بۆ / کۆنسولخانه‌کانی بیانی له هه‌رێمی کوردستان
Saturday, 06/07/2013, 12:00
1109 بینراوە
بۆ / رای گشتی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
سلاوتان لێ بێت
به‌رێزان ماوه‌یه‌که هه‌رێمی کوردستان له قه‌یرانێکی سیاسی و دیموکراسی داییه ، که سه‌به‌بکاری سه‌ره‌کی قه‌یرانه‌که‌ش پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانن ، که هه‌ردوو لایه‌ن له ده‌سه‌ڵاتدان ، وبه هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که قورهخیان کردوه یان له‌به‌ر ده‌ستیان داییه خۆیان فه‌رز کردوه به سه‌ر خه‌لکی هه‌رێمی کوردستان ، که زیاتر له نیوه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندانییه ، وبه هۆی ئه‌و قه‌یرانی دروست بووه ، سێ به‌شی خه‌لکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین که ده‌ستوور به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بخرێته رێفراندومهوه تاوه‌کو هه‌موار نه‌کرێته‌وه، که سیسته‌می حکومرانی له سه‌رۆکایه‌تی بگۆرێت بۆ په‌رله‌مانیی ،وهه‌روه‌ها هه‌موارکردنه‌وه‌ی چه‌ند خالێکی تری ده‌ستوور ، که ئه‌م هه‌موارکردنه‌وه‌یه خواستی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه ،جگه له پارتی ویه‌کێتی که ئاماده نین ده‌ستوور هه‌مواربکرێته‌وه ، چونکه ده‌سه‌ڵاته گهندهلییهکانیان که‌م ئه‌بێته‌وه، و له لایه‌کی تر له 30/6/2013 به پلانێکی دارێژراو پارتی ویه‌کێتی کوده‌تای به سه‌ر په‌رله‌مان و دیموکراسی و ئیراده‌ی خه‌لکی کوردستاندا کرد ،که به نایاسایی ماوه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ دووساڵ وماوه‌ی په‌رله‌مانی بۆ دوومانگ درێژکردوه ،که به هیچ یاسا و مافێک رێگا به په‌رله‌مان نادرێت بۆ خۆی ماوه‌ی خۆی و سه‌روکی هه‌رێم درێژ بکاته‌وه ، ئه‌مه پێشل کردنێکی ته‌واوی سه‌روه‌ری یاساییه، که ئێمه وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک قبول ناکه‌ین دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار یاری به ئیراده‌ی خه‌لکی کوردستان ودیموکراسی بکات و هه‌نگاوی زیاتر بنێت به‌ره‌وو دیکتاتۆرییه‌ت له هه‌رێمی کوردستان .
وداواش ده‌که‌ین له کونسولخانه‌کانی بیانی که له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن ، هه‌رێمی کوردستان جێبهێلن وبه‌ره‌و وهلاتهکانیان بگه‌رێنه‌وه ، چونکه چه‌ندین ساڵه به پێش چاوی ئه‌وانه‌وه پارتی ویه‌کێتی خه‌لک ده‌کۆژن ، سه‌روه‌ت سامانی خه‌لک تالان ده‌که‌ن ، نه‌وتی هه‌رێم به قاچاغ ئاودیو ده‌که‌ن بۆ وه‌لاتان ، یاسا‌و مافی مرۆڤ پێشل ده‌که‌ن ، حکومرانی دیکتاتۆرییه‌ت په‌یره‌و ده‌که‌ن ، به هه‌زاران دۆنم زه‌وی وزاری گشتییان داگیرکردوه ، زندانی نهێنییان هه‌یه و خه‌لک ئه‌شکه‌نجه ئه‌ده‌ن ، هێزی چه‌کداری نایاساییان هه‌یه ، جاسوسی بۆ وه‌لاتان ده‌که‌ن ، دژی ئازادی و میدیای ئازادن وچه‌ندین رۆژنامهنۆسیان تیرۆرکردوه ، وچه‌ندین ناعه‌داله‌تی تر ، ئه‌مانه‌ی که ئاماژه‌مان پێدان هه‌ر هه‌مووی به پێش چاوی ئێوه کراوه ، و پارتی ویه‌کێتی کردویه‌تی ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی کونسولخانه‌کانی بیانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی شه‌ریکی راسته‌قینه نه‌بن ، پارتی ویه‌کێتی چون جورعه‌ت ئه‌کات دیکتاتۆرییه‌ت به کار بێنێت ودیموکراسی بخاته ژێر گله‌وه ،و یاری به ئیراده‌ی خه‌لکی کوردستان بکات .
ئایا ئه‌رک وکاری ئێوه چییه له هه‌رێمی کوردستان ؟
ئایا به‌شێکی ئه‌رکی ئێوه ئه‌وه نییه که وه‌ک چاودێرێک بن له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و مانگانه بێت یا سالانه راپۆرتی خۆتان به‌رزکه‌نه‌وه بۆ وهلاتهکهتان ،له‌سه‌ر باردۆخی هه‌رێمی کوردستان و له‌سه‌ر دیموکراسی ومافی مرۆڤ وناعه‌داله‌تی و پێشل کردنی یاسا ، وئه‌و دیکتاتۆرییه‌تی که له هه‌رێمی کوردستان روو ئه‌دا ، چاوپۆشی لێ نه‌که‌ن ، به‌لام وه‌ک دیاره تا ئێستا وه‌لاته‌که‌ی خوتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان رووئه‌دا وه‌ک خۆی پێتان رانهگهیاندون.
بویه ئێمه وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی کوردستان دلنیاین که ئێوه‌ی کونسولخانه‌کانی بیانی له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ویه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان شه‌ریکی راسته‌قینه‌ن له داهات وسه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م هه‌رێمه به تایبه‌تی له نه‌وت ، وئه‌وه به رونی دیاره که له‌گه‌ڵ پارتی ویه‌کێتی چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی ترتان هه‌یه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه که هه‌موو شتێک له پارتی ویه‌کێتی قبول ده‌که‌ن و بێ ده‌نگی و بێ ههلوێستیتان له ئاست ئه‌و ههمووناعهدالهتییه هه‌لبژاردوه .
بویه دووباره‌ی ئه‌که‌ینه‌وه که به جدی داوا له کونسولخانه‌کانی بیانی ده‌که‌ین که‌له هه‌رێمی کوردستان برون و بگه‌رێنه‌وه وهلاتهکانتان ، چونکه خه‌لکی هه‌رێمی کوردستان له ئێوه توره و بێزارن و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کتان بۆ هه‌رێمی کوردستان نییه جگه بۆ پارتی ویه‌کێتی ،به تایبه‌تی کونسولخانه‌ی ئه‌مریکا وبریتانیا و ئێران وتورکیا ، وداوا له جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که فشاری جدی له‌سه‌ر کونسولخانه‌کانی بیانی دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وهلاتهکانیان بگه‌رێنه‌وه ، با واز له وه‌لاته‌که‌مان بێنن ، ئه‌مانه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان نییه بۆ هه‌رێمه‌که‌مان له زیان گه‌یاندن زیاتر .
وسه‌باره‌ت به درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌کردنی هه‌لبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له کات و واده‌ی خۆیدا هه‌لوێستی توندمان ده‌بێت وهه‌روه‌ها پشتیوانی له‌هه‌ر شێوه خۆپێشاندانێک ده‌که‌ین که ئارامی و دیموکراسی بگه‌رێنێته‌وه بۆ خه‌لکی کوردستان ، و سه‌رکرده‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌مان له ریزه‌کانی پێشه‌وه‌ی خۆپێشاندا ن ده‌بن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی دیموکراسی وسه‌روه‌ری یاسا .
بژی کوردوکوردستان
کۆمسیۆنی سه‌رکردایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی کوردستان
هه‌ولێر 6/7/2013