ژنبراكەی مەلا بەختیار بوە بە ملیاردێر !
Friday, 17/04/2009, 12:00
سەردەشت حەمە ساڵح موراهیقێكی فشەكەری چەقۆكێشی هیچ لەبارا نەبووە، بە هۆی زاواكەیانەوە كە مەلا بەختیارەو ئێستا كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی یە، بوەتە بەڕێوەبەری سایتی چاودێرو نووسەرو رۆژنامەنووسو دەمڕاستی مەكتەبی رێكخراوەكانو سەرپەرشتی چاپی كتێب و رۆژنامەكە ئەكات و بەمەش بوەتە ملیاردێر.
ئەم كوڕە كە هیچ مستەوایەكی سەقافی نیە و خۆی وا پیشان ئەدات كە زۆر زیرەكە، تەنها شەڕ و دەمانچە هەڵگرتن و داوێن پیسی ئەزانێت، كەچی ئێستا خاوەنی تازەترین مۆدێلی سەیارەیە و رۆژانە بەس بە دەعوەت و مەشروب و رابواردن 1000 $ (هەزار دۆلار) واتە مەعاشی چەندین مانگی پێشمەرگەیەكی دێرین سەرف ئەكات.. ئاخۆ ئەبێ ئەمەی لە كوێ هێنا بێ؟!
بە عارەقی ناوچەوانی پەیای كردبێ یان بە رێكەوتن لەگەڵ مەتبەعەكان و خواردنی پارەی یەكێتی بە هۆی چاپكردنی جەریدەی چاودێر و كتێبەكانی مەكتەبی رێكخراوەكانەوە؟!
ئاخر لە جەنابت ئەپرسم كاك مەلا بەختیار كێ هەیە بە مەعاشی 600 هەزار دینار تەنها لە ماوەی 3 ساڵدا كە ئەو مەسرەفەشی هەبێت ببێتە خاوەن ئەو سەیارەیە؟ یان...
بۆچی لێی ناپرسیت دوای ئەوەی جەریدەكەت تووشی ئەو فەزیحە گەورەیە بوو لە سایەی مەتبەعەكەی عەباسەوە كەچی كاكە سەردەشتی ژنبرات هەر لەوێ تەبعی ئەكات ئەگەر ئیننەیەكی تیا نەبێ؟؟؟
ئاخۆ ئەو هەرزەكارە دەفتەرێك دۆلاری لە كوێ بوو بەس تەنها لە سەفەرەكەی مانگی پێشووی سەرفكرد و سنورداش كرایەوە؟؟؟
*كەسێكی نزیك لە مەكتەبی رێكخراوەكان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست