسیۆنى باڵا بەگوێرەى دوا زانیارى ئەم لیستە چەندین هەزار پۆلیس و ئاسایشى لەكەلارەوە بردۆتە ڕانیە وەبەپێچەوانەوە لەڕانیەوە بردونەیەتە سنورى كەلارو هەروەها پەیامنێرى كوردستانپۆست ئەوەى زانیوە كەتەواوى پاسەوانە تایبەتیەكانى بەرپرسانى یەكێتى لەسلیمانى لەبارەگاى فەرماندەى گشتى دەنگ دەدەن لەهەولێریش لەبارەگاى وەزارەتى پێشمەرگە یەكێك لەو پێشمەرگانەى لەجیاتى ئەو دەنگیان بۆ دابوو بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند هەرگیز ئامادەنەبووم دەنگ بەلیستى دەسەڵات بدەم بەڵام سندوقى دەنگدانیان لەژوورى چەك و تەمەقەنى دانابوو وەكو چاوترساندن هیچ چاودێرێكیشم بەدینەكرد جگەلەچەند پلەدارێكى سەربازى لەلایەكى ترەوە پەیامنێرى كوردستانپۆست ئەوەى زانیوە كەئەو دوو فوجەى نورى مالیكى بۆ كۆسرەتى ڕەسوڵى جێگرى سەرۆكى هەرێمى كردبونەوە ئیمڕۆ دواى ئەوەى دەنگى تایبەتیان دا ڕەوانەى ماڵەوە كرانەوە بەمەبەستى دووبارە دەنگدان هەر پەیوەست بەدەنگدانى تایبەت و ڕاگرتنى هەڵمەتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەكانى هەرێم ئیمڕۆ نێردراوى كوردستانپۆست لەڕانیە ئۆتۆمبیلەكانى فواد مەعسوم و حاجى حاجى برایم شیرخۆرى بینیوە كە سەردانى ماڵایان كردووە بەمەبەستى كڕینى دەنگەكانیان نێردراوى كوردستانپۆست لەڕانیە ئەوەى بینیوە كەحاجى حاجى برایم شیرخۆر كە نوێنەرى مەسعود بارزانیە بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن پارەیەكى خەیاڵى بەسەر میراودەلیەكان دابەشكردووە بەمەبەستى دژایەتیكردنى دكتۆر كمال میراودەلى بەڵام پەیامنێرى كوردستانپۆست ئەوەى زانیوە كەلەناو تەواوى میراودەلیەكان ئەوانەى پارتین یان یەكێتى هەریەكە و بەشێوەیەكى تایبەت هاوكارى دكتۆر كمال میراودەلیان كردووە هاوكات نێردراوى كوردستانپۆست لەسلێمانى ڕایگەیاند كەهەوادارانى لیستى گۆڕان لەسەرۆكى لیستەكەیان زیز نەبوونە وەكو وتە بێژەكەى لیستى یەكێتى و پارتى بڵاویانكردۆتەوە نێردراوى كوردستانپۆست كەلەمەراسیمەكەى لیستى گۆڕان ئامادەبوو تەواوى هەوادارانى لیستى گۆڕان لەدژى سۆزان شیهاب بەڵێنیان دا كەڕۆژى 25ى 7بكەنە ڕۆژى ڕیسوابوونى دەسەڵات،نەك ئەوەى سۆزان شیهاب داواى لێوە كردووە، پەیامنێرى كوردستانپۆست بەردەوام دەبێت لەسەر بڵاوكردنەوەى هەواڵى زیاتر لەسەر هەڵبژاردنەكانى هەرێم.
په‌یامنیری کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە