کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


چاوه‌ڕێکردنی دیموکراتی له پارتی وه‌کو چاوه‌ڕێکردنی مه‌عریفه‌ته‌ له‌ گوێدرێژ

Saturday, 25/12/2010, 12:00


پارتی چ وه‌کو حیزب و چ وه‌کو بنه‌ماڵه‌ زۆر ده‌مێکه‌ ماهیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان وحیزبه‌ کوردیه‌کانی بۆ ده‌رکه‌وتووه‌ وعه‌قڵیه‌تی خوێندوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌جه‌ماوه‌ری کوردو نه‌ حیزبه‌ کوردستانیه‌کان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پارتی ناناسن. پارتی ئه‌و حیزبه‌یه‌ که‌ ڕه‌وشتی مێشووله‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ ژینگه‌ی پیسدا نه‌بێت ناژیت و گراکانی ناتروکێن .
کۆمه‌ڵگای کوردیش ئه‌مڕۆ ئه‌و زه‌لکاوه‌یه‌ که‌ پارتی گه‌شه‌ی تێدا ده‌کات .
مێژووی پارتی پڕه‌ له‌خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وکوشتن و بڕین و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕووت وتا بینه‌قاقه‌ی له‌گه‌نده‌ڵیدا نوقوم بووه‌ که‌چی نه‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان و نه‌ حیزبه‌کان تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌ ئه‌و خیانه‌ت و تاوانانه‌ی پارتی له‌ بانگه‌شیه‌کی هه‌ڵبژاردندا باس بکه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌جیاتی دادگایی کردنی ئه‌و حیزبه‌و سه‌رکرده‌کانی،خه‌ڵکی ڕاده‌که‌ن بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن کاره‌ساتی ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌مدیده‌یه‌ ئه‌له‌وه‌دایه‌. بارزانی خۆی گومانی له‌ دیموکراتیبونی خۆیی و حیزبه‌که‌ی هه‌یه‌ که‌چی حیزبه‌ کوردیه‌کان و جه‌ماوه‌ری کوردستان چاوه‌ڕێ ی دیموکراتی و یه‌کسانی له‌ سه‌رۆک ده‌که‌ن. به‌ڕای من ناتوانرێت هه‌موو تاوانه‌کان بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی پارتی و
جه‌ماوه‌رو حیزبه‌کوردیه‌کان و ئۆپۆزیسیۆن بێ گوناه ده‌ربکه‌ین چونکه‌ ئه‌وه‌ی پارتی کردۆته‌ ئه‌و حیزبه‌ دیکتاتۆره‌ی گوێ له‌ حیزبه‌کان و ئۆپۆزیسیۆن و جه‌ماوه‌ر نه‌گرێت هێزو بازو چه‌ک و جبه‌خانه‌ی ئه‌و حیزبه‌ نیه‌ به‌ڵکو ساویلکه‌یی گه‌مژه‌یی خه‌ڵکه‌، چونکه‌ نه‌ پارتی هێنده‌ی به‌عس خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی ونه‌ بارزانیش هێنده‌ی سه‌دام به‌تواناو داپلۆسێنه‌ره‌ تا بتوانێت له‌ڕێگه‌ی زۆره‌وه‌ حوکمی جه‌ماوه‌ر بکات . ئه‌ی که‌واته‌ پارتی چۆن توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردستاندا بگرێت و ئیراده‌ و موقه‌ده‌ساتی ئه‌م میلله‌ته‌ سه‌لب بکات ؟ ڕاسته‌ پارتی خاوه‌نی هێزێکی زه‌به‌لاحه‌ له‌ پاشماوه‌کانی به‌عس له‌ جاش و ئه‌نفالچی به‌ڵام له‌چاو ئیراده‌ی جه‌ماوه‌رو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پێشکه‌وتنه‌ی که‌ ئێمه‌ی تێدا ده‌ژیت به‌راورد ناکرێت. ئۆباڵی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌یی که‌ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا دێت و درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌دات بێ ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌ له‌ئاست زوڵم و خیانه‌ته‌کانی پارتی.
ئۆپۆزیسیۆنیش به‌ری نیه‌ له‌ ئاست ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی ئێستادا چونکه‌ ناتوانێت سه‌رکردایه‌تی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بکات جه‌ماوه‌ر پێویستی به‌ ئۆپۆزیسیۆنێك هه‌یه‌ بیباته‌ سه‌ر شه‌قام وڕێپێوانی پێ بکات گۆڕان خاوه‌نی نیو ملیۆن ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستانه‌ به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ونیو ملیۆن که‌سه‌ په‌نجا هه‌زار که‌س بهێنێته‌ سه‌ر جاده‌ بۆ ڕێپێوان له‌وانه‌یه‌ به‌بیانووی جۆراو جۆر ته‌بریر بۆ خۆیان بهێننه‌وه‌ به‌ڵام کاتێك که‌ سه‌رۆکی پارتی به‌ئاشکرا ڕووبه‌ڕووی ئیراده‌ی نیوملیۆن ده‌نگ ده‌بێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌خاته‌ ژێر پێ یه‌وه‌ ئه‌و کاته‌ هیچ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک نیه‌ بۆبه‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ جگه‌ له‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام نه‌بێت، پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی له‌ بێده‌نگی جه‌ماوه‌رو ئۆپۆزیسیۆن دڵنیایه‌ بۆیه‌ په‌نا بۆ خیانه‌ت و زه‌وتکردنی مافه‌کانیان ده‌بات. ساویلکه‌یی گۆڕان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌چاوه‌ڕێ ی دیموکراسی و یه‌کسانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌ پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌که‌ن، له‌ کاتێکدا پارتی ته‌نانه‌ت خیانه‌ت له‌ ئه‌ندام وکادیره‌کانی خۆیشی ده‌کات و دادپه‌روه‌رانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکات وبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورده‌وه‌ ده‌بینێت.
پارتی بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌موو سه‌روه‌ریه‌ نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌کاته‌ قوربانی. بوونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ته‌نها سوودی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی نیه‌ به‌ڵکو سوودی گه‌وره‌ی بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان هه‌یه‌ تورکیاو ئێران سود مه‌ندی سه‌ره‌کین له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی . بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌به‌رنامه‌ و ئامانجه‌کانیاندا شتێک نیه‌ به‌ناوی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موو هیواوئامانجێکی ئه‌وان درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌ به‌سه‌ر گه‌لی کورددا به‌هاوکاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به‌رامبه‌ر به‌وهاوکاریه‌ی ئه‌وان چیان بوێت وه‌ره‌قه‌ی سپیان بۆ واژۆ ده‌که‌ن. چاکترین حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردیش بۆ شیعه‌و سوننه‌ ئه‌مڕۆ ته‌نها پارتیه‌ چونکه‌ پارتی هیچ ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌ جگه‌ له‌ پاره‌و بۆدجه‌وچه‌ند کورسیه‌کی به‌رله‌مان ویه‌ک دوو وه‌زیرێک نه‌بێت.
بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من بۆلووت شکاندنی پارتی ده‌بێت ڕیزه‌کانمان یه‌ک بخه‌ین چ وه‌کو حیزبی ئۆپۆزیسیۆن و چ وه‌کو تاک دیواری بێ ده‌نگی بشکێنین به‌رامبه‌ر ئه‌و حیزبه‌ بنه‌ماڵه‌یی یه‌ ئێمه‌ خاوه‌نی هیچ شتێک نین تاکو له‌ده‌ستی بده‌ین ئه‌وه‌یش که‌ ده‌ڵێت با ئه‌م ئه‌زمونه‌ تێک نه‌چێت ئه‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ خۆرانه‌ن که‌ شه‌ووڕۆژ دوعا ده‌که‌ن که‌ ئه‌و وه‌زعه‌یان لێ تێك نه‌چێت. به‌ڕای من شتێک نیه‌ به‌ناوی ئه‌زمونی کوردی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵات وئه‌زمونی دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان ومافه‌نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی گه‌لی کوردیان کرده‌ خه‌ونی شاعیرانه‌و بۆ هه‌تا هه‌تا له‌گۆڕیان نا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تێبینی و سه‌رنجم له‌سه‌ر ئه‌دای کارکردنیان به‌ڵام تاکو ئێستا به‌گشتی ڕۆڵێکی سیاسی جوان و کاریگه‌ر ده‌بینن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌ خێرا گه‌شکردنی ئه‌وان دا به‌ پله‌ی یه‌که‌م دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو پاره‌دزراوه‌ی میلله‌ت که‌ ئه‌ودوو حیزبه‌ جه‌ماوه‌ری کوردیان پێ کۆیله‌ کردووه‌ ئیراده‌یان کڕیوه‌. بۆیه‌ له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم با چیتر خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چاوه‌ڕێ ی دیموکراسی ودادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌که‌ن چونکه‌ دیموکراسی بونی کۆمه‌ڵگای کوردی جاڕی مه‌رگی پارتی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە