کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ردانی په‌نابه‌رانی مانگرتووی دانمارکمان کرد

Saturday, 06/06/2009, 12:00


بۆ پشتیوانی له و په‌نابه‌رانه‌ی که‌ماوه‌یه‌که‌ له‌ یه‌کێک له‌ که‌نیسه‌کانی دانیمارکا له‌ کۆپنهاگن مانیان گرتووه‌ له‌ ترسی به‌زۆره‌ملێ ناردنه‌وه‌یان، وه‌فدی ناو براو سه‌ردانی ئه‌و که‌نیسه‌یان کرد و له‌ نزیکه‌وه‌ گوێ بیستی ئازار و خه‌میی کێشه‌کانیان بوون.
سه‌ره‌تا ده‌شتی جه‌مال ووته‌یه‌کی پێش که‌ش کرد که‌ باسی له‌و هه‌وڵانه‌ی‌ ده‌کرد که‌ له‌ماوه‌ی ڕابوردودا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا و وڵاتانی تردا بۆ داکۆکی له‌ خواسته‌کانی په‌نابه‌ران به‌ڕییان خستووه‌، هاوکات تیشکی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی نه‌گه‌تیڤی حکومه‌تی عێراقی و حکومه‌تی هه‌رێم له‌هاوکاری و ئاسانکاری له‌پێناو پرۆسه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا. به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بوان دا که‌ له‌هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ڕاگرتنی به‌ زۆر ناردنه‌وه‌یان.
پاشان نوێنه‌رانی کوردو ساید/ چاک پشتیوانی خۆیان بۆ داوا ڕه‌وا‌کانی په‌نابه‌ران دووپاتکرده‌وه‌ .
په‌نابه‌ره‌ مانگرتوه‌کانیش قسه‌ی خۆیان بۆ ئاماده‌بوان کرد، ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ ئیستا ئه‌و که‌نیسه‌یه‌ به‌ده‌یان ژن و منداڵی گرتۆته‌ خۆی،‌ جگه‌ له‌هه‌ندێک نه‌خۆش که‌ هه‌رئێستا پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه‌..
زوربه‌ی قسه‌و باسی په‌نابه‌ره‌کان وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی دانمارکی، گله‌یی و ناڕه‌زایی زۆریان له‌ حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو ، به‌تایبه‌ت پێش ماوه‌یه‌ک ئه‌وه‌ ئاشکرا بوو .
به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی نهێنی نێوان حکومه‌تی عێراق و دانمارک.
هه‌ردوو لایان له‌ 14 ی 6 دا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یه‌ که‌ چاره‌نوسی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ دیاری بکرێت.
هه‌مان ڕۆژ پۆلێک له‌ شاعیرو هونه‌رمه‌ندی دانمارکی ئێواره‌ کۆڕێکیان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ساز کردبوو.
له‌کاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌مان له‌ ده‌رگای که‌نیسه‌که‌ دوو ژنی دانماریکیمان بینی که‌ هاتبوون پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگای که‌نیسه‌که‌ بوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌ پۆلیس بکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە