د. به‌رهه‌م ساڵح سێیه‌م ملیاردنێری کوردستانه و تاوانباریشه به فه‌رامۆشکردن و جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140
Saturday, 18/07/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌م هه‌واڵه‌ی به کوردستانپۆست ڕاگه‌یاند:
د. به‌رهه‌م ساڵح که له سه‌رده‌می جه‌عفه‌رییدا پۆستی وه‌زیری پلانی عێراقی هه‌بوو، له‌هه‌مان کاتدا به‌رپرسی لیژنه‌ی ئابووری هه‌موو عێراقیش بوو، ئه‌م به‌رپرسیارێتییه وای لێکرد که ده‌ستی واڵابێت، له ژێره‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌کاندا ببه‌ستێت، به شێوه‌یه‌ک له سه‌رده‌مێکدا تاکه که‌س بوو، که له ڕێگای کۆنه به‌عسییه‌کانه‌وه، که‌وته بازرگانیکردن و مه‌سه‌له‌ی کورد و کێشه‌ی که‌رکوکی له بیر چوویه‌وه، به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییکردنیشی به به‌عسییه‌کانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ئه‌وان ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌کی ته‌واویان له‌و بازاڕه‌دا هه‌بوو.
سه‌رچاوه‌که وای باس له‌وه‌کرد، که به‌هێزبوونی باڵی به‌عسییه‌کان له ناو عێراقدا له ڕووی داراییه‌وه، ده‌ستی د. به‌رهه‌می تێدابوو، چونکه هه‌ردوو لا که‌ڵکیان له‌و بازرگانییکردنه وه‌رده‌گرت، ئه‌میش به ناردنی نه‌وتی ڕه‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو، که د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌بوو زیاتر مشوری جێبه‌جێکردن و بردنه‌پێشه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ماده‌ی 140 بوایه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیی و بازرگانییه‌کانی خۆی، هیچ کات له سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه قسه‌یه‌کی نه‌کردووه، ده‌توانرێ بگوترێ د. به‌رهه‌م یه‌کێکه له‌و تاوانبارانه‌ی که له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی تردا و له هه‌ستیارترین کاتدا، که‌رکوکیان فرۆشت، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام بوو، تا ماده‌ی 140 به‌تاڵ و کاڵ بوویه‌وه. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می مالکیشدا هه‌ر هه‌مان ڕۆڵی هه‌بوو وه‌ک سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئابووری.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی به کوردستانپۆست ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ د. به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نی دوو ملیارد دۆلار و 300 ملیۆن دۆلاره و به سێهه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردستان ده‌ژمێردرێت، یه‌که‌م ده‌وڵه‌مه‌ند، مه‌سعود بارزانی و نێچیره‌ڤان بارزانییه، ئه‌مڕۆ خاوه‌نی زیاد له 6 ملیارد دۆلارن، دووه‌میش جه‌لال تاڵه‌بانیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی که خاوه‌نی 4 ملیارد دۆلارن، سێهه‌میان د. به‌رهه‌م ساڵحه.
شایانی باسه (سه‌رباخ)ی ژنی د. به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نی چه‌ند کۆمپانیایه‌که له ئۆردن، ئیمارات و که‌نداو (خه‌لیج)، هاوکات براکانی به‌رهه‌م و زاواکانیشی به ده‌یان گرێبه‌ستیی بازرگانییان له‌و وڵاتانه و چه‌ند شوێنێکی دیکه هه‌یه
سه‌رنج: له‌به‌ر په‌له‌کردن له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه داوای لێبوردن ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانیمان کردبێت، تکایه چاوه‌ڕیی دوو هه‌واڵی گرنگی دیکه‌ش بکه‌ن، که ئیستا خه‌ریکی نووسینه‌وه‌یین.
بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندییداری به د. به‌رهه‌م:
دکتۆر به‌رهه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێکی کارا بێت ده‌بێت نهێنیه شاراوه‌کان ژیانی تایبه‌تی خۆی ئاشکرا بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست