کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگەحەمە قارەمان بەنەفەسێكی حزبیانە و عەقڵیەتێكی سیخوڕانە بەدەنگەوە نەدەهات

Tuesday, 12/06/2012, 12:00


لەوەڵامدانەوەی ئەو بابەتەم كەلەكوردستان پۆستی ئازیزدا بەناوی (بۆ قادر نادر و ئەوانی دیكە پێویستە بكوژەكەی حاجی لەق لەقەكەی هەولێر دادگایی بكرێت) بڵاوكرایەوە برایەكی بەڕێز بەناوی حەمەقارەمان چەندین تاوان و تۆمەتی نابەجێی خستۆتە پاڵم و زۆر نامەنتیقیانە و تەسك بینانە هێرشی ناڕەوای كردۆتەسەرم .
برای ڕەخنەگر دەڵێت (پێشوار هەستاوە بووە بەمێژوو نووس و پشكێنەر و داواكاری گشتی و دادوەر و جێبەجێكەری سزاكە .ئەمە خۆی لەخۆیدا تاوانە) هەركەسێك بابەتەكەی منی خوێندبێتەوە هیچ كامێك لەو شتانە بەدی ناكات لەگەڵ ڕێزم بۆ كاكە حەمە وادیارە بەچاویلكەی ڕەشەوە سەیری بابەتەكەی منی كردووە .
لەلایەكی دیكەوە دەڵێت (بەبێ‌ ئەوەی گوێ‌ بداتە هیچ بەهایەكی ڕەوشتی ڕۆژنامەنووسی یان دادگایی نەتەوەیی ...هتد) نازانم بۆچی ؟! ئەو برادەرە واسەری لەخۆی شێواندووە شتەكانی تێكەڵی یەكتركردووە , منی كردۆتە ڕۆژنامەنووس و باسی داداگایی نەتەوەیی دەكات . دەبێت مەبەستی لەم دووشتە چی بێت ؟! لێرەدا نامەوێ‌ هەموو دەستەواژە بێسەروبەر و دوور لەڕاستیەكانی بنووسم تەنیا تێبینیەكانم دەخەمە ڕوو .
برای ئازیزم من سەر بەهیچ لایەنێك نیم و ئەو حوكمەی تۆش خۆی لەخۆیدا تاوانێكە دوورە لەڕەوشت و ئەدەبی نووسین كەسیش هانی نەداوم بۆ نووسینی ئەو بابەتە تەنیا ڕوون كردنەوەی ڕاستیەكان نەبێت , من هەر لەسەرەتای بابەتەكەم ڕێز و حورمەتی خۆم بۆ شاری كەركوكی خۆشەویست دەربڕیووە و بەهیچ شێوەیەك وەك تۆ باسی دەكەیت و لێی گەیشتووی خەڵكی ئەم شارە خۆشەویستەم تاوانبار نەكردووە , من هەر بۆ ئەوەش ناونیشانی بابەتەكەم بە (بۆ قادر نادر و ئەوانی دیكە) نووسیووە هەر بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو بەڕێزانەیە كەئەوساكە لەنێو خەڵكی شاری هەولێر ئەو دەنگۆیە هەبوو كەوا ئاوارەیەكی شاری كەركووك و چەكداری یەكێتی ئەو تاوانەی ئەنجام داوە . تاكە كەسێك نوێنەری شارێك ناكات برای بەڕێز لەشەڕی كورد كوژی ئەو سای جەلالی و مەلالیەكاندا هەمیشە ئاوارەكان بۆ كاری خراپ و تێكدەرانە بەكار هێنراون كەئەمەش پەروەردە و ڕەوشتی ئەم دوو حزبە فاشیستەن . بۆنموونە ئاوارە جەلالیەكانی هەولێر لەشاری سلێمانی و كۆیە و ڕانیە و قەڵادزێ‌ ڕەفتاریان چۆن بوو ؟ خەڵكی ئەم شوێنانەی كەباسكران تاچەند لەدەستیان داد و بێدادیان بوو ؟ ئایا ئەوانە تەمسیلی شاری هەولێریان دەكرد . بێگومان خەڵكی بەشەرەفی ئەو دەڤەرانەش باش دەزانن ئەوانە تەنیا چەتە وڕێگری حزبەكەیانن . یان ئەو ئاوارە مەلاییانەی سلێمانی دوای سی و یەكی ئابی نەگریس هاتبوونە شاری هەولێر و دەورووبەری كەبەزۆر ماڵ و خانووی خەڵكیان داگیردەكرد و بەئاشكرا تەعەدایان لەخەڵك دەكرد و كەسێك سەری خوراندبووایە یەكسەر دەیانگوت تۆ جەلالی و دەیاندایە بەر شەق و پێلەقە . ئایا ئەوانە نوێنەری شاری سلێمانین ؟ نەخێر بەڵكو خەڵكی ئەم شارە خۆشەویستەش لەم كەسە نەفس نزم و بەدڕەوشتانە بێبەرین ,بەڵكو ئەوانە چەتە و ڕێگرەكانی قوتابخانە خوێناویەكەی بارزانین كەحزبەكەی جەنابت ئەوڕۆ هاوبەشی دزی و تاوانە لەگەڵیاندا سەروەت و سامانی گەلەكەمان تەخشان وپەخشان دەكەن .
كاكە حەمە دەزانم مەبەستی تۆ داكۆكی كردن نەبوو لەكەركوك تەنیا تۆ بەمە تێكچووی كەوا چۆن جەلالی و مەلالیەكانم لەیەك تەرازوو داناوە .
كاك حەمە هاتووە بەپێنج خاڵ وەڵامی من بداتەوە كەلەهەر خاڵێكدا خۆی ئاگاداری ئەوەنەبووە كەوا كەوتۆتە چ ناكۆكییەك و خۆی بەێچەوانەی خۆی دەدوێت . برای بەڕێز من خەڵكی شاری هەولێرم و شانازیشی پێوەدەكەم ئەو مەسەلەیەش هیچ پەیوەندی بەژینگەوە نیە . تەنیا سەرگوزەشتە و یادگارییەكانی خەڵكی ئەم شارەیە لەگەڵ ئەو باڵدارە غەریبەدا . هەر لەخاڵی یەكەمدا تۆ كوشتنی حاجی لەق لەقەكە بە ڕەوا دەزانیت و باسی سزاكەی دەكەی بەچەند بڕە پارەیەك . لێرەدا ئاگاداری عەقڵی ناوەوەت نیت كەوا چۆن وەكو ئاغاكانت خەڵكی بێتوان دەكوژن و دەتانەوێت بەپارەی دزراوی خەڵكیش مەسەلەكە كۆتایی پێبێنن نموونەی ئەوانەش (شەهید سۆرانی مامە حەمە ودكتۆر عبدالستار و سەردەشت و عوسمان و هتد) جا ئەگەر تاوانباری یەكەم ئەو چەكدارە دڕندەیە بێت تاوانباری دووەم تۆیت , چونكە تۆ پاساو بۆ ئەو تاوانە دەهێنیتەوە .
لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەیە ئەو برادەرە تاكو ئیسَتا لەئیدیۆم و هونەری ئەدەبیات نەگەیشتووە بۆیە نووسینەكەشی زیاتر لەشێوەی ڕاپۆرتی سیخوڕی دەچێت . ئەو ڕەخنە لەوەدەگرێت گوایە چۆن دەبێت پەیكەر لەزێڕ دروست بكرێت , نازانێت ئەو دەستەواژە تەنیا وەكو ئیدیۆم بۆ ڕێزگرتنی ئەو باڵندە و ئەو پاڵپشتیكردنی پێشنیاز و كەمپینی ئەو دڵسۆزانەیە كەبەم كارە هەڵساون , هەروەها بەكارهێنانی وشەی زێڕ هیچ بێڕێزیەك نیە بەرامبەر خەڵكی هەولێر چونكە ئەو وشەیە زۆر وشەیەكی كوردی ڕەسەنە و چەندین وشەی دیكە كەلەهەولێردا بەكاردێت بەڕاستی مایەی خۆشحاڵییە و كەئەم شارە لەشارەكانی تر جیادەكاتەوە .
لەخاڵی سێیەمدا كاكە حەمە دوور لەهەموو ڕێزگرتنێك لەهەستی و نەستی خەڵكی شاری هەولێر هاتووە و دەڵێت (من نازانم لەچ كات و ساتێك چ ساڵێكدا كاك حاجی لەق لەق شەهید كرا) بەكارهێنانی دەستەواژەی كاك بۆ باڵندەیەك كەنامەردانە و بەعەقڵیەتێكی مودەبر لەلایەن هاوبیرە هۆڤیەكانت خەڵتانی خوێنكرا ئەوە هەرتەنیا سوكایەتی نیە بەخەڵكی شاری هەولێر , بەڵكو سوكایەتیە بەبیر و ئایدۆلۆژیا پڕوپوچەكانی خۆشتان , ئەمەخۆی لەخۆیدا دەچێتە ناو خانەی گەورەترین تاوانەوە لەلایەك سوكایەتی بەوشەكانی شاری هەولێر و پیرۆزییەكانی دەكەیت . لەلایەكی دیكەوە سوكایەتی بەباڵندەیەكی بەناهەق كوژراو دەكەیت كەخەڵكی شاری هەولێر جوانترین و شیرینترین یادگارییان لەگەڵیدا هەبووە .
لێرەدا نامەوێ‌ زیاتر لەسەر وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتەكە كاكە حەمە بدوێم , خۆم بەشتێكی یدكە خەریك بكەم باشترە چونكە لەو باوەڕەدا چەند دەستێكی ڕەش هاوبەشن لەنوسینی ئەو رَاپۆرتەیدا كەبۆنی خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەی بێتوانی لێدێت . بەڵام دەمەوێت بەخوێنەری ئازیز بڵێم بۆ ئەوەی زیاتر بزانن كەوا ئەم بەڕێزە كەزۆر بەناڕێزەوە وەڵامی نووسینەكەی منی داوەتەوە ئەوتۆمەتانەی خستۆتە پاڵ من گشتیان ناڕاستن بەتایبەتی كەوا بەلایەنگیری پارتیم لەقەڵەم دەدات و دژی یەكێتی داواتان لێدەكەم لەئەرشیفی كوردستان پۆستی ئازیزدا خۆتان بگەڕێن و ببنە شایەتحاڵ بزانن من زیاتر ڕەخنەی توندم لەپارتی گرتووە یان لەیەكێتی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە