کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەم بەهارە ده‌نگی سەرانی مافیای پارتی و یەکێتی هەموو گەلی کوردی هه‌راسان کردووه‌

Saturday, 04/04/2009, 12:00

1928 بینراوە


هۆۆۆۆۆشیار زێباری له‌ به‌رنامه‌ی‌ بیسه‌راحه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بیه‌دا قسه‌کانی جەلۆ دوبارە ئەکاتەوەو دەڵێت: دەبێ پەکەکه‌ چەك دابنێت یان کوردستان بەجێ بێڵێ خەونی دەوڵەتی کوردیش شتێکەو واقیعیش شتێکی ترە. وتیشی‌ لێكگه‌یشتن و رێكه‌وتن هه‌یه‌ له‌ تێروانینی‌ هەردوك سەرۆكی دزان تاڵه‌بانی‌ و بارزانی‌ بۆ سیاسه‌تی‌ كورد و هه‌ڵوێستیشیان یه‌كه‌ له‌ باره‌ی‌ دزیکردن و دابەش کردنی بودجەو ئامانجه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان ، ئه‌وه‌شی‌ كوردی‌ ئێران و سوریا و توركیا ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌ كاری‌ ناوخۆی‌ وڵاته‌كان خۆیانه‌ و كوردی‌ عێراق نابێته‌ وه‌سی بۆ سه‌ر خواست و رێگه‌چاره‌كانیان . من دەڵێم هۆشیار  لەوێوە نا لێرەوە.. سیاسەتی کوردی و ئامانجی کوردی چی .؟ بۆ شتێك هەیە لای ئێوە ناوی ئامانجی کوردی بێت .؟ ئەوەی لای ئێوە پولێ ناکات ئامانجی کوردە بەگشتی . ئەوەی ئێوە بۆی تێدەکۆشن و چەندین وەختە هەوڵی بۆئەدەن تەنها دزینی داهات و بەروبومی ئەم کوردستانەیە کە بەخوێنی هەزاران شەهید هاتۆتە بەرهەم و ئێوەش وەك باندێکی مافیایی و داوتانە بەسەریداو بۆئەوەی کەش و هەوای ئەم دزیەتان لێ تێك نەچێ ئامادەن دوژمنایەتی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکەن و وەك ڕابوردوتان دوبارە ببنە کەواسوری سەر شۆڕی بەر لەشکری داگیر کەران. ئەگینا کورد هەر کوردەو ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی ئەم خاکی کوردستانە بن هەر داشە بەردو سایەو سێبەری دارەبەن و دار بەڕوەکانی و. کا‌‌نیاوەکانی و هەمو تولە ڕێگاکانی و ئەشکەوتەکانی موڵکی شەرعی کوردەو کورد خاوەنیەتی بێ ئەقڵێکی وەك تۆی بێهۆش چیت بە پەکەکە بڵێت چەك دابنێت . ؟ ئێوە کە هەمیشە لە سەر خوێنی ئەم میللەتی کوردە ئەلەوەڕێن و ڕائەبوێرن شەوانە بە دەیان دەفتەر دۆلار لە باڕو نادیەکانی ئەوروپاو وڵاتانی خلیجی دا بەدیار ڕەقس وبەدەم مشروب خواردنەوە ئەدۆڕێنن. ناماقوڵ ئەکەن بە ناوی گەلی کوردەوە قسە ئەکەن. چونکە گەلی کورد. هاتنە دی ئارامانج و ئاواتەکانی و دەوڵەتی سەر بەخۆیی خۆی لەوەدایە هەمیشە یەك دەست و یەك گوفتار بێت بێ جیاوازی کردن لەنێوان کورد لە باشورو لە باکور لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. بەڵام ئێوەی نیشتمان فرۆش و دوژمن بە کوردو دۆزە ڕەواکەی هەر کاتێك کورد هاتۆتە سەر ئەوەی لەئازادی و مافەکانی نزیك بۆتەوە. ئێوەی جاش و ئەڵقە لەگوێی داگیکەران بونەتە شمڵی شەڕو لە ملی ئەم گەلی کوردە داماوە ئاڵاون. هەمو ڕەنج و ماندوبون و قوربانی و خوێنێکی کە لەپێناو سەربەخۆیدا ڕژاوە و دراوە لە جەستەی کورد هێناوتانەتەوە سەر سفر. تەنهاو تەنها پەڕژەوەندی ئێوە لەوەدا بوە گیرفانەکانتان خاڵی نەبێت شەوانی سورتان بێ سۆزانی و بێ مەشروب نەبێت . ئێوە ڕۆژ بەڕۆژ ئەڵقەی گەمارۆتان لەلایەن حوکمەتەکەی مالکی یەوە لێ تەنگترو تەنگتر ئەکرێتەوە سوپاکەی مالکی بۆتە پشیلەو ئێوەش بە قەدەر مشکێکتان لێماوەتەوە هاکا کردیانن بەم دیوی بانی مقاندا. ئیتر ئەم لێدوان و سنگ دەرپەڕاندن و زەڕە زەڕەتان لەچی یە. مێشکی ئێمەش ئیحراج مەکەن؟ و ئەوەندە پێ لە بەڕەی خۆتان ڕامەکێشن و بە ناوی تێکڕای گەلی کورد لە باشور هەڕەشەی فشۆڵانە لە پەکەکە مەکەن پەکەکە نە حیزبی زەحمەتکێشانە ئینشقاقی تێبخەن نە جەماعەتی حەمەی حاجی مەحمودە چۆنتان بوێ ئاوا کەڵەگایەتی بەسەرەوە بکەن نە یەکگرتوی ئیسلامیشە بارەگاکانیان بدەنە بەر ڕێژنەی گوللە و نەوێرن وەڵامیان هەبێت . پەکەکە کە لە پێناو ئامانجێکی نەتەوەیی و داکۆکی کردن لە مانەوەی کورد لەناو خاکی باب و باپیرانیدا. چەکی کردۆتە شانی و ئامادەیە لەو پێناوەدا گیانی بەخت بکات وەك ئێوە بۆ دۆلارو پۆست و پلەو پایەو ڕابواردن و لەتەڕی خواردن و لەوشکی نوستن سەری بەرزی نەوی ناکات. ئەوە ئێوەن هەمیشە لەبەر پێی دوژمنانی کوردستاندا لە پێناوی دەسکەوتنی دۆلارو خۆشگوزەرانی بنەماڵەکانتان خۆێنی سەدان هەزار شەهید بەهەدەر ئەدەن و بە چۆكدا دێن و کڕنوش بۆ داگیرکەرانی چەندین ساڵەی خاکی کوردان ئەبەن ئێوە هەر نۆکەر بون و هەر بە نۆکەری و شەرمەزاریش ئەمرن . دەڵێن کە بەهار هات کەرو جاشەکەران جێژنیانەو دەکەونە زەڕین و هەڵتیزاندن بە هەمو لایەکدا جوتە دەهاون . بۆیە ئەمجارەش دەڵێم (هۆش) مام (هۆش یار) لوشکە لوشکی پێناوێ.. ئە و بەهارەش کۆتایی دێ. ئەوجا خەڵکی ئەم کوردستانە پارچە پارچە کراوە کە کاتی خۆی هات خۆی دەزانێت چۆن بە دەستە جەمعی ئێوەی دزو مافیا لە تەویلە ئەکات و تۆرەکەی جۆتان بە سەرو چاوا ئەکات وەك کاتی خۆی خەڵکی لە کانی ئاسکانی سلێمانی جاشەکانی جەلالیان بە عەمودەکانەوە بەستەوەو هەر یەکەو تورەکەی جۆیەکیان بەسەردا کردبون. کردبویانن بەو فلیمەی هەتا ئەوکاتە کەس نەیدی بو....

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)