ئێران ئەو وڵاتەى ئایندەى عێراقى لە چنگە
Friday, 20/03/2009, 12:00
1704 بینراوە
بەوتەى یەكێك لە سەركردەكانى ئێران دەسپێدەكەم كاتێك لەدیدارێكى لە گەڵاڕۆژنامەى (جمهورى ئیسلامى) لە10مارسى ساڵى 1984 بەدەسەڵاتدارانى توركیا ئەڵێت كەدووكێشەى زۆرگرنگ هەیە لە ناوچەكە,
یەكەم كێشەى بەعسیزمى عێراق و كێشەى ئەفغانە . گەر ئەم دووكێشەیە چارەسەربكرێت ئێمەو ئێوەو وڵاتانانى ناوچەكە ئەتوانین هاوكارى باشى یەكتر بكەین لە چارەسەركردنى كێشەو تەنگژەكانى كەڕوو بەڕومان ئەبنەوە ,وەبونى دەوڵەتێكى ئیسلامى لەعێراقیش بەتەواوەتى مەترسى شوعیەت لەناوچەكە كەم دەكاتەوە.
ئەو دەسەڵاتادارەى ئێران ئەوكاتە ئەو كاتە بیریان لەوەكردۆتەوە بونى دەوڵەتێكى ئیسلامى لە عێراق بەتەواوەتى ئەتوانن كلیلى ئەودەوڵەتە بخەنە ژێر دەستى خۆیانەوە لەوڕێیەوە ئەتوانن كۆنترۆڵى بارودۆخى عێراق بكەن , بێگومان وتەى ئەوكاربەدەستەى ئێران لەو كاتە وەك خەونێك وابوو لەبەر ئەوەى دەوڵەتێكى بە هێزى بەعسیزم هەبوو ئەودەوڵەتەش لەلوتكەى بەهێزیو دەسەڵاتدابوو. وەسەردەمى جەنگى عێراق ئَێران بوو وادیارە ئێران هەرلەكۆنوو لەوكاتەش بیریان لەدروسكردنى دەوڵەتێكى ئیسلامى لەعێراق كردۆتەوە.
بونى دەوڵەتێكى ئیسلامى لە عێراق لەبەرژەوەندى ئێران دەبێ و ئێران زۆربەئاسانى دەتوانێت دەستێوەردان, لەكاروبارى عێراق بكات و كۆنترۆڵى بارودۆخى عێراق بكات و هەژمونى ئێران زاڵ دەبێت بەسەرسیستەمى سیاسى عێراق دەكەوێتە ژێركارى گەرى سیتەمى (جموهوریەتى ئیسلامى)یەوە , ئێران زۆربە ئاسانى ئەتواتێت كار لە سەر پێك هاتەكانى عێراق بكاو بكەونە ژێركارى گەرى ئەوەوە,
ئێران هەرلەكۆنەوە كارى بۆ ئەوخەونەى كردوە كەڕۆژێك كلیلى سیاسى عێراق بكەوێتەدەست ئەو خەونەكەشى كەم تازۆر هاتۆتەدى . دەوڵەتى ئێران پشتیوانیەكى بەهێز لە شیعەى عێراق ئەكەن دژى ئەو كەمیەتە سونى مەزهەبى یەى كەبەدرێژاى دروست بونى دەوڵەتى عێراق دەسەڵات لەدەست ئەواندا بوە,بۆیە پێ ناچێت جارێكى تر بەخت یاوەرى عەرەبە سونى مەزهەبەكان بێتەوە,سەبارەت بەكوردیش ئێران گرنگى كوردى لە بەر چاو گرتوەو بەردەوام پەیوەندى لەگەڵ هێزە كوردیەكان هەبوە هەمیشە كوردیشى وەك كارتێكى فشار دژى ڕژێمەیەك لەدوایەكانى عێراق بەكار هێناوە لەو كارەشیا سەركەوتو بوە كاتێك ساڵى 1975 دەوڵەتى سەدام ملكەچى داواى دەوڵەتى ئێران بوو سەبارەت بەكێشەى شەتول عەرەب لەبەرامبەردا ئێران ڕێ لە چالاكى شۆڕشى كوردى بگرێت كوردیش هەمیشە بۆتە قوربانى سیاسەتەكانى كەپشت بەدوژمنى خۆى بەستوە.
ئێستاش ئێران پەیوەندیەكى بەهێزى لەئاستى سەرۆكایەتى لەگەڵ حكومەتى كوردى هەیە پەیوەندیەكان لە ئاستى باڵادان تەنانەت وەزیرى دەرەوەى ئێران سەردانى كوردستان دەكاو سەرۆكى كوردستانیش سەردانى ئێرانى كرد لە ئاستى سەرۆك كۆمارى ئێران پێشوازى لێكراو جەختیان لە پتەوكردنى پەیوەندیەكانى هەردووڵاتكردوە لە ئاستى بازرگانی و ئاستى دبلۆماتى .
بەدی هاتنى خەونى ئێران:| ئێرن وەك دەوڵەتێكى بەهێزى ناوچەكە خاوەن پێگەى ستراتیجی بەهێزە هەرلەبەرئەوەشە ئەم دەوڵەتە لە ڕابردودا بۆتە لانكەى نەیارەكانى ڕژێمى بە عسیزمى عێراق . دائیم ئێران دەرگاى بەڕوى ئەونەیارە شیعیانەدا كرابوەوە كەدژى ڕژێمى بەعسیزمى عێراق كاریان دەكرد زۆربەى ئەوهێزە عێراقیانە بەتایبەتى هێزە شیعیەكان لە ئێران داڵدەدرابونو پشگیرى مادى دەكران و ڕێوشوێنیان بۆ دابین كرابوو .
جگەلەوە كۆمارى ئیسلامى بەردەوام یارمەتى هێزەكوردیەكانى داوە بە تایبەتى یەكێتی و پارتى .
ئێران زۆربە چالامى لە ساحەى سیاسى كوردسانى عێراقدا بونى هەبوەو زۆركات بۆڕاسكردنەوەى معادەلەى هێزەكوردیەكان دەستێوەردانى كردوە بەشدارى شەڕى براكوژى كورد بەكوردى كردوە ڕۆڵى بینیوە لە خۆشكردنى ئەو ئاگرەدا.
ئێران سیاسەتێكى ژیرانەى بەرامبەر بە هەموو هێزە عێراقیەكان جێبەجێكردوو زۆر دوربین بوو لەو سیاسەتەی و بەرەكەشى لێخوارد هەموو ئەو هێزانەى ڕوبەڕوى بەرپرسیارێتى مێژوی و پەیمانى دۆستایەتى ڕابردوو بەوە فابونى ئێساكرد.
لەدواى ڕوخانى سەدام لە 2003 هاتنى ئەمریكاو هاوپەیمانان بۆ ناوچەكە مەترسى هەڵگیرساندنى جەنگێكى تازە هاتە گۆڕێ لە نێوان ئێران و ئەمریكا بەتایبەتى لەدواى بەرەو پێشچونى بەرنامە ئەتۆمیەمەى ئێران كەكۆمەڵگاى نێو دەوڵەتى نیگەران كرد .
بەڕایى هەندێ چاودێرى سیاسى دواى ڕوخانى سەدام یەكسەر نۆرەى ڕوخانى ڕژێمى ئیسلامى ئێران یەت چونكە ئەمریكا ئێرانى بەوەتۆمەتبار ئەكرد كەیارمەتى گروپە تیرۆرستیەكان ئەدا بۆ ئەوەى دژى بەرژەوەندى ئەمریكا كاربكەن لە جیهانداو ئێرانیش ئەو تۆمەتانەى ڕەت ئەكردەوە.
ڕوخانى سەدام سەرەتاى هەڵهاتنى ئەو خۆرەبوو كەئێران دەمێك بوو چاوەڕوانى بوو تا ئەزمونى عێراق بخاتە ژێر ڕكێفى خۆیەوە بەجۆرێك ئێرانێكى تر لە ناوچەكەدا دوو بارە بكاتەوە ئەو عێراقەى لە ڕابردوودا جەنگى لە دژ هەڵگیرسان ئێستا ئەو عێراقە بەدڵى تاران ئەبێ بڕیاربدات,
ئێران لەدواى 2003 زۆربەخێراى توانى هێَزى خۆى دەرخات لە گۆرەپانى پڕ ململانێى عێراقێكى تازە دروسكراو .ئەویش لەڕێى ئەو هێزە شیعیانەى ناوەڕاست و باشورى عێراق كەسەردەمانێك لە ئێران پەروەردەكرابون ئەوانیش بەدڵسۆزیەزی و گوێرایەڵى لە بەرژەوەندى ئێران كاریان دەكردوو پاداشتى ئەو ڕۆژانەیان ئەدایەوە كەئەو وڵاتە ببوە وڵاتى دووەمیان.ئێران زۆر بەزیرەكى توانى زۆربەى هێزەسیاسیەكانى
عێراق لە بەرژەوەندى خۆى بەكار بهێنێت سەرەتا هێزى خۆى دەرخست ئەویش لە ڕێى ئەو پشێویەى گروپى سەدر لە عێراق نایەوە بەردەوام یارمەتى ئەو گروپانەى ئەدا كە خۆیان بە بەرگریكاردژى داگیر كەر لە قەڵەمداو دژى بەرژەوەندیەكانى ئەمریكا كاریان دەكرد .
ئێران لە مەرامەكەى سەر كەوتوبوو بەوەى بەوەش بۆ ئەمریكاى نەیارى سەر سەختى خۆى دەرخست بەبێ من ناتوانى عێراقێكى ئارام سەر بەخۆ دروست بێ,
ئەمریكاى ناچاركرد كەلەسەریەك مێز لەگەڵدوژمنێكى سەرسەختى خۆى كۆبێتەوە ڕاوێژبكات لەسەرپرسى چاك بونى بارودرۆخى ئەمنى عێراق , ئێران بۆ ئەمریكاى دەرخست كەزۆر بە سانەى ئەتوانێت مەراموكانى خۆى بێنێتەدى لەڕێى ئەوهێزە شیعیانى ئەم ڕۆ حكومڕانى عێراق دەكەن لایەنى عێراقیەكانیش ئێرانیان بەمەرجەعیەتى خۆیان دادەناو بەردەوام لە ڕاوێژدابون لە گەڵ تاران تەنانەت لەكاتى ڕێكەوتنامەئەمنیەكەى ئەمریكاو عێراق لەساڵى 2008یەكەیەكەى خاڵەكان لە تاران باسكرابون و شرۆڤەى بۆكرابوو لایەنەكانى عێراقیش وەك سەرۆك وەزیرانى عێراق و سەرۆكى هەرێم بە جیا سەردانى تارانیانكرد بۆ ئەوەى ئەو وڵاتە دڵنیا بكەنەوە لەسەر یەكەیەكەى خاڵەكانى ڕێكەوتنامەكە ئەوخاڵەى بەدڵى ئەوان نیە لایبەنو خاڵێكدانێن لەبەرژەوەندى ئەوانبێ مسۆدەكەى لە تاران قسەى لەسەركراو پاشان عێراق ڕێكەوتنامەكەى لە گەڵ ئەمریكا ئیمزاكرد.
لەدواى ئەم قۆناغە ئێران وەك كارەكتەرى سەرەكى بەردەوام بوو بۆچەسپاندنى هەژمونى خۆى لە عێراق ئەم جارە لەڕێى بازرگانیو شتومەكەوە تەواوى بازارەكان و ماڵەكانى عێراقى داگیركرد كەلوپەلى ئێرانى لە هەمووماڵێكى عێراق بەدیى دەكرابەجۆرێك سونەى عێراق هەڵوێستیان هەبوو نیگەران بون لە ڕۆڵگێڕانەى ئێران لە عێراق هەندێك لە وتارخوێنەكانى مزگەوتە سونیەكان بایكۆتى شتومەكى ئێرانیان لە خەڵك كرد.
سەركردەكانى كۆمارى ئیسلامى لەسەرەتاى دروست بونى دەوڵەتى تازەى عێراق بەردەوام سەردانى عێراقیان كردووەو لوتكەى ئەوسەردانەش بەسەرۆكایەتى ئەحمەدى نەژاد سەرۆك كۆمارى ئێران دەستى پێكرد ئەو سەردانەى سەرۆكى ئێران لە كاتێكدابوو كەبارودۆخى عێراق وەك ئێستا جێگیرنە بوو .
ئێرانیەكان پەیامى هاوكارى یارمەتیان بۆ حكومەتى برا شیعیەكان دووبارەكردەوە كەخەونى چەند ساڵەى ئەوان بوو ڕۆژێك بێو دەسەڵاتى عێراق بێتەدەست زۆرینە شیعەكەى عێراق .
لەم سەردانەى دوایى وەزیرى دەرەوەى ئێران ئێران جارێكى تر دوپاتى كردەوە كە چیتر پێویست ناكات گفتوگۆى سێقۆڵى لەگەڵ ئەمریكیەكان بەردەوام بێت سەبارەت بە پرسە ئەمنیەكانى عێراق بۆیە خۆمان ڕاستەخۆ لەگەڵ برا عێراقیەكانمان گفتوو گۆ ئەكەین بەم هەنگاوەى ئێران ئەیەوێ ڕۆڵى ئەمریكا لە عێراق كەم كاتەوەو لە بەرامبەردا خۆى وەك كارەكتەرى سەرەكى لە عێراق خۆى نیشان بدات.