کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی حزبی شیوعی كوردستان گوێناداتە شكستهێنانەكانی ؟

Saturday, 07/06/2014, 12:00

1108 بینراوە




تاكو ئێستا چەندین خەمخۆر و دڵسۆزانی حشك لەسەر شكستهێنانەكانی حزبەكەیان نووسیوە هەر كەسێك بەپێی ئەزموون و تێگەیشتنی خۆیەوە شرۆڤەی ئەم بابەتەی كردووە . زۆربەی بیروبۆچوونەكان لەمەدا یەك دەگرنەوە كەوا سەركردایەتی ئێستای حشك هۆكاری سەرەكی ئەم شكستانەیە . بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەی ئەم دواییەدا كەبەئاشكرا پاشكشەی ئەو حزبە لەمەیدانی سیاسی دیاربوو هەر لەچەشنی حزبی كارتۆنی دەهاتە بەرچاو .
حزبی شیوعی كوردستان ئەگەرچی مێژوویەكی پڕشنگداری هەبووە لەخەباتی چەكداری و سیاسیدا و چەندین كادیر و پێشمەرگەی ئازا و چاونەترسی پێگەیاند . قوتابخانەیەك بوو بۆ پەروەردەكردن و هۆشیاركردنەوەی خەڵك و لەڕووی گەشەپێدانی هزری و پەروەردەی سیاسی و بەهێزكردنی گیانی شۆڕگێڕی ,بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لەسەركردەكانی بەعەقڵیەتی مشەخۆرانە و پیلانگێڕانە ببوونە مۆرانەی داخورانی پەیكەری ئەو حزبەی كەسەدان ڕۆڵەی قارەمان لەپێناویدا گیانیان بەخت كرد . ئەو تاقمە پاشكۆ و ناپاكە ڕۆڵێكی سەرەكیان هەبوو لە لاوازكردنی ئەو حزبە پۆلایینە , سەرەتای دەستپێكردنی ناپاكی ئەو تاقمە لەساڵانی هەشتاكانەوە دەستیپێكرد بەتایەبەتی كاتێك دەستیان خستە ناودەستی بنەماڵەی بارزانی و چوونە ناوبەرەی جودەوە ,ئەمەش وایكرد كەوا پارتی بۆ شەڕی جەلالی و مەلایی بەكاریان بهێنێت و چەندین پێشمەرگەی قارەمان لەپێناو ئەو شەڕە نەگریسەدا ببنە قوربانی سیاسەتی ئەهریمەنانەی ئەو تاقمە خۆفرۆش و ناپاكەی حزبەوە .
دوای ڕاپەڕین هەندێك لەو سەركردایەتیە چاویان بەئاپۆرای بارەگاكانی حزبەكەیان هەڵنەدەهات كەبەهەزاران كەس بەو پەڕی دڵسۆزیەوە بەلێشاو ڕوویان دەكردە بارەگای حزبی شیوعیەوە . ئەوان كەبینیان تەنیا بەعسی و ناپاكەكان ڕوودەكەنە بارەگای ئاغاكانیان ,ئەم واقیعەیان پێ‌ قەبوڵ نەكرا . عزیز محەمەد بۆ لەتكردنی جەستەی حزب خەنجەرەكەی مەلا مستەفای خستە بەر پشتێنەكەیەوە كە بەخوێنی شیوعیەكان ژەنگی گرتبوو . یەكەم هەنگاوی ئەوە بوو دەست لەحزب بكێشێتەوە كەئەمەش كاریگەریەكی گەورەی هەبوو لەلاوازكردنی حزب دواتر بێشەرمانە لەیادی بارزانیدا پڕ بەدەنگی دەی نەڕاند و دەیگوت مەلا مستەفا دیاردەیەك و دەبێت دیراسەبكرێت . كمال شاكر چەندین ساڵ ئەم وتەیەی عزیز محمەمەدی بەشانازیەوە دوپات دەكردەوە . ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كەوا ئەو حزبە بەتەواوی لەتیۆری ماركسیزم دابڕاوە چونكە ماركسیزم دژی عەقڵیەتی خێڵەكی و عەشایەریە .
هەر حزبێك ئەگەر بێت و بەخۆیدا بچێتەوە دەبێت خاڵە لاوازەكان و خاڵە بەهێزەكان لەیەك جیاكاتەوە . خاڵەلاوازەكانی حشك زۆر بەڕوونی و ئاشكرایی دیارە ئەویش ئەو سەركردایەتیە میراتگرەوەی عزیز محمەدە كەتەنیا و تەنیا لەپاشكۆبون و بێ‌ هەڵوێستیەوە هیچی تریان لێ‌ ڕەچاو ناكرێت , كوردستان هەمووی تاڵان بكرێت ئەوان باكیان نیە .
حشك باش دەزانێت فاكتەرەكانی شكستیەكانیان چین , بەڵام ئەوان پاشكۆبوونیان زۆر لەشكۆمەندی پێ‌ گرنگترە و نایەنەوێت لەدەستی بدەن .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)