منیش قسه‌ی خۆم له سه‌ر ده‌زگای ڕووداو هه‌یه
Saturday, 31/10/2009, 12:00
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵه له سه‌ر ڕووداو نێت، به پێویستی ده‌زانم، منیش چه‌ند زانیارییه‌ک بخه‌مه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌وه و پێش له سه‌ر ئه‌م ده‌زگایه بڵاوکراونه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته من وه‌کو نووسه‌ر و ڕووژنامه‌نووسێک ئه‌م کاره ده‌که‌م، که په‌یوه‌ندییه‌کی تووند و تۆڵم له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ڕووداودا هه‌یه، بۆ خۆشم ئیستا له شوێنێکی حه‌ساس کار ده‌که‌م، که نامه‌وێت ناوی شوێنه‌که بهێنم.
1- نورەدین وەیسى: پێشتر لە ئیعلامى ئەنجومەنى وەزیران و پیاوى نێچیرەڤان بووە،جگه له‌وه‌ی موچه‌یه‌کی خه‌یاڵی هه‌یه، تا ئیستا دوو پارجه زه‌ویی وەرگرتووە، له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكدا،
2- ئاكۆ محەممەد: هه‌ر وه‌ک نوره‌دین وه‌یسی موچەیەكى خەیاڵى هەیە و ئەندامى دەزگاى پاراستنى پارتیە و پێشتریش كە سەرنووسەرى رۆژنامەى میدیا بووە دەستى لەگەڵ پاراستن تێكەڵ بووە، هه‌ر پێکه‌وه که نوردین زه‌وییان پێیدا، ئه‌میش دوو پارچه زه‌ویی وه‌رگرتووه.
ئەو ناوانەى كە مووچەیان بە ناوەوە وەردەگیرێت و لە ده‌زگای رووداودا نەماون ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1-
رێبین حەسەن، كە ئێستا لە زاگرۆس دەوام دەكات و هەر لە سەرەتاى دامەزراندنى ئەو دەزگایەوە لە رووداو نەماوە، تا ئێستا موچەكەى دەخورێت.
2-
نەبەز گۆران، ئەویش بە هەمانشێوە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئاكۆ زویر بوون و لەوێ نەماوه، دیارە تا ئێستا بە ناوى ئەوەوە موچە دەخورێت.
3-
لەنجە عەبدوڵڵا، ئەویش هەر دواى 2 مانگ لە رووداو نەما و نێچیرەڤان كردوویەتى بە خاوەنى گۆڤارێك بە ناوى (وارڤین) كە مینحەى مانگانەى 42 ملیۆن دینارە و لەوێ نەماوە، تا ئێستا ئه‌میش بە ناویەوە موچەكەى دەخورێت.
4-
چەند كوردێكى کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیان لە ناو ئەو دەزگایە كۆكردوەتەوە و پێدەچێت بۆ سیخوڕیكردن لەوێیان دانابن، لەبەرامبەردا موچەیەكى باشیان بۆ بڕیونەتەوە، وەك لە كڵێشەكەدا هاتووە.
تێبینى: ستافە رەسمیەكەى رووداو هەموو ئەندامى دەزگاى پاراستنن، تەنانەت شێوازى ئیشكردنیشیان هەر لە دەزگایەكى ئەمنى دەچێت، ئەم ژوور بۆى نییە بچێتە ژوورەكەى تر، تەنانەت ئەو كەسەى كە مێزەكەى بۆ دیارى كراوە کاری تێدا بکات، بۆى نییە بچێتە سەر مێزێكى تر، ده‌نا تووشى لێپرسینەوە دەبێتەوە.
گومان دەكرێت کاتی خۆی نورەدین وەیسى لە چوونى بۆ كەنەدا، که لە رێى سوریاوە و un ەوە بوو، دەزگاى پاراستن ناردبێتیان بۆ ئیشى خۆیان، چونكە ئەو لە ئەنجومەنى وەزیران و ئیعلامى نێچیرەڤان بوو دەیتوانى بە ئاسانى سەفەرى وڵاتان بكات، ئەمەش شتێكى ترە لەوانەیە بۆ مەبەستێك بەو شێوە نێردرابێت.، ئه‌وه‌ی من بیستوومه و دڵنیانیم، ده‌ڵین ئه‌وه بووه که زانیاریی له‌سه‌ر چه‌ند که‌سایه‌تیی و نووسه‌ری کوردی ئه‌و وڵاته کۆبکاته‌وه، تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت، کاتێکیش له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست