کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ناحیەى ڕزگارى ئاسایشى ناوچەكە هەڵدەكوتنە سەر ماڵى چەند ئەندامێكى بزووتنەوەى ئیسلامى و ماڵەكانیان شپرزە دەكەن

Wednesday, 30/06/2010, 12:00


كاتژمێر شەشى سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە بەروارى 30/6/2010 لەكاتێكدا منداڵەكانیان لەناو پێخەفى خەودابوون بەبێ گەڕانەوە بۆ داواكارى گشتى وبڕیارى دادگا مەفرەزەیەكى ئاسایش بە هێزێكى زۆرەوە هەڵدەكوتنە سەر ماڵى بەڕێز مەلاێالح هەركى كارگێڕى مەڵبەندى سێى هەولێرى بزوتنەوەى ئیسلامى و ژمارەیەك لەئەندامان ولایەنگرانى بزووتنەوە لەناحیەى ڕزگارى،كەئەم كارە دەبێتە هۆى ترسو دڵەڕاوكێیەكى زۆر لەدڵ ودەرونى خێزان ومنداڵەكانیان،بەبێ ئەوەى پێشتر لەلایەن دادگاوە ئاگادار بكرێنەوەو بەبێ ئەوەى هیچ كارێكیان كردبێ پێچەوانەى یاسا بێت. هەر بۆئەم مەبەستە شاندێكى مەڵبەندى سێى هەولێرى بزووتنەوەى ئیسلامى كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا عبدالله وەرتى بەرپرسى مەڵبەندى سێى هەولێرو مام سەید سەعید باڵەكى وكاك جومعەكانى كوردەیى كارگێڕانى مەڵبەندو كاك سەید سەفا بەرپرسى پێشمەرگەدێرینەكانى سنورى هەولێر،سەردانى ئەو ماڵانەیان كرد كە ئاسایش هەڵى كوتابووە سەریان و ئەوكارەیان بە كارێكى ناشیاو بۆ ئەندامانى بزووت نەوە وەسف كردو دووپاتى ئەوەیان كردەوە كە ئەندا مانى بزووتنەوەى ئیسلامى خەمخۆرى پارێزگارى ئەمن وئاسایشى هەرێمى كوردستان بوونەو هەردەبن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە