کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەتەڵەكەى ئەمریكا و داعش...

Sunday, 19/10/2014, 12:00






ئەمریكا واناسراوە هەمیشە پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانى دەكات، ئەوەى لەئێراق و سوریا و ناوچەكە دەگوزەرێ ئەوەی ئەمریكا بۆ دیتنەوەى بازاڕێك بۆ یەكلاییكردنەوەى چەك و تەقەمەنیەكان و دەستگرتن بەسەر خێروبێری ئەو شوێنانەى پاروویەكى چەورن بۆ بەرزكردنەوەى ئاستى دارایی و ئابووری وڵاتەكەی، لەوەشدا پەنا بۆ دروستكردنى سیناریۆی جۆراوجۆر دەبات.

ئەو شەڕەى لە كۆبانێ ڕوویداو تا ئێستا بەردەوامى هەیە، سەرەڕای بەرگری توندی شەرڤانان، كەچی ئەمریكا بە لێدانێكى كاتى و نەبوونى كاریگەریەكى تەواو لەڕێی میدیاكانەوە نیشانى خەڵك و هەموو دونیای دەدات كە ئەوە ئەوانن دەتوانن بەر بەهێرشەكانى داعش دابگرن و نەهیڵن لەپێشڕەویەكانیان بەردەوامبن لەكاتێكدا ئەوە ئیرادەى پۆڵاینى شەرڤانانە شاڵاوەكانی داعش تێكدەشكێنن لەكاتێكدا پرسیارگەلێ لای هاونیشتمانیان دروست بووە ئاخۆ خێرە ئەو هەموو ڕۆكێت و بۆردومانە چڕەى ئەمریكا و هاوپەیمانان پێشگیری لەو هێرشانەى داعش ناكەن ئەگەر بەجدی بۆردومان بكرێ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو دیمەنى بۆردومانە ڕەش و سپیەى لە كەناڵەكان بڵاو دەكرێنەوە باس لەوە دەكەن ئەو بۆرومانانە هی ئێستا نەبێت و بەدووری نازانن ئەو بۆردومانكردنانە زیاتر تەقینەوەى دەنگی بێت تا وا نیشانى پێشمەرگە و سوپا و مەعارەزە بدەن كە ئەوە ئەوانن داعش تێكدەشكێنن وەئەگینە خێرە ئەو هەموو بۆردومانە پەكی داعشی نەخست و زۆر بێباكانە بەو چەكە قورسانەى هەیانە لێرە بۆ ئەوێ و لەم شوێن بۆ ئەو شوێن و بەهێزێكى چەكداری زۆرەوە دێن و دەچن، خۆ هەموو لایەك ئاگاداری تەقەنیات و زانیاری هەواڵگری ئەمریكاین چۆن لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە پەیبردنى خۆیان ئەنجام دەدەن و ئەوەى مەبەستیان بێت ئەنجامى دەدەن.

مەتەلەكە لێرەدا ئەوەیە:

1-ئەمریكا بۆ خۆی نایەوێ داعش لەناو ببات وەئەگینە چۆن سەقفی زەمەنی بۆ ئەو شەڕە دادەنێ و دەڵێت: سێ ساڵ دەخایەنێت.

2-ئەگەر نیەتى تەواو لەقڕكردن و قەلاچۆكردنى داعش هەبێت، چۆن لەڕێی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانەوە ناتوانن پەی بەو تۆپ و تانك و زریپۆشە گەورانەببن وا بەئاسانى داعش لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكى دیكەى دەگوازێتەوە و لەكاتى بەدیكردنى لایەنى پێشمەرگە و سوپای لێ ئاگادار ناكاتەوە تاوەكو پێش ئەوەى ئەوان دەست بوەشێنن ئەمان گورزى كەمەشكێنیان لێ بدەن.

لەوەشدا بۆ شكراكردنى ئەو مەتەڵە دەگەینە چەند ئەنجامێك:

یەكەم: ئەمریكا بەو كارەى دەیەوێ سوود لەو بارودۆخە وەربگرێت و خێروبێری نەوت بۆخۆی ببات وەكو چۆن لەڕێی ساغكردنەوەى بازاڕ بۆ چەكەكانى، هەموو پەیبردنەكانى بۆردومانەكان بۆ هەر ڕۆژێك 750دەفتەر دۆلار لەسەر حیسابی حكومەت و قووتى هاونیشتیمانیان حیساب دەكات و باجەكەشی هەر هاوڵاتیان خۆیانن.

دووەم: بەهۆی نا جدییەتى ئەمریكا لەو بەرەنگاریانەدا و دەرفەتدان بەداعش تا بەئارەزووى خۆیان بسووڕێنەوە و كوێیان بوێ پەلاماری بدەن، ئەوەش پەیامێكە بە بەغدای نیشان دەدات ئەگەر ئێمە نەبین ئێوە هیچ نین، وەرە داوامان لێبكەن بێینەوە ئێراق، لەوەشدا توانیویانە لەو ئامانجانە نزیك ببنەوە.

سێ یەم: ڕووخانى ڕژێمی سوریا و دەستەمۆكردنى ئۆپۆزسیۆنێك كە لەوە فەرمان وەربگرێ و بۆ داهاتوو بەگژ ئێرانیانەوەبنێ و هەموو ئەو ئامانجانەى بێنێتەدی كە نەیتوانى لەڕوانگەى معارەزە و جوڵاندنى شەقامەوە لەناوخۆدا ئەو ڕژێمە بگۆڕێت.

چوارەم:باڵادەست بوون بەسەر ئەو ناوچەیە كە بۆ ئەمریكا پێگەیەكى گرنگی هەیە و لەدەستگرتن بەسەریدا دەتوانن ململانێی هەموو ئەو نەیارانە بكات كە دەیانەوێ ڕوو بەڕووى بوەستنەوە لەوانەش توركیا و هەموو ئەو وڵاتانەى هاوپەیمانن لەگەڵ ڕوسیادا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە