31ی ئاب ڕۆژی ئابرووچوون
Thursday, 29/08/2013, 12:00
ڕۆژێکی ڕەش وتاریک، یادگاری خیانەت وشەرمەزاری ولەکەیەکی ئابرووچوون بە ناوچەوانی بنەماڵەی بەرزانییەوە هەتاهەتایە، بەناوچەوانی ئەوانەی گاف وگەزافی کوردایەتی بەبێشەرم دەدەن بەگوێماندا ، ئەو ڕۆژەی ڕووی حەقیقی وڕاستەقینەی کۆمەڵە دز ومافیایەکمان بۆ ئاشکرابوو ساڵانێکی درێژ لە پشت پەردەی کوردایەتی وخەبات مافی میللەت خۆیان مات وحەشاردابوو.
ئەوەی ڕۆژانە چاودێری دەنگوباسەکانی ئەم هەرێمەی خۆمان بێت، ئەوەی وەک کوردێکی دڵسۆز تەماشای کردەوە وڕەفتاری ئەم دەسەڵاتدارانە گەندەڵانە بکات بۆی ئاشکرادەبێت کە ئەمانە هەموو کاتێ ئامادەن لە پێناوی بەرژەوەندییەکی بچووکی خۆیان نەک تەنها دژی حزبێکی کوردی یان کۆمەڵە گۆڕڕان وئازادیخوازێک دەست بخەنە ناو دەستی هەموو دوژمنانی کورد وکوردستان وخاکە پیرۆزاکەمان بەپۆستاڵی سوپای دوژمن گڵاو وپێشێلبکەن پەنا بردنە بەر بەر ىەعس ودەوڵەتی تورک دوو نموونەی زیندوون، وئاوە سازگار وکەوسەرەکەمان لێڵ بکەن، ژیانمان تەڵخبکەن بەڵکوو هەموو کاتێ ئامادەن هەموو کوردستان بفرۆشن.
بنەماڵەی بەرزانی تەنها لە ٣١ی ئابدا خیانەتیان نەکردووە، ئێستاشی لەگەڵدابێت بەردەوامە لەخیانەت ودەستخستنە دەستی دوژمنە سەرسەختەکانمان وکارکردن دژی خواست وداوا ڕەواکانی ئەم میللەتە لەهەر هەرچوار پارچەکە.
برسیکردن وئابلووقەخستنی پارتی وسنوورداخستن بە ڕووی شۆرشگێڕان وخەباتکەرانی میللەتەکەمان لە ڕۆژئاوا، وهەوڵی چۆڵکردنی لە دانشتووە کوردەکان دووبارەکردنی خیانەتی ٣١ی ئابە.
بنەماڵە وکلکەکانیان وئەو جاشانە کوردانەی موستەشارەکانیان لە ئوتێلە دەرەجە یەکەکانی هەولێر نیشتەجێن وچەکی دەوڵەتی تورکیان دژ بەگەلی خۆیان هەڵگرتووە سەرەڕای چەند جاری جەختکردنیان ودانپێنانی هەر دوو سەرۆک بەرزانیەکان مەسعودونێچیر بەشانازییەوە کە سنووریان بە ڕووی کوردستانی ڕۆژئاوادا داخستووە ئێستا بە بۆنەی نزیکبوونی هەڵبژاردن وبۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیانداوەتە ترس بڵاوکردنەوە لە ڕۆژئاوادا ومیللەت هاندەدەن بۆ کوردستان چۆڵکردن ئەویش جێبەجێکردنی ئەجندایەک وپیلانێکی دەوڵەتی تورکە ولەلایەکیتر بۆ ئەوەی بۆ لایەنگرە ساکار وگەمژەکانی داخستنی سنوور بەدرۆ بخاتەوە.
هەوڵی چۆڵکردنی کوردستانی ڕۆژئاوا وهاندانی خەڵکەکە بۆ کۆچکردن وترس بڵاوکردنەوە ئەگەر لە خیانەتی ٣١ی ئاب گەورەتر نەبێت کەمتر نییە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دووپاتدەکاتەوە کە ٣١ی ئاب یەکەم وئاخری خیانەتی بنەماڵەی بەرزانی نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست