کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان ڕاپەڕن
Friday, 19/09/2014, 12:00
1715 بینراوە
لەئێستادا کۆبانی مەترسی لەسەرە،بۆیە پێویستە کوردان هێزی خۆیان تاقی بکەنەوە و دەستی یەک بگرن،پێویستە دەوڵەتی فاشیستی تورک ئاگاداربکرێتەوە،کۆبانی بەتەنیا ناڕوخێت دەبێ ئەنقەرەش گڕبدەن .دەوڵەتی فاشیستی تورک کە هاوکاری چەتەکانی داعش دەکات پێویستە بەئاگابێتەوە و هاوکاری داعش نەکات لەگەمارۆدانی کۆبانی.ئەگەر کورد هێزێکی هەبێت دەبێ ئەمڕۆ تاقی بکاتەوە،هەرشتێک لەدەست پەکەکە دێت پێویستە ئەنجامبدرێت دژی دەوڵەتی تورک پێویستە تورکیا بشێوێندرێت ئەگەر تورکیا هاوکاری داعش بکات،کاتێ ئۆجەلان گیرا پەکەکە هەڕەشەی لەتوکیا کرد ،ئێستا کاتی ئەم هەڕەشەیەیە .کوردانی هەرچوارپارچە هەڵوێست وەرگرن لەباشورو باکور دەبێ ڕێکخراوەکان فشار بخەنەسەر حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاری کۆبانی ئەوچەکانەی دراون بەهەرێم بۆلێدانی داعش دەبێ شەڕی داعشیان پێ بکرێت لەهەرکوێ بێت،پێویستە کوردان ئیسلامی سیاسی نەفرەت بکەن چونکە بێدەنگن بەرامبەر ئەو زوڵمەی داعش دەیکات دژی گەلی کورد.
٢٥ ملیۆن کورد لەتورکیا بڕژێنەسەر شەقام لەئێران لەباشور کوردانی جیهان نەفرەتی ئیسلامی سیاسی بکەن نەفرەتی فاشیستەکان بکەن ،چەک هەڵگرن بڕۆن کۆبانی ببارێزن.
پێویستە حزبە کوردستانیەکان شەڕ ڕابگەیەنن دژی تورکیاو ئێران و سوریا،جیهانێک کورد نەتوانێ تێدا ئازاد بێت باتاریک بێت.
شەڕی کردنی کوردان رەوایە شەڕی بەرگرییە،گەر کوردانی هەرچوار پارچەی وڵات یەک بگرن،جهیان لە فارس و تورک و عەرەب تاریک دەکەن.یەکگرتن ئەتۆمی کوردانە،پێویستە کوردان چەکی یەک گرتوویی تاقیبکەنەوە دوژمن ناچاربکەن واز لەدژایەتی کورد بهێنێت.پێویستە ئەزمونی ڤاتیکان و یابان تاقیبکەینەوە.
ژیان لەتوک و فارس تاریک بکەن،ئەگەر مەترسیسەر کۆبانی بەردەوام بێت.پێویستە وڵاتانی عەرەبی و تورکیاو هاوکاری داعش نەکەن